کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاشبه‌تاڵ و ڕوانگه‌ جیاوازه‌کان

Monday, 21/04/2008, 12:00

2318 بینراوە


ئاشبه‌تاڵ به‌و ڕووداو و کاره‌ساته‌ ده‌گوترێ که‌ ١٢٠٠٠٠ پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌ر ده‌ست ناچارکران، چه‌که‌کانیان دابنێن و چاره‌نووسی خۆیان و گه‌له‌که‌یان به‌ نادیار بسپیرن.

کارێکی چاکه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ خوێندنه‌وه‌کی ته‌واو و ئه‌کادیمانه‌مان بۆ ئاشبه‌تاڵ هه‌بێت! به‌ڵام ئه‌فوسوس ئاشبه‌تاڵ له ‌لای زۆرینه‌مان ته‌نها چه‌ند ژماره‌یه‌که و‌ به‌س، هه‌ندێک ئاشه‌به‌تاڵ ته‌نها به‌و ٦٠٠ که‌سه‌ ده‌ناسن که‌ خۆیان کوشت پاش له‌ دوا چرکه‌کانی ئاشبه‌تاڵدا، ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش زینجیره‌ کوێره‌وه‌ریی پاش ئاشبه‌تاڵن. فه‌یسه‌ڵ داغلی له‌ شه‌ڕی برا کوژیدا ده‌نووسێ: مه‌سعود بارزانیی له‌ جیاتی پاسدار له‌ مه‌نده‌لی شه‌ڕی بۆ ئێران ده‌کرد، شێخ محه‌مه‌د خالید که‌ مامی مه‌سعود بارزانیییه‌، ڕاسته‌وخۆ حزبوڵای (قوم) ی له‌ کوردستان دروست کرد و به‌هه‌موو توانایه‌که‌وه‌‌ یارمه‌تی له‌شکری پاسدارانی ده‌دا.
ده‌رباره‌ییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌و کاره‌ساته‌یان ناوه‌ نسکۆ، ئه‌مه‌یان‌ ته‌نها ئارایشته‌‌، هه‌رچه‌ند ووشه‌ی نسکۆ ١٠٠ له‌ ١٠٠واتای ئاش به‌تاڵه، هه‌رچه‌ند بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و خه‌ڵکیش له‌واتاکه‌ی تێناگه‌ن! بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتیی ئاشبه‌تاڵ به‌ (نسکۆ) ناوده‌به‌ن، نسکۆ به‌و مانایه‌ دێت تا تاوانه‌که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی بکه‌نه‌وه‌، بیکه‌نه‌ به‌ چاره‌نووس و نه‌گبه‌تیی کورد، نه‌ک خیانه‌ت و بێئیراده‌یی بارزانیی، گوایه‌ هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی تریش له‌ بریی بارزانیش بووایه‌، حه‌کیمانه‌ و زیره‌کانه‌ تر بڕیاریی ته‌سلیمبوونی نه‌ده‌دا!
هه‌ندێک پێی وایه‌، که‌ کارێکی باش بوو، ئاشبه‌تاڵ ڕووی دا، ئه‌گه‌ر ئاشبه‌تاڵ ڕووینه‌دایه‌، ئه‌و مێژووه‌ نه‌ده‌بووه‌ له‌که‌یه‌ک و مسته‌فا بارزانیی و کوڕه‌کانی زۆر له‌ ئیستا شکۆمه‌ندتر ده‌بوون، و باشتر مرۆڤی کوردیان ده‌خوارد و ده‌بوونه‌ شێرپه‌نجه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گیانی کورد و کاولکردنی کوردستان، ئاشبه‌تال ماڵی مه‌لا مسته‌فای وا لاواز کرد، زه‌مینه‌ی فره‌ حزبی، فره‌ ده‌نگی هاته‌ مه‌یدانه‌وه ‌و رێگای وشیاربونه‌وه‌ی کوردی ته‌خت و واڵا کرد، چونکه‌ ئه‌گه‌ر کورد له‌و خولگه‌ ده‌رنه‌چوایه‌ که‌ به‌ بنه‌ماڵی ماڵی بارزانیی دروستکراو بۆ زه‌لیل کردن و ماڵی کردن و کۆیله‌ کردنی کورد، کورد هه‌تا هه‌تایه‌ ئاشنایی به‌ ڕێگای ئازادیی په‌یدا نه‌کرد.
له‌ ته‌واویی مه‌دیایی جیهاندا سه‌رکه‌وتنی ٤٠٠ گه‌ریلای په‌که‌که به‌سه‌ر فاشسترین و دڕنده‌ترین و پڕچه‌کترین هێزی ئه‌مڕۆی جیهان بینرا، هه‌رچه‌ندیش مه‌دیایی جیهانی به‌ زانینه‌وه هه‌وڵی سانسۆرکردنی سه‌رکه‌وتنی ٤٠٠ گه‌ریلایاندا به‌سه‌ر ٢٠٠٠٠٠ سه‌ربازی تورکدا، کرد.
چیایی قه‌ندیل تازه‌ دروست نه‌کراوه‌، یا په‌که‌که‌ دروستی نه‌کردوه‌ تا خۆی پێبپارێزێت، قه‌ندیل ملیۆنه‌ها ساڵه‌ هه‌یه‌، باشه‌ مسته‌فا بارزانیی بۆ په‌نای نه‌برده‌ به‌ر قه‌ندیل، به‌ڵام بڕیاری دا که‌ ئاشبه‌تاڵ بکات؟
هه‌موو حکومه‌ت و هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی دنیا، دژی په‌که‌که‌یه‌، به‌ حکومه‌ته‌ کوردیه‌که‌ی باشوریشه‌وه‌، که‌ له پێش هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر چیای قه‌ندیل نێچر بارزانیی کوڕی شه‌هیدی هه‌میشه ‌زیندو ئیدرسی بارزانیی گوتی: ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شمان دژ به‌ به ‌په که‌که‌ دروست کردوه‌، سه‌ره‌ڕای ئابڵۆقه‌دانی قه‌ندیل و سیخوڕیکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی باشوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا.
جگه‌ له‌وه‌ش به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی جیهان ئه‌مریکا به‌ فه‌رمی گووتی که ‌یارمه‌تی تورکیا ده‌که‌ین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارنی باشوور ڕێگه‌یان له‌ ڕۆژنه‌مه‌نووسانی کورد گرت، که‌ نه‌چنه‌ قه‌ندیل.
شایانی باسه‌ ته‌نها په‌که‌که‌ نموونه‌ نییه‌، به‌ڵکوو نمونه‌ی تر زۆرن‌، بۆ نمونه‌ خه‌لیل خۆشه‌وێ!
بۆ سووکایه‌تیی پێکردن نییه‌ ئه‌گه‌ر بڵیین مسته‌فا بارزانی مرۆڤێکی ترسنۆک و بێوره ‌بوو، مسته‌فا بارزانی ساڵی١٩٤٦ بۆ یارمه‌تی کۆماری مه‌هاباد نه‌چوو، به‌ڵکوو له ‌ترسی مه‌حمود خانی باوکی ووشیار زێباری (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مڕۆی عێڕاق) ڕایکرد که‌ خۆی گه‌یانده‌ کۆماری مه‌هاباد، هه‌ر له‌و کاته‌شدا مه‌لا مسته‌فا ڕایکرد و کوردستانی به‌ جێهێشت، خه‌لیل خۆشه‌وی دژی دوژمن، له‌ کوردستان مایه‌وه‌ و شه‌ڕی کرد، پێی نه‌نگیی بوو کوردستان به‌جێ بهێڵێت، هه‌تا مه‌لا مسته‌فاش گه‌ڕایه‌وه‌ خه‌لیل خۆشه‌وی به‌ خۆی و ٢٠٠ پێشمه‌رگه‌وه‌ شه‌ڕی ده‌کرد، هیچ که‌سیش باسی خه‌لیل خۆشه‌وی ناکات. نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی کورد ڕه‌نگه‌ ناویشیان نه‌بیستبێ، ئێمه‌ی کورد نه‌ک خاوه‌نیی سه‌رکرده‌ و حیزبی په‌ڕپپتین، به‌ڵام خۆسمان خوێندنه‌وه‌مان بۆ مێژووی خۆمان نییه‌، میلله‌تێکیش مێژووی خۆی نه‌زانیی، ناتوانێت چاک و خراپ، دڵسۆز و خاین جیابکاته‌وه‌ و پێناسه‌یه‌کی ته‌واویی هه‌بێت بۆ هه‌موو کاره‌ساته‌کان، بۆ ئه‌م باسه‌ ته‌ماشای شۆڕشه‌کانی کورد بکه‌. که‌ مامۆستا عه‌لائه‌دین سجادی نووسیوێتی
ڕۆژ تێڤی له‌ ١٠ ئاپریلی ٢٠٠٨ دا له‌ هه‌واڵه‌کانیدا ڕایگه‌یاند که له‌ ئه‌ڵمانیا‌ کوردێکیان به‌ سێ ساڵ و نیو زیندانی سزادا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئاشکرا بووه‌، که‌ ئه‌ندامێکی په‌که‌که‌ یه‌، له‌ ئه‌ورپاش په‌که‌که‌ به‌هۆو بێ هۆ دژایه‌تی ده‌کرێت، به‌ واتایه‌کی دیکه‌ ئه‌گه‌ر کوردێکی ڕه‌سه‌نبیت، ئه‌وا جیهان دوژمنته‌.
هه‌تا په‌که‌که‌ به‌م شێوازه‌ بمێنێته‌وه، ئه‌وا هه‌میشه‌ خه‌ڵک دوست و پشتیوانیه‌تی، به‌ڵام، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی باشوور بی ئابڕوون،ئه‌وانه‌یش که‌ له‌گیڵیدان و کاریان بۆ ده‌که‌ن، فه‌رموو ته‌له‌فزێۆنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران له‌ کاتی هێرشه‌که‌دا له‌ زمانی که‌ناڵی ئه‌لعه‌ربیه‌وه‌ هه‌واڵه‌کانیان بڵاو ده‌کرده‌وه‌! سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش ئه‌و چه‌که‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی له‌شکری تورکه‌وه‌یه‌ پێشکه‌تووترین چه‌کی ئه‌مڕۆیه‌.

مسته‌فا بارزانیی هاوده‌نگ هاو خه‌باتی خودی ئه‌مریکا بوو، نه‌ک وه‌ک په‌که‌که‌ هه‌موو جیهانی ده‌سه‌ڵاتدار دوژمنی بێت.به‌داخه‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ ئه‌نجامی نزمی ئاستی ووشیاری مرۆڤ کوشتن و مریشک کوشتنی وه‌ک یه‌کن.
له‌ یوتۆبتدا چاوپێکه‌وتنێکی عه‌لی کیمیاویم به‌رچاو که‌وت، ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان ئه‌ڵێ ٢٠٠٠٠٠ مرۆڤ نییه‌ ته‌نها ١٠٠٠٠٠ که‌سه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی ١٠٠٠٠٠ که‌س ئه‌نفالکردن، هیچ نییه‌ ژماره‌یه‌کی که‌مه‌.
موقته‌دا سه‌در له‌ سه‌ره‌تای ئه‌پریلی ٢٠٠٨ تا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک، بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی زیاتر له‌ ٣٠٠ که‌س و بریندار بوونی زیاتر له‌ ١٥٠٠ که‌س، که‌چی، هێشتا ئه‌و وه‌ک پاڵه‌وان ده‌ژمێدرێت، ئه‌گه‌رچیش به‌ ئاشکرا دیاره‌ که‌ موقته‌دا ئه‌و شه‌ڕه‌ی به ‌داواو به‌فیتی ئێران هه‌ڵگیرساند!
به‌داخه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست مرۆڤ وه‌ک داشی دامه‌ یاری پێده‌کرێت، یا ڕونتر بڵێم داشی شه‌ترنج، له‌ شه‌ترنجدا زۆر جار ده‌سه‌ڵاتداره‌ گه‌وره‌که‌ نه‌ک سه‌باز به‌ڵکوو وه‌زیریش ده‌کاته‌ قوربانی سه‌رکه‌وتنی خۆی.بۆیه‌ به‌لای زۆربه‌مانه‌وه‌ گرنگ نییه‌ چه‌ند خۆی کوشت له‌ داخی ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا، یا چه‌ند فرمێسک ڕژاوه‌، مه‌به‌ست نییه‌ لای زۆربه‌مان‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بوایه‌، چۆن مه‌سعود بارزانییه‌ک که‌ ده‌ستی، سوورتر و خوێناویتره‌ وه‌ک له‌ جامنه‌ سووره‌که‌ی، یاریی به‌خوێنی گیانبازان و شۆڕشگێڕانی کورد کردووه‌، که‌چی هێشتا سه‌رۆکه‌!

بابێنه‌وه‌ سه‌ر جه‌وهه‌ری باسه‌که‌مان که‌ ئاشبه‌تاڵی ١٢٠٠٠٠ پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوو.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری ئاشبه‌ڵ ده‌بێت ڕوانگه‌ جیاوازه‌کان شه‌نکه‌ین، له‌م باره‌یه‌وه‌‌ ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ بۆ سێ بیر و بۆچوون جیاواز بکه‌م.

یه‌که‌م/ امه‌ فی شقاق نووسینی جۆنسانه‌ ڕاندال، ڕۆژنامه‌ نووسیكێ سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریکاییه‌.
دوم/ بیروه‌ریه‌کانی عیسا پژمان کۆنه‌ ساڤاکی شای ئێران.
سێهه‌م/ بیره‌وه‌ریه‌کانی كه‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی عێراق.
سێ که‌سایه‌تی جیاواز، که‌ باوه‌ڕیان به‌ سێ ئایدلۆجی جیاواز هه‌یه، عیسه‌ پژمان و که‌ریم ئه‌حمه‌د تا سه‌ر ئێسقان دژی بیرو بیروبۆچونی یه‌کترین، ڕه‌نگه‌ خوێنی یه‌کتر له‌ کاسه‌ی سه‌ری یه‌کتردا بخۆنه‌وه‌ و ئۆخه‌ی نه‌که‌ن.
جۆنسانه‌ ڕاندال ڕۆژنامه‌نوسێکی بێ لا‌یه‌نه‌ و ئازارو سته‌می داگیرکه‌ران کردی به‌ دۆستی کورد که‌ ده‌یا جار گیانی خۆی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له‌ پێناو گه‌یاندنی ئازارو هاواری کوردی سته‌مدیده‌.
جۆنسانه‌ ڕاندال ئه‌ڵێ: کوردستان وڵاتیکی به‌ پیت و به‌ره‌که‌ته‌ بۆ کشتوکاڵ، کوردستان نه‌ک هه‌ر ده‌توانێت به‌ربوومی ووڵات دابین بکات، به‌ڵکوو ده‌توانێت بازرگانیشی پێوه‌ بکات، به‌ڵام که‌ شه‌ڕ ده‌ستی پێکرد، کورده‌کان هه‌موو هیوایه‌کیان بۆ به‌ ده‌ست هێنانی به‌روبومی کشتوکاڵ، پشتیان به‌ شا به‌ست، له‌ کاتی پێویستیشدا هه‌موو شتێکیان له‌ کوردستان بڕی و کوردستانیش ئاماده‌ی ئه‌و ئابڵۆقه‌ نه‌بوو.
هه‌روه‌ها جۆناسانه‌ ئه‌ڵێ: شای ئێران باوه‌ڕی ته‌وای هه‌بوو، که‌ مسته‌فا بارزانیی باوه‌ڕێکی کوێرانه‌ی به‌ ئه‌مریکا هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها شا ساڵی ١٩٤٦ کۆماری مه‌هابادی ڕوخاند و سه‌رکرده‌کانی له‌ داردان، چۆن ده‌بێت مسته‌فا بارزانیی چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی له‌ شا بکات؟!
خاڵێکی دیکه‌ی گرنگ که ‌له‌ هه‌موو بواره‌کاندا ڕۆڵی سه‌ره‌کی دیوه، په‌یوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل و ئێران و هاندانی مسته‌فا بارزانیی که‌ شه‌ڕ ده‌ست پێبکات، به‌تایبه‌ت شا به‌ ئامانجه‌کانی بگات، هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن ئیسرائیلیه‌کانه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه‌ که‌ عیراق سه‌رگه‌رم بکه‌ن تا نه‌یپه‌رژێته‌ سه‌ر ئیسرائیل.
هه‌ر هه‌مووشیان سه‌رکه‌وتووبوون به‌ له‌ خشته‌بردنی مسته‌فا بارزانیی و ئه‌وانیش به‌ ئاواتی خۆیان گه‌یشتن و کورد ئاواره‌ و کوردستانیش وێران کرا و بوو به‌ سوته‌مه‌نی ئاره‌زووی ئه‌وان.
که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی له‌ چاپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی جه‌ماوه‌ر نیوز که‌ ڕۆژنامه‌نووس نه‌وشیران شه‌ریف دیداری له‌گه‌ڵدا ساسزداوه‌، ئه‌ڵێ: زۆر هه‌وڵمان له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا دا که‌ ئاشبه‌تاڵ نه‌کات، که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ڵێ: گوتمان به‌ مه‌لا مسته‌فا ئێمه‌ له‌ جه‌بهه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ڕاده‌گرین، له‌گه‌ڵتاندا له‌گه‌ڵ ڕژێم شه‌ڕ ده‌که‌ین، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا گوێی بۆ ڕانه‌گرتین.
مه‌لا عبدوڵای حه‌سه‌نزاده سکرتێری حزبی دیموکراتی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌ڵێ: ئێمه‌ بڕیارماندا که‌ به‌ مه‌لا مسته‌فا‌ بڵێین ئاشبه‌تاڵ نه‌کا، ئه‌و کاته‌ من چووم تا په‌یامه‌که‌ی پێبگه‌یه‌نم، له‌ ڕێگا له‌ وڵاخه‌که‌م که‌وتم و قاچێکم شکا، به‌ڵام من نه‌گه‌یشتم به‌ مه‌لا مسته‌فا، مه‌لا مسته‌فا ئاشبه‌تاڵی ڕاگه‌یاند، چونکه‌ ویستمان به‌ مه‌لا مسته‌فا بڵێین شه‌ڕ ڕامه‌گره‌، به‌ڵکو شه‌ڕه‌که‌ بخه‌ینه‌ ئێرانه‌وه‌.
(هه‌رچه‌ند که‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌یان که‌سایه‌تی کوردی خۆرهه‌لاتی کوردستانی گرت و فرۆشتنی به‌ شای ئێران و بووه‌ هۆی دواکه‌وتنی قۆناغه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگای خوازی گه‌لی کورد، هێشتا ئه‌وانه‌ی بیریان له‌ کورد ئه‌کرده‌وه‌، چاوپۆشیان له‌ خیانه‌ته‌کانی مسته‌فا بارزانیی کرد، به‌و هیوایه‌ی بیهێننه‌ سه‌ر ڕێگای ڕاست و به‌ گیانی نیشتیمانپه‌روه‌ری ئاشنای بکه‌ن.
بۆ نمونه‌ گرتن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی سلێمانی موعینی و هاوڕێکانی، یان شه‌هید مه‌لا ڕه‌حیمی وه‌رتێ که‌ ته‌مه‌نی ٧٠ سالان بوو، بنه‌ماله‌ له‌ ته‌وێڵه‌ی‌ هه‌ورامان تا ته‌سلیم ئێرانی بکه‌نه‌وه‌، مه‌لا ڕحیم به‌ پیاوه‌کانی مسته‌فابارزانیی ده‌ڵێ بۆ خاتری قورئان و خوا خۆتان بمکوژن ته‌سلیم به‌ ئێرانم مه‌که‌نه‌. مه‌لا ڕه‌حیم ده‌پاڕیته‌وه‌و ئه‌ڵێ: من پیرم زیاتر له‌ ٧٠ ساڵ ته‌مه‌ن هه‌یه‌، له‌به‌ر زۆری ته‌مه‌ن ڕه‌نگه‌به‌رگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ نه‌گرم. زۆر ده‌ترسم به‌رگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ نه‌گرم و‌ ناوی دۆست و شانه‌ نهێنیه‌کانی حزب ئاشکرا بکه‌م و ببمه‌ هۆی ده‌ستگیرکردنی زیاتر له‌ ١٠٠٠ که‌س.ئه‌و کاره‌ش بکه‌م له‌ گۆڕه‌که‌شمدا با ئارامی درێژ نابم، وه‌کوو عه‌رزم کردن ته‌مه‌نم له‌ ٧٠ ساڵ زیاتره‌، هه‌ر چۆن بژیم مانگێک دوو مانگی دیکه‌ ئه‌ژیم، تکاتان لێده‌که‌م خۆتان بمکوژن و ته‌سلیمی ئێران مه‌که‌ن به‌ زیندوی.
پیاوه‌کانی مسته‌فا بارزانیی کاریان ڕاست بێ، دڵیان نه‌رم ده‌بێت و له‌وێدا ده‌یکوژن و نابنه‌ هۆی ماڵوێرانی هه‌زارنی دیکه‌، گۆڕی شه‌هید مه‌لا ڕه‌حیمی وه‌رتێ له‌گردی سه‌یوانه‌.
عیسه‌ پژمان ئه‌ڵێ: شای ئێران زۆر دڵگران بوو به‌ هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، چونکه‌ قاسم که‌سێکی شۆڕشگێڕ و نیشتیمان په‌روه‌ر هه‌روه‌ها داموده‌زگای ڕاگه‌یاندنی بۆ ئۆپۆزسێۆنی ئێران دانا بوو، دژی شا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مریکا بوو، که‌ شایان هه‌ڵنا دژی قاسم.
عیسه‌ پژمان به‌ شا ئه‌ڵێ: قوربان ئه‌گه‌ر ڕازی بیت، شه‌ڕیک دژی قاسم دروست ده‌که‌م، به‌ مسته‌فا بارزانیی و ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی؟
شا ئه‌ڵێ: ئێمه‌ دوێنێ قازی محه‌مه‌دمان له‌ سێداره‌دا و کۆماره‌که‌یانمان ڕوخاند، چۆن مه‌لا مسته‌فا باوه‌ڕمان پێده‌کات؟
عیسه‌ پژمان ئه‌ڵێ: قوربان تۆ ئه‌مر بفه‌رموو کارێکی ئاسانه‌، کۆمه‌ڵیک چه‌کی کۆن و بێکه‌ڵکی پاش ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مان ماوه‌،‌ ده‌یان ده‌ینێ، له‌گه‌ڵ تۆزێک پاره‌، تۆ ئه‌مر بفه‌رموو من دروستی ده‌که‌م.
ئه‌وه‌بوو، عیسه‌ پژمان به ڕێگای تایبه‌تی خۆی له‌ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخیه‌وه به‌ڕێگای نووسینێک نێوانی قاسم و مسته‌فا بارزانیی تێکدا و شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا.
ئه‌گه‌ر چی قاسم به‌ڕاستی نیشتیمانپه‌روه‌ر بوو، خۆشی کوردی فه‌یلی بوو، هه‌روه‌ها قاسم چاوی له‌ ماڵ و سامانی دنیا نه‌بوو، کاتێک له‌ سێداره‌درا ٢ دیناری له‌ گیرفاندابوو، قاسم نیازی هه‌بوو کێشه‌ی کورد له‌ ڕێشیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام ئه‌و‌ چاره‌سه‌ره‌ به‌ دڵی شاو ئیمپریالیزمی جیهان نه‌بوو، بۆیه‌ به‌ پیلان مه‌لا مسته‌فایان دا به‌گژ عه‌بدولکه‌ریمدا و پاشانیش هه‌ر به‌ پیلانی ئیمپریالیزم سه‌دام و دامو ده‌سه‌کاکه‌‌یان خسته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کۆتاییان به‌ هێزه‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کان هێنا (وه‌فیق ساماڕایی به‌ فه‌رمی ئه‌ڵێ: ئێمه‌ به‌ قه‌تاری سی ئای ئه‌ی هاتینه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات)
شا کێشه‌ی سێ دوورگه‌ی توب گچکه‌ و توب گه‌وره‌ و ئوم موسای زۆر لا گرنگ نه‌بوو، له‌سه‌رده‌می عه‌بدولکوریم قاسمدا، لای شا گرنگتر بوو، که‌ به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ک بووه‌ قاسم له‌ ناو ببرێت، تا له‌ په‌نای قاسمه‌وه‌ ئۆپسیسێۆنی ئێرانی ته‌شه‌نه‌ نه‌کات، ده‌سه‌ڵاتی قاسم کۆتایی هات، به‌ڵام کێشه‌ی ئه‌و سێ دوورگه‌ی ناومان بردن به‌ هه‌ڵپه‌ستراوی مایه‌وه‌، یا ڕونتر بڵێین هێڵایانه‌وه‌، بۆ چه‌نگێکی دیکه‌.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌کر له‌‌ ڕیکه‌وت نامه‌ی ١١ ئازاری ساڵێ ١٩٧٠ دانی نا به‌ مافه‌کانی کورددا و که‌وتنه‌ هه‌وڵی بیرکردنه‌وه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، ئه‌گه‌ر ڕووکه‌شبێت، ئه‌م کاره‌ش بۆ شا و ئیمپریالیزمی جیهانی بووه‌ مایه‌ی توڕه‌بون و هه‌راسان بوونیان.
بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌ست به‌جێ هه‌وڵ و کۆششی خۆیان خسته‌کار.
حزبی شیوعی عێراقی خۆی وه‌ک به‌شێک له‌ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق حساب ده‌کرد، هه‌موو توانای حشع له‌ کوردستاندا بریتی بوو له‌ لقی١٠ که‌ پێیان ده‌گوتن لقی که‌ره‌ چه‌رموو.
به‌ واتایه‌کی دیکه‌، حشع هه‌رگیز مه‌ترسی نه‌بووه‌ بۆ سه‌ر پارتی و بارزانیی، به‌ڵکوو حشع هه‌میشه‌ یارمه‌تی ده‌ربوو، له‌ ڕێگای پێگه‌یاندنی پێشمه‌رگه‌ و کادرو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، جگه‌ له‌وه‌ش حشع خوی له‌ ژێر فه‌رمانده‌ی پارتی و بارزانییدا بووه‌، خودی که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ڵێ: بارزانییمان به‌ سه‌رۆکی خۆمان زانیووه‌، به‌ڵام کاره‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌کاره‌ ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه‌ هه‌بوو، بۆیه‌ ده‌بێت خواستی سه‌ره‌تا به‌عس پاشان ئیمپریالیزم بێته‌ دی، ئه‌وه‌بوو، له‌ پڕ پارتی په‌لاماری حشعیان دا، به‌بێ هۆ.
له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا، له‌ هه‌موو بواره‌کاندا عیسه‌ پژمان که‌ بۆ خۆی کوردێکی سنه‌ییه‌ ئه‌م ڕاستیانه‌ پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ جارێکی دیکه‌ و چاو خشاندن به‌و سێ بیر و بۆچوونه‌ جیاوازه‌ی که ‌له‌ سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێدا، جارێکی دیکه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌.
به‌کورتی به‌عسیه‌کان خواستی گه‌وره‌یان دابڕانی حشع بوو له‌ پارتی، هه‌روه‌ها وه‌ک گوتمان شا و ئیمپریالیزمیش هه‌مان خواستیان بوو، تا به‌ ئاره‌زوی خۆیان بتوانن مسته‌فا بارزانیی به‌کار بهێنن بۆ جێبه‌چیکردنی پیلانه‌ ئاشکار و نهێنیه‌کانیان.
ئیمپریالیزم و به‌عسیش حزبی شیوعیان به‌ ماتۆڕی پارتی ده‌زانی، پارتی و بارزانیی به‌بێ حزبی شیوعی وه‌ک پاپۆڕێکی بێڕێنما بوو، له‌ ده‌ریا بێبنه‌کاندا.
کێشکه‌ ته‌نیا دابڕانی حشع نه‌بوو، به‌ڵکوو ئیمپریالیزم مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی جه‌نگێکیش بوو، تا عێراق نه‌یپه‌رژێته‌ سه‌ر ئیسرائیل، چونکه‌ به‌عسییه‌کان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆنی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌یکی پان عه‌ربیان لێده‌هات، به‌عسیه‌کانیش وه‌ک هه‌ر ئیسلامێکی توندڕه‌و گه‌شتبوونه‌ ئه‌و بیرو بۆچوونه‌، که‌ ده‌بێت هه‌موو جوله‌که‌کان بهاوێژرێنه ده‌ریاوه‌، ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌ دانووساندن نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا.
ئه‌و ئۆتۆنۆمیه‌ی که‌ به‌عس دانی پێدا نابوو بۆ کوردستان له‌ ئیستای ئه‌یاد عه‌لاو، جه‌عفه‌ری و نوری مالیکی زۆر باشتر بوو، به‌کورتی حشع هه‌وڵی زۆری له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فادا که‌ شه‌ڕ نه‌کاته‌وه‌، له‌ شه‌ڕکردندا هه‌مویان تێیدا ده‌چن، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌ده‌بیاتی حشعی ئه‌و سه‌رده‌مه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌ده‌بیاتی حشعدا باس له‌وه‌ ده‌کرا که‌ شۆڕش ناگاته‌ ساڵێک هه‌ره‌س ده‌هێنێ.
که‌ریم ئه‌حمه‌د ئه‌ڵێ: که‌ هه‌ر شه‌ڕیشتان کرد ئاشبه‌تاڵ مه‌که‌ن، ئێمه‌ یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین، مه‌لا مسته‌فا به‌وه‌ش رازی نه‌بوو، ئاشبه‌تاڵی کرد و گووتی: کاری من ته‌واو بوو.
هه‌ر زۆر به‌کورتی هۆکاره‌کانی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، هۆکاره‌که‌ی نه‌ کورد و جوگرافیای کوردستان نه‌بوو، هۆکاری سه‌ره‌کی پیاده‌کردنی پیلانه‌کانی ئیمپریالیزمی جیهانی بوو، پاشان ترس و دڵه‌ ڕاوکێی شاو ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که‌ بوو، ئه‌وانیش له‌م چه‌ند خاڵه‌دا خۆیان ده‌دۆزییه‌وه‌:

یه‌که‌م : ئه‌گه‌ر کوردستانی عێراق ئۆتۆنۆمی مسۆگه‌ر بکردایه بۆ خۆی، ئه‌وا کاری له‌ کوردستانی ڕۆژئاواش ده‌کات،
دوه‌م :سوریا و میسر و عێراق یه‌کێتیکیان دروست کرد، شا به‌ ‌هه‌ڕه‌شه‌ی ‌ده‌زانی دژی ئێران.
سێهه‌م: نازام گوزار هه‌وڵی کوده‌تایه‌کی دا به‌ پاڵپشتی شا.
چواره‌م: پێش ده‌ستپێکردنی جه‌نگ، مه‌سعود بارزانیی بۆ شه‌ش مانگ بۆ دیتنی خولی سیخوڕی دیپلۆماتیک گه‌یشته‌ ئیسرائیل، پیاوه‌کانی به‌عسی سوریا و عێراق ئاگاداری ئه‌وه‌ بوون.
له‌ هه‌مووی سه‌رنجڕاکێشتر عیسه‌ پژمان له‌ کتێبی ته‌یمور به‌ختیاردا ئه‌ڵێ: که‌ شای ئێران، مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی که‌ ئه‌ویش پیاوی ساواک بوو، نارده‌ لای مه‌لا مسته‌فا و ئاگاداری کرده‌وه‌، که‌ ئیتر ته‌قه‌ نه‌که‌ن و شه‌ڕ ڕاوه‌ستێنن، پژمان ئه‌ڵێ: مه‌لا مسته‌فا ده‌ست به‌جێ به‌قسه‌ی شای کرد و شه‌ڕی وه‌ستاند.

پژمان به ‌ڕاشکاوی ده‌ڵێ:
من شه‌ڕم هه‌ڵگیساند و منیش شه‌ڕم کۆتای پێهێنا.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)