کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی ویه‌کیه‌تی بێ هیوا بوون له‌ خه‌ڵکی کوردستان ، ئێستاش یاری به‌وه‌ره‌قه‌ی سوتاو ده‌که‌ن.

Friday, 24/04/2009, 12:00


سه‌رانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات دار به‌ ملهوری و خیانه‌تکردن له‌ خه‌ڵکی کوردستان وا خه‌ریکه‌ لوتیان له‌ به‌ردی ئه‌لحه‌د ده‌دات ، دیاره‌ ماوه‌یه‌که‌ هه‌مهه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ئارادایه‌و تابێت لیسته‌کانیش رو له‌ زیاد کردن ده‌کات ، که‌ تا ئێستا کۆی ئه‌و لیستانه‌ گه‌شتۆته‌ (16) لیستی جوداو هه ندێک له‌‌م لیستانه‌ش نوسراوی خۆیان و به‌رنامه‌ی کاری خۆیان پێشکه‌ش به‌ کۆمیسوێنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کردوه‌ و کۆمیسێونی باڵاش ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌ سه‌رنیشان داوه‌ ، ئه‌ولیستانه‌ش که‌ تائێستا به‌ نهێنی ماونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ 1- لیستی جه‌وهه‌ر نامق سالم 2- ئه‌دهه‌م بارزانی3- شێخ موعته‌سه‌م و باقی بارزانیه‌کانی دیکه‌ . ئه‌وه‌ی که‌ جێگای ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ له‌ناو ریزه‌کانی یه‌کیه‌تیدا ته‌نها لیستی به‌ره‌ی گۆران ده‌بینرێت، به‌ڵام ئه‌ولیستانه‌ی که‌ له‌ناو پارتی و بارزانیه‌کاندا دێنه‌ مه‌یدان و پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵویستی پارتین و رێژه‌یه‌کی به‌رچاون قسه‌و باس زۆر هه‌ڵده‌گرێ ، به‌ بروای من پارتی و سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌نها خیانه‌تیان له‌ خه‌ڵکی کوردستان نه‌کردوه‌ به‌ڵکو خیانه‌تیشیان له‌ له‌کادیره‌ کانی خۆیان و بارزانیه‌کانیش کردوه‌ ، گه‌روانیه‌ بۆ ده‌بێ له‌ ناو جه‌رگه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌یان نه‌یار په‌یدا ببێت ، دیاره‌ ئه‌م هه‌ویره‌ش ئاو زۆرده‌بات و ده‌رنجامه‌که‌شی لێبونه‌وه‌ی پارتی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ . چونکه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی حیساب بۆ که‌س ناکه‌ن و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌ کاریان بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌ له‌ قیاده‌وه‌ تا قه‌واعید بکه‌نه‌ کۆیله‌ی خۆیان و نه‌توانن له‌و بازنه‌یه‌ ده‌ر چن که‌ خۆیان نه‌خشه‌که‌یان کێشاوه‌ . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسیاره‌تیان داوه‌ به‌کۆیله‌کانی خۆیان و له‌سه‌ره‌وه‌ بۆخوار و هه‌ر کۆیله‌یه‌ک به‌رپرسه‌ له‌وی دیکه‌ و فازڵ میرانیشیان به‌سه‌رۆکی کۆیله‌کان ده‌ست نیشان کردوه‌ ، بۆ ئه‌م راستیانه‌ش له‌ ناو مه‌کته‌بی سیاسی دا کێ هه‌یه‌ پیاوێکی ئازاو حه‌ق خوازو ره‌خنه‌ گرو دڵسۆز یان کۆیله‌ نه‌بێت ده‌ستنیشانی بکات تا به‌نده‌ باشترین خه‌ڵاتی بۆ بکه‌م به‌دیاری ، به‌رزترین پیاوی ناو مه‌کته‌بی سیاسی فازڵ و مه‌سعود ساڵه‌ییه‌ که‌ خۆیان کۆیله‌ ی عه‌یاره‌ 24 ن ، ئه‌وانی دیکه‌ش وه‌ک مه‌ره‌لات له‌ کاوێژکردن زیاتر هیچی دیکه‌ له‌ هه‌گبه‌که‌یاندا نیه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێ چاوه‌روانی زیاتر له‌یه‌کترازان له‌ ناو پارتی بکرێت و ته‌ته‌ڵه‌و بێژنیش بکرێت چونکه‌ هێشتا ماوه‌ خه‌ڵکانێکی دیکه‌ له‌و حیزبه‌ بێنه‌ ده‌رو هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان نیشانی جه‌ماوه‌ری کوردستان بده‌ن.
سه‌ردانی ئه‌م دواییانه‌ی هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کیه‌تیش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نها بۆئه‌وه‌یه‌ که‌ متمانه‌یان لای خه‌ڵکی کوردستان نه‌ماوه‌و بێ هیوا بوون ناچار په‌نایان وه‌به‌ر رژێمی ئێران بردوه‌ تا هه‌ندێ واژوی تریان بۆ بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر پیلا نه‌ گڵاوه‌کانییانداو له‌بری ئه‌مه‌ش ئه‌وان پاڵپشتی خۆیان بۆ یه‌کیه‌تی و پارتی نیشان بده‌ن تا به‌هه‌ر نرخێک بێت سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر بکه‌ن یان هیچ نه‌بێ ئه‌وان خۆیان له‌کارو باری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵنه‌قورتێنن و له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌یارانه‌ی پارتی و یه‌کیه‌تیشدا قسه‌ بکه‌ن و بیانخه‌نه‌ ژێر باری زه‌خت ، به‌ڵام ئێوه‌ خه‌یاڵتان خاوه‌و یاری به‌وه‌ره‌قه‌ی سوتاو ده‌که‌ن ، چونکه‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌م پرۆسه‌یه‌دا بۆ خۆی سه‌ر پشکه‌و هه‌مو هه‌وڵێکیشتان به‌مایه‌ پوچیه د‌مێنێته‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە