کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوسه‌رێکی کوردستان پۆست مه‌سعود ساڵه‌یی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دڵه‌که‌ کرد.

Friday, 09/10/2009, 12:00


دوێنێ پێنجشمه‌م 8- 10\ 2009 به‌سه‌ردانێک چومه‌ نه‌خۆشخانه‌ی دڵه‌که‌ که‌ یه‌کێک له‌ دکتۆره‌کان هاورێم بون و زۆر جار گله‌یی ئه‌وه‌ی لێ ده‌ کردم که‌ من خۆم لێ به‌ دور گرتوه‌ ، بۆیه‌ رۆژی پێنجشه‌م پێش ته‌واو بونی ده‌وامی ئاسایی مۆڵه‌تم وه‌ر گرت و به‌نیازی دیادار به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ که‌وتمه‌ رێ و ئۆتۆمبیله‌که‌م له‌یه‌کێک له‌ گه‌ره‌جه‌کاندا راگرتو چومه‌ به‌ر درگای نه‌ خۆشخانه‌که‌ به‌ڵام حاڵه‌تێکی زۆر نائاسایم به‌ر چاوکه‌وت ئه‌ویش قه‌ره‌ باڵغیه‌کی بێ حه‌د بو ، پرسیم له‌ هۆکاری ئه‌و ئیزدیحامه‌ گوتیان ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی له‌ ناکاو توشی نه‌ خۆشی دڵ بوه‌ ، به‌هه‌ر حاڵ من چومه‌ ژوره‌وه‌و براده‌ره‌ دکتوره‌که‌م زۆر سه‌ری قاڵ بو هه‌ر به‌ سه‌رپێیه‌که‌و به‌ خێرهاتنی کردم و گوتی له‌ هه‌مو رۆژانێکدا ئێستا هاتویت ، گوتم چی رویداوه‌ گوتی کاک مه‌سعود ساڵه‌یی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی فوئجه‌ته‌ن توشی نه‌خۆشت دڵ بوه‌ و منیش وا قه‌سه‌ره‌ی بۆ ده‌که‌م گه‌ر چاوه‌رێ بکه‌ی تا له‌ کاره‌که‌م ته‌واو ده‌بم ، منیش له‌ ناو ئاپۆرای ئه‌و هه‌مو به‌رپرس و پاسه‌وان و ماستاو چیانه‌دا بۆخۆم ده‌هاتم و ده‌چوم له‌ پردا چاوم به‌ به‌براده‌رێک که‌وت که‌ که‌سێکی نزیکه‌ له‌ مه‌سعود ساڵه‌یی و دوای ئه‌حواڵ پرسین گوتم ئه‌م کابرایه‌ گوناحه‌ توشی نه‌خۆشی دڵ بوه‌ به‌ڵکو خوا ره‌حمی لێ بکات ، له‌ چۆنیه‌تی نه‌خۆشینه‌که‌یم پرسی که‌ هۆی چی بوه‌ ، له‌وه‌ڵامدا چپاندی به‌ گوێمداو گوتی کاکه‌ ئه‌م کوردوستان پۆسته‌ بێ ئه‌خلاقه‌ هه‌مو توشی نه‌ خۆشی و دڵه‌ راوکێ کردوه‌ ، گوتم جا کوردوستان پۆست بۆ؟ گوتی بابه‌تێکی یه‌کجار گورچک بریان له‌ سه‌ر نوسیوه‌ که‌ ئه‌وه‌ هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بو. تانوسینی ئه‌م هه‌واڵه‌ مه‌سعود ساڵه‌یی له‌ ژێر چاودێری پزیشکدایه‌. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه‌ کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ab621048

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە