جه‌نگی که‌رامه‌ت شکاندن، ڕۆڵی گۆڕانیش له‌و جه‌نگه‌دا
Thursday, 24/12/2009, 12:00
سه‌رهه‌ڵدانی یه‌که‌مین پلانی به‌هێزکردنی جێ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات و داگیرکردنی هه‌موو به‌هاکانی مرۆڤی کورد له لایه‌ن دوو حزبه‌که‌ی (یه‌کێتی و پارتی) له‌وه وه ده‌ستی پێ‌کرد که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌لاماری که‌رامه‌تی تاکه کانی کۆمه‌ڵگه‌یان دا و جه‌نگێکی به‌ربڵاوی تێکشکانی که‌رامه‌ته‌کانیان به‌رپا کرد، مه‌به‌ستیان بو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی لاوازی نا ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن درێژه به زاڵده‌ستی دیکتاتۆریه‌تی حزبی خۆیان بده‌ن.
ده‌یان ویست به جه‌نگی که‌رامه‌ت شکاندن ئه‌گه‌ری مه‌ترسی یه‌کگرتویی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حزبی خۆیان دور بخه‌نه‌وه. چونکه شاره‌زا بون له‌وه‌ی که ده‌توانن له ڕێ ی که‌رامه‌ت شکاندنه‌وه ئامانجه سه‌ره‌کیه حزبیه‌که‌ی خۆیان جێ به‌جێ بکه‌ن.
تاڕاده‌یه‌کی زۆر توانیان سه‌رکه‌وتنێکی باش به‌ده‌ست بهێنن، به‌بێ ئیختلاف له هزردا له‌ڕێ ی ئه‌و پلانه‌وه وه‌ک ئیستعمارێکی ته‌قلیدی کوردستانیان له نێوه‌ند دو موسته‌عمه‌ره‌ی بچوکدا دابه‌ش کرد، جه‌نگی (که‌رامه‌ت شکاندنیش)یان گۆێزایه‌وه ناو کۆمه‌ڵگه‌و کردیانه که‌لتورێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ناخی تاک به‌تاکدا شۆڕیان کرده‌وه.
ده‌ره‌نجام له ڕێگه‌ی پلانی که‌رامه‌ت شکاندنه‌وه، به ئاسانی په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تیان شێواند، ڕایه‌ڵه‌ی بونه‌وه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان له یه‌کتری ترازاند، ڕۆشنبیری ڕه‌سانه‌یه‌تی کورد بونی تاکه‌کانیان له ناو عه‌قڵی حزبایه‌تی خۆیاندا بزر کرد، حه‌قیقه‌تی واقیعیان گۆڕی به حه‌قیقه‌تێکی ته‌ماوی که پێکهاته‌یه‌ک بو له به قودسیه‌تکردنی دروشمی ئه‌فیونی درۆ زاتیه حزبیه‌کانی خۆیان و دوا جاریش له ناو ئه‌و دروشمانه‌دا به سه‌ید بونێکی ته‌واوی خۆیان نیشان دا.
ئه‌گه‌ر چی ده‌سته به‌رکردنی ئه‌م پلانه له لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه له تێگه‌یشتن و دیدگه‌ی به‌رفراوانی فرت وفێڵی نهێنیه‌کانی دنیای سیاسه‌ته‌وه نه‌بوه که مێژینه‌یه‌کی زۆر کۆنی هه‌یه. به‌ڵکو به‌سود وه‌رگرتن له‌و سیاسه‌تانه بو که به‌رده‌وام وڵاتانی دوژمنان و ئیقلیمی به‌و جۆره پلانانه هه‌ڵسوکه‌تیان له‌گه‌ڵدا کردون، به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه له ڕێ ی که‌رامه‌ت شکاندنه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌کانیان لاواز بکه‌ن، خواست و ویسته‌کانی خۆیانیان پێ جێ به‌جێ بکه‌ن و بته داتاشراوه‌کانی به‌رده‌ستی خۆیانیان لێ دروست کردون چونکه زانیویانه ئه‌وه ته‌نها ڕێگه‌چاره‌یه که ده‌توانن لێوه‌ی هه‌ڵبکوتنه سه‌ر بزوتنه‌وه کوردیه‌کان وشاڵاوی پاکتاوکردنیان به‌سه‌ر که‌وتویی ئه‌نجام بده‌ن مه‌ترسیه‌کانی خه‌فه بکه‌ن و له‌خۆیان دوریان بخه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی باشیان به‌رامبه‌ر پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌بوه، شاره‌زابون له‌وه‌ی که زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی زۆرینه‌یه‌کی بتپه‌رسته و بته‌کان پیرۆز ده‌که‌ن، به‌واتایه‌کی تر سه‌رکرده‌کان پیرۆز ده‌که‌ن. ئه‌و شاره‌زایی و خوێندنه‌وه‌یه‌ش وای نیشان داون ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رکرده کورده‌کان بکه‌نه بته داتاشراوه‌کانی ده‌ستی خۆیان، ئیراده‌کانیان لاواز بکه‌ن ئه‌وا ئه‌وانیش به‌هه‌مان پلان کاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆیان دووباره ده‌که‌نه‌وه ئیراده‌کانیان لاواز و که‌لتوری که‌رامه‌ت شکاندن به‌ر بڵاو ده‌که‌ن.
ڕاسته وشه‌ی که‌رامه‌ت شکاندن بۆ ده‌ربڕین له ڕوی ئاخافتندا وشه‌یه‌کی قورسه، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه پراکتیزه‌کردنه و فه‌رهه‌نگێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، هیچ وشه‌یه‌کی ترله گه‌ڵیدا هاوته‌ریب نابێت تا له‌بری ئه‌و وشه‌یه به‌کار بهێنرێت که‌واته ده‌بێت له‌کاتی ده‌سته‌واژه کردنیدا وشه‌که وه‌ک خۆی به‌کار بهێنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ده‌ست نیشان کردنی واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێویسته به‌بێ سڵه‌مینه‌وه لانه‌ده‌ین له وشه قورسه‌کان. خۆشمان به‌هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ی دروشمی پاساو هێنانه‌وه نه‌خافڵێنین.
ده‌بێت زۆر جه‌ریئانه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین له‌ڕێ عه‌قڵی حزبایه‌تی وه بوینه‌ته قوربانی و ئێستا میلله‌تێکی که‌رامه‌ت شکاوین، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوین له فه‌زای که‌رامه‌ت شکاویشماندا جارێکی تر که‌رامه‌تمان شکاوه‌ته‌وه، چونکه به‌رده‌وام دروشمه حزبیه ئه‌فیونیه‌که بۆته هێزێکی زۆر گه‌وره و که‌رامه‌تی تاک به‌تاکی پێده‌هاڕدرێت، چه‌کێکی سه‌رکوتکاره. بۆیه گرنگه بۆ هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵ له‌هه‌ڵدابێت بۆ داماڵین و ڕاماڵینی عه‌قڵی حزبایه‌تی، پێویسته به‌رنامه‌ی نوێ بێته مه‌یدانه‌وه بۆ شتنه‌وه‌ی مێشکی به‌حزبی بوون.
(ئێمه میللتێکی که‌رامه‌ت شکاوین. به ئاشکرا به مێگه‌ل کراوین)
جودا له هه‌مو میلله‌ته جیا جیاکانی سه‌ر ڕوی ئه‌م زه‌مینه، سه‌خت ترین جه‌نگی ناوخۆی که‌رامه‌ت شکاندن له ناوخۆماندا به‌رپا کراوه. که‌لتورێکی نه‌گریس، ده‌قاو ده‌ق وه‌ک خۆی وبه‌زیادیشه‌وه به‌کاری ده‌هێنین.... ڕایه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوره راسته‌قینه‌کانمانی له‌یه‌ک داپچڕاندوه. له ڕوی ده‌رونیشه‌وه وه‌ک شانامه به‌ناخی تاک به‌تاکدا ڕۆچوه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سامناکی پڕ مه‌ترسیداره بۆ ئاینده‌یه‌کی نزیک، ته‌نهاش گۆڕانێکی ڕاسته‌قینه ده‌توانێت که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد بکڕێته‌وه.
ڕۆشار 22/12 /2009
له‌نده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست