دووژمن کاری کۆنی ئێران و تورکیه‌، و ئه‌گه‌ری ئاڵ و وێرکردنی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران و ئاکامه‌کانی.

Friday, 21/05/2010, 12:00



دوو وڵاتی دژ به‌یه‌ک چ له‌ڕووی مێژوویی و نه‌ته‌ویی و چ له‌ڕووی ئاینیه‌وه‌ سه‌دان ساڵه‌پێکه‌وه‌ناته‌بان و کێشه‌یان هه‌یه. ته‌نیا شتێک که‌ئه‌وانی پێکه‌وه‌نزیک کردووه‌ته‌وه‌له‌کۆن و نوێدا کێشه‌ی کورد بووه‌‌. گه‌ر سه‌یرێکی خێرای ڕه‌وتی مێژووی ئه‌و دوو وڵاته‌بکه‌ین که‌هه‌ر له‌ ده‌ورانی هاتنه‌سه‌رکاری دوو ئیمپراتۆرێتی '' سه‌فه‌وی له‌ئێران و عوسمانی له‌تورکیه‌'' به‌رده‌وام له‌ڕووی ئیدۆلۆژی سیاسی و ئایینیه‌وه‌، و ته‌نانه‌ت ئیداریشه‌وه‌له‌ته‌ک یه‌کدا ناکۆک بوون و هه‌رده‌م ئه‌و دوو لایه‌نه‌پێکه‌وه‌دژایه‌تیان هه‌بووه‌.‌
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌داو له‌سه‌رده‌می په‌لاماردانی یه‌کتری و داگیرکاری ناوچه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه‌، و سه‌رکه‌وتنی لانێک به‌سه‌ر لایه‌نیترا و به‌پێچه‌وانه‌ش، و به‌تایبه‌ت ساڵی 1514 و شه‌ڕی چاڵدێران، که‌کورد له‌و به‌ینه‌دا بوو به‌قوربانی ئه‌و دوو سیاسه‌ته‌چه‌په‌ڵه‌؛ و هۆکاری دابه‌شبوونی خاکی کوردستانی لێکه‌وته‌وه‌، ئه‌وانه‌هاتنه‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌که‌ئه‌گه‌ر کوردستان له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن و سنوره‌کانی دیاری بکه‌ن ده‌کرێ ڕێک بکه‌ون و بگه‌ڕێنه‌وه‌سنوره‌کانی خۆیان و له‌په‌لاماردانی یه‌کتری بکه‌ون.
دوای چه‌ندین قۆناخی ڕێکه‌وتننامه‌کانی نێوانیان، ده‌بێ بێژین؛ به‌داخه‌وه‌پیلانه‌کانیان به‌دژی کورد سه‌ری گرت و تا ئیستاشی پێوه‌بێت هه‌ر پیلانه‌و دژی کوردو کوردستان له‌و نێوانه‌دا دێنه‌ئاراوه‌! کورد له‌ڕووی ئایینیه‌وه‌فره‌ئایینه‌و به‌زۆری هه‌ره‌زۆریان ئایینی '' ئیسلام'' پێڕه‌وی ده‌که‌ن و '' سوونه‌مه‌زهه‌بن''. ئیران که‌ئه‌ویش وڵاتێکی فره‌ئاین و فره‌مه‌زهه‌به‌و به‌شی هه‌ره‌زۆری ئاینی ' ئیسلام'- ن؛ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویه‌کان له‌ئێران که‌بوون به‌هۆی دامه‌زرانی مه‌زهه‌بی '' شیعه‌'' له‌و وڵاته و کردیان به‌بنه‌مای دابڕان و چه‌وساندنه‌وه‌ی مه‌زهه‌ب و ئاینه‌کانیتر؛ تا ئیستاش گه‌لانی ئێرانی پێ ئه‌چه‌وسیننه‌وه‌. تورکیه‌ش که‌هه‌ر له‌کۆنه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌کانه‌وه‌خۆیان کرده‌سه‌ردارو سه‌رکرده‌ی ئیسلام، و مه‌زهه‌بی '' سوونه'' یان کرده‌بنه‌ما بۆ به‌رفراوانی ده‌سه‌ڵات و خۆ ناسی،‌و به‌هه‌موو لایه‌کدا په‌لاماریان برد، کوردیان کرده‌مۆره‌و ئالاتی ده‌ستی خۆیان و به‌داخه‌وه‌له‌و نێوانه‌دا بوون به‌قوربانی سیاسه‌تی دژه‌نه‌ته‌وه‌یی، دژه‌ئایینی و ئیستاش هه‌روا به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌رجاره‌و به‌بیانوویه‌ک په‌لاماری کوردستان و کورد ئه‌ده‌ن و له‌ژێر ناوی مه‌زهه‌ب و نژاد، و گوایا وڵاتپاریزی؛ دایان ده‌پڵۆسێنن و ڕاویان ده‌نێن!‌. ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌له‌هه‌موو کات و سه‌رده‌مێکدا دژ به‌یه‌ک بوون و دانیان پێکه‌وه‌نه‌کوڵاوه‌؛ ئه‌گه‌ریش، کاتێک که‌یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک سیاسه‌ت بوون؛ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد بووه‌!.
کاتێکیش که‌'' مسته‌فا که‌مال- ئه‌تا تورک'' له‌کوده‌تایه‌کی سه‌ربازیدا و به‌پشتیوانی کورده‌کان له‌تورکیه‌هاته‌سه‌رکارو به‌ڵێن و قسه‌کانی که‌پێستر به‌کوردی دابوو بۆ ڕزگاری و به‌شدارییان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌به‌درۆ ده‌رچوو؛ و هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌نه‌وه‌ستا و که‌وته‌گیانی کورده‌کان و قه‌تڵ و عامی کوردو ئه‌رمه‌نی کردو ته‌نانه‌ت به‌گژ یه‌کتریدادان، کورد شانسی سه‌رکه‌وتنی له‌ده‌ستدا. ڕه‌زاخانیش له‌دوای قاجاریه‌کان و هه‌ر به‌کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی له‌ئێران هاته‌سه‌رکارو دوای ماوه‌یه‌کی کورت به‌ربووه‌گیانی کورده‌کان و به‌شیکی زۆر له‌و که‌سایه‌تی ڕۆشنبیرانه‌ی که‌ شک و گومانی لێان بوو بتوانن ببنه‌چاوگه‌ی داهاتوو بۆ گه‌له‌که‌یان؛ بڕیاری گرتنیدان و له‌زینداندا بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌بێ خه‌به‌رو ئاگایی و مه‌لاقات، ونی کردن و تا کاتی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و هاتنی هاوپه‌یمانان و به‌تایبه‌ت ئینگلیس بۆ ئێران، نه‌خۆیان و نه‌که‌س و کاریان ئاگایان له‌بارو دۆخی یه‌کتری و ته‌نانه‌ت ده‌وروبه‌ریشان نه‌بوون!.
ئه‌و دوانه‌ش که‌یه‌ک له‌تورکیاو یه‌ک له‌ئێران پاش و پێش و به‌کوده‌تای سه‌ربازی هاتنه‌سه‌ر حوکم، ره‌زاخان ده‌یه‌ویست له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌لاسایی ئه‌تاتورک بکاته‌وه و کۆتایی به‌و سیلسیله‌پادشاییه‌له‌ئێران بهێنێت و وه‌ک تورکیه‌ببێته‌کۆماری، به‌ڵام پیاوانی ئاینی و سیاسی له‌ئێران نه‌یانهێشت و وه‌ک خۆی مایه‌وه‌و به‌شێوازیتر کوردیان چه‌وسانده‌وه‌.
دواتر ئنگلیسیه‌کان بۆ پلانه‌کانی خۆیان جیگۆڕکییان کردو ره‌زاشا یان لابرد و ناردیانه‌جه‌زیره‌ی موریس ده‌سبه‌سه‌ریان کرد و حه‌مه‌ره‌زا شا-ی کوڕیان له‌جێگای دانا. کورد له‌و کاته‌دا که‌شه‌ری دووه‌می جیهانی له‌کۆتاییدا بوو هه‌ستی به‌بۆژایی ده‌سه‌ڵات کردو کۆماری میللی کوردستانی له‌به‌شێک له‌کوردستان له‌شاری مه‌هاباد ڕاگه‌یان، و 11 مانگێک حوکمی کوردی به‌ڕێوه‌برد. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ئه‌ویش هه‌ر به‌پیلانه‌کانی ڕۆژئاواو په‌یمانی ئێران و سۆڤیه‌تی ئه‌و کات، به‌ده‌ستی ڕژیمی شای بێ باوک ڕووخا. ئاخر که‌سێک باوکی له‌پێش چاوی وا لێبکه‌ن، بۆی گرنگ نه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی پێ باشتر بێت تا ئابڕوو ئه‌خلاق، له‌کوێ ده‌توانێت چاوه‌ڕوانی هیمه‌تی لێبکرێت!. په‌ندێکی کوردی ده‌ڵێ'' که‌سێ نه‌زانی باوکی له‌کوێ مرد مه‌به‌ستی نیه‌که‌بمرێ و نه‌مرێ؛.''
شا- یش دوایی ساڵانێک زوڵم و زۆرداری به‌زه‌بری ساواک و دارو ده‌سته‌که‌ی، گه‌لانی ئـــــێران ڕووخاندیان و جێی خۆی دا به‌'' ڕژیمی خۆمه‌ینی'' و ڕۆژئاواش پشتگری کرد. ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا قایم کردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هاواری مه‌زڵومیه‌تی کوردی ئه‌داو باسی ماف و ئازادیه‌کانی ده‌خوێنده‌وه‌، که‌چی دواتر و له‌هه‌موو خرابتر به‌جیهاد و قه‌تڵ وعام کردنی گه‌لی کورد جوابی هه‌موو ئازادی خوازان و ڕۆژئاواو ڕۆژهه‌ڵاتی دایه‌وه‌! ئه‌وه‌زیاتر له‌سێ ده‌یه‌یه‌که‌ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئاخوندی له‌ئێران له‌سه‌رکاره‌و هیچکات جوابی ویست داخوازیه‌کانی گه‌لانی زوڵم لێچووی ئێرانی نه‌داوه‌ته‌وه‌و به‌هه‌موو جۆرێک خه‌ریکی له‌ناو بردنی هه‌ست و هۆش و توانای فکری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی گه‌لانی ماف خواز، و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورده‌له‌کوردستانی ئیران.
ئه‌وه‌تا له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ده‌یه‌دا باری ئابووری وڵات له‌خرابترین جۆری خۆیدایه‌، ئیعتیادو کاری ناشایسته‌و نا ڕه‌وا له‌و وڵاته‌گه‌یشتووه‌ته‌ئه‌و په‌ڕی خرابی؛ به‌شی زۆری دانیشتوانی ئێران که‌له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندیدا دوو قات زیدی کردووه‌، له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن!. کوردستان له‌ڕووی سروشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌رچاوه‌ی ئاو و نه‌وت و کانگاکانی ژێر زه‌ویدا که‌یه‌کێک له‌ناوچه‌هه‌ره‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه‌تائیستا، له‌و په‌رێ هه‌ژاری و نه‌داریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌مه‌بێجگه‌له‌باره‌سیاسی فه‌رهه‌نگیه‌کان، که‌ڕۆژ نیه‌لاوان و ڕۆشنبیرانی کورد نه‌گیرێن و حوکمی ئیعدامیان به‌سه‌ردا نه‌درێ!. هه‌ر چه‌ند ڕۆژ پێش بوو که‌چوار چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی له‌دوای ساڵانێک زیندانی حوکمی سێداره‌یان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌وه‌جێ به‌جێ کرا.
ئه‌مه‌وێڕای ئه‌وه‌ی که‌میدیاکانی جیهان ئه‌وڕۆ خه‌به‌ره‌کان به‌خێراترین شیوه‌به‌گوێی هه‌موو جیهانیان ده‌چرپێنن و باسیان لێوه‌ده‌کرێت، که‌چی گوێی مافوانان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ڵگری ئاڵای ئازادیخوازی و خودانخاوه‌ن، خۆیان له‌مه‌سه‌له‌گرنگ و ئه‌ساسیه‌کان ئه‌دزنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ له‌ته‌ک ئه‌ رژیمانه‌به‌هه‌ر جۆریک بێت ڕێک که‌ون و به‌ده‌م هاواری خه‌ڵکه‌وه‌نه‌یه‌ن!.
تورکیه‌ش هیچی له‌ڕژیمه‌کانی تاران که‌متر نیه‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌سه‌له‌ی کوردو بگره‌زۆر تونتر و خرابتره‌به‌شێوازێکیتر، هه‌ر به‌هاوکاری چه‌ند وڵاتێکی ده‌ره‌کی بوو، هێزی '' پ.ک.ک.'' لاواز بوو و ڕێبه‌ره‌که‌شی به‌و جۆره‌نه‌شیاوه ته‌حویلی میدی تورک کرایه‌وه‌و به‌داخه‌وه‌له‌به‌ندیخانه‌ئه‌وه‌چه‌ندین ساڵه‌له‌خرابترین شێوه‌ی زیندانیه‌کی سیاسیدا به‌سه‌رده‌بات و هاواری کوردیش له‌و باره‌وه‌گه‌یشته‌ئه‌وجی ئه‌فلاک؛ که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی بڕیارده‌ری ئه‌م جیهانه‌نایانه‌وێ بیبیسن!.
دوای ساڵانێک مشت مڕ له‌سه‌ر چه‌کی ناوه‌کی ئێران و هه‌ڵوێستی جیهانی و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، و خه‌باتی دژیی رژیمی ئاخوندی و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری ده‌نگی ناڕازیانی گه‌لانی ئێران، که‌چی تازه‌خه‌ریکی ڕیک که‌وتنی ئاڵ و وێرن له‌نێوان تورکیه‌و ئێران و ده‌یانه‌وێ به‌و جۆره‌ته‌مه‌نی ڕژیم درێژتر بکه‌نه‌وه‌و خۆیان چه‌ند ساڵێکیتر به‌وه‌وه‌خه‌ریک بکه‌ن.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه‌که‌؛ چۆنین ئه‌و دوو وڵاته‌به‌پێی مێژوویه‌کی درێژی ناکۆکی سیاسی مه‌زهه‌بی ئیداری؛ ده‌توانن ئه‌وه‌نده‌باوه‌ڕ به‌یه‌کتری بکه‌ن له‌سه‌ر گرنگترین و خه‌ته‌رترین سوخت و مه‌واد که‌ڕه‌قیبێک به‌ڕه‌قیبی خۆی بفرۆشێت و جێگای باوه‌ڕ بێت!. بۆیه‌ به‌لای باوه‌ڕی منه‌وه‌ئه‌وه‌سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌کیتره‌بۆ کپکردنی ده‌نگی کوردو ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌و دوو وڵاته‌ته‌نیا له‌سه‌ر کورد پێک دێن و ئیستاش وادیاره‌ئه‌و مه‌سه‌له‌له‌کاردایه‌ده‌نا خۆ هه‌ر ئه‌م تازه‌ییه‌ئوردوغان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ ئێران ڕاگه‌یاند.
من پێم وایه‌ته‌نانه‌ت وڵاتانی به‌ناو پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و چی و چی... به‌تایبه‌ت ڕۆژئاوا که‌به‌رده‌وام به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا ئه‌گه‌ڕێن و ئاماده‌ن هه‌موو به‌ها ئینسانی و ئه‌خلاقی مرۆییه‌کان فیدای به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ده‌سه‌ڵات و زلهێزی خۆیان بکه‌ن و چاوپۆشی له‌ڕاستی و ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان بکه‌ن؛ نه‌یانویستووه‌و نایانه‌وێ که‌کێشه‌کان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کۆتایی پێبێت. چونکی وه‌ک ئێژن: '' دز هه‌میشه‌بازاری شێواوی ده‌وێ" یان '' ئاو لێڵ بکه‌و ماسی بگره‌''....
وادیاره‌هه‌موو شتێک هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی و سیاسه‌ت هه‌مان ڕابردووه‌و رژیمه‌کان هه‌مانن و ویسته‌کانیش هه‌مانن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیش هه‌مانن و دونیاش هه‌ر هه‌مانه و خه‌باتیش هه‌ر هه‌مان، و ئه‌م ڕه‌وتانه‌هه‌روه‌ک خۆیانن و ته‌نیا ده‌نگ و وێنه‌و شکڵ و شێوه‌کان جیاوازن ده‌نا نێوه‌ڕۆکه‌کان هه‌ر ئه‌وانه‌ن سه‌دان ساڵه‌ڕووده‌ده‌ن.‌!!! که‌واته‌مێژووه‌کان چه‌ن پاته‌ده‌بنه‌وه‌به‌ڵام ڕه‌نگه‌کانیان جیاوازه‌!!.
کورد ده‌بێ زۆر وشیارانه‌له‌ته‌ک ئه‌م ڕه‌وته‌ئاڵۆزه‌دا ڕه‌فتار بکات و خۆی له‌و داو و تڵانه‌ی که‌هه‌میشه‌بۆیان داده‌نێن بپاریزیت، ئه‌ویش به‌یه‌ک گرتوویی یه‌کده‌نگی هاوخه‌باتی و پشت به‌میلله‌ت به‌ستن، و به‌ئاشکرا له‌ته‌ک میلله‌تی خۆیدا بدوێت و به‌رژه‌وه‌ندی تاکی حیزبی بکاته‌فیدای قازانجی گشتی گه‌ل و وڵاته‌که‌ی. وه‌ک ده‌ڵێ: '' دار ڕیشه‌ی قایم بێت زریانیش زه‌فه‌ری پێنابات.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە