کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پێویستە كورد نەچێتە نێو شەرێكی درێژخایەنەوە

Thursday, 28/08/2014, 12:00

1838 بینراوە




ئەوەی تۆزێك لە مێژووی كورد و كوردستان وردبێتەوە، بۆی دەردەكەوێت كە زۆر جار كورد بە نوێنەرایەتی نەتەوەكانی تر و بۆ ئەوان شەری كردووە، واتە لە پێناو بەرژەوەندی خەڵكی تر و وەك بەكرێگرتە هاتۆتەبەرچاو، ئەگەر هەرچەند لای خۆیەوە و بە بیروبۆچونی خۆی، زۆر جار بۆ ئەو مەبەستە نەبووە و لە بێ سەلیقەیی و نەزانینی خۆی واكەتوتۆتەوە، هەر جارەو شەر بۆ عوسمانی بۆ سەفەوی و دژ بە نەتەوەكانی تر و، تا ئەمدواییانەش لەشۆرشی نوێدا بۆ ولاتانی ئەملاو ئەولا و، تاوەكو گەیشتۆتە ئەم روبەرە ئازادەی كوردستانی باشوور بەپێی بارودۆخ و هۆكارە بابەتیەكە نەك خودیەكە، ئەگەر خوێن بەخشین و قوربانیدانی رۆڵەكانی كورد لە رەوتی مێژووی كوردستاندا لە نەزانینی خۆی یان لە نەخوێندنەوەی هاوكێشەكان بە عەقڵ و زانستیانە بوبێت، ئەوە تاوانی خەڵك نەبوە كە هەمیشە لە پێناو ئامانجە پێرۆزەكانی قوربانیداوە و دواجار لەبەرژەوەندی خەڵكی تر كەوتۆتەوە، بەڵكو هەڵەو نەزانینی سەركردەكانی بووە، تەنانەت لە خانەی بەكرێگیراوی بۆی حساب كراوە وەك لە كوشتنی ئەرمەنیەكاندا كردویەتی .
ئەگەر ئەوسا، كە هاوكێشەكان زیاتر لە ململانێی هەرێمایەتی و ناوخۆیی خولیخواردۆتەوە، ئەمرۆ بەرژەوەندیە جیهانیەكان زیاتر زاڵن و هەرجارەو شوێنێك دەكەنە جێی یەكلایی كردنەوەی كێشە جیهانیەكان و دورخستەوەی ئەو دەردان و دەرهاویشتە سەلبیانەی ئەم مللمانێ و شەروكوشتارە لە نێوماڵی خۆیان و خستنە ملی میلەتانی تر، وەك ماوەیەك لە ئەفغانستان و ئێستاش لەم ناوچەیەی ئێمەدا روودەدات .
ئەمرۆ تیرۆر هەموو سنورێكی نێودەوڵەتی و تەنانەت ئەخلاقیشی بریوە و بەرۆكی سەرجەم وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە، بەڵام عەقڵ و سیاسەت و دیبلۆماسیەت و فرتوفێڵی وڵاتانی جیهانی هەمیشە ئەم ئاگرەی لە نێوماڵی خۆیان دورخستۆتەوە. بۆیە ئەم شەرەی ئەمرۆی داعشیش هاوشێوەی شەرەكانی تری مێژووی كورد و بەپێی داخوازیەكانی ئەم سەردەمە هیچ جیاوازیەكی لە ئامانج و جۆری شەركردن و شەر بە وەكالەت لە گەڵ شەرەكانی تردا نیە . ئەگەر ئەمرۆ شەرەكە بەم توندی و قوڵیە لێرەدا كۆكراوەتەوە بە ئامانجی ئاگرەسورە لەخۆم دورەی وڵاتانی زلهێزی جیهان، و وا فەرزیان كردوە كە گەلانی دواكەوتوی ئەم ناوچەیە جیبەجێی دەكەن، ئەركی سەركردایەتی ومیلەتی خۆمانە كە قازانجەكانمان لە كێیە ئەوەرێگەیە بگرینە بەر و ئەو رێبازە پەیرەو بكەین نەك ئیملائاتی ئەم و ئەو . لە هەر رویەكەوە بۆی بچیت و لێكیبدەیتەوە ئەم شەرە درێژخایەن دەبێت و ولاتانی جیهان تا پێویستیان پێبیت بەردەوامی پیدەدەن و خەڵكی ئەم ناوچەیە دەبنە سوتەمەنی و تا دێت زەرەری زیاتر دەكەن .
ئەگەر بەوە دڵخۆشبین كە ئەمریكا و وڵاتانی جیهان چەكمان بۆ دەنێرن وپرچەكمان دەكەن زۆر هەڵەین، تەنانەت كە چەك بە ناوەندی عێراق و یارمەتی ناوەندی عێراق لەشەری داعش؛ نەدا لەبەر كۆمەڵێك هۆكار بوو كە لە نیازی نەهێشتنی مالكیدا خۆی دەبینیەوە، بەڵام وەك دەزانین داگیركردنی بەغدا خەتی سور بوو بۆ داعش .
ئێستاش ئەمریكا و وڵاتانی تر عیراقیان بە یەكگرتوویی دەوێت و، كە بۆ سەرخستنی عەبادی جێگرەوەی مالكی و بە تێكرا و سەرجەم میحوەرەكان بەو شێوەیە پاڵپشتی بكەن، شەرەكەش لێی دوردەخەنەوە و، لەوێشدا شەری داعش بە كورد و سونە دەكەن و ناوەند وەك بەرزكی بانان بۆی دەردەچێت و ئەم دوو پێكهاتەیە هیلاك دەبێت و لە دواجار وای لێدێت بە هەموو برێارێكی وڵاتان و ناوەند رازیبێت، لەوێشدا دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارەی خەڵك بدەینەوە، كە بۆچی لەپڕێكدا ئاراستەی شەری داعش بەرەو كوردستان گۆڕدرا و كێ گۆڕی .
بۆیە، پێویستە لەسەر سەركردایەتی كورد ئاگاداری ئەم واقعە بێت بە ناردنی برێك چەك شاگەشكە نەكات و دوارۆژی و قازانجەكەی گرنگە لێكبداتەوە نەك خودی چەكەكە كە ئامرازیكی پوچە لەئاست ئامانجە گەورەكانمان .
لەم رووەوە پێویستە كورد تەكتیكێكی جوان بەكار بێنێت، كە وڵاتانی زلهێز داوای لێدەكەن لە جیاتی ئەوان و ناوەند ئەم شەرە بكات، ئەویش بەرژەوەندی خۆی بزانێت و سنوری شەریش لێكبداتەوە و، مەرج نیە هەموو شەرێك بكات لە هەركوێ و هەر شوێنێك بێت دژ بە داعش .
بۆ پاراستنی وەزعی كوردستان هەندێك خەتی سور هەیە دەبێت بیپاریزرێت و ئەوی تر ئەركی ناوەند و وڵاتانی ترە كە خۆیان لەقەرەی بدەن . بۆیە زۆر پێویستە كورد سنوری شەركردنی خۆی بزانێت و بە پلانێكی تایبەتی خۆی شەر بكات و تا ئەو سنورەی خەتەری داعش لەسەر ئەزمونی كورد ناهێڵێت بیكات، نەك شەری درێژخایەن و لەبری ئەم و ئەو . وریایی شەری تەكتیكی لە پێناو ستراتیجی گرنگ لم كاتەدا زۆر پێویستە ، با كوڕی خۆمان نەدەینە كوشت لە پێناو كچی خەڵك و ئامانجی ئەوانیتر و، دواتر وەك لە میژوودا بەسەرماندا تێپەریوە، ئێستاش بەهەمان دەرد نەچین، بۆیە شەركدن و تەنانەت هێرشەكانیشمان تا ئەو رادیە بێت كە لە پێناو بەرگری لەخۆكردن بێت و تا ئەو كاتەی ئارامی و ئاسایشی روبەری هەرێمی كوردستان زامن و دەستبەر دەكەین و، خۆمان لەقەرەی شەری درێژخایەن نەدەین، كە جگە لە بەرژەوەندی ئەوانی تر هیچی بۆ ئێمە لێ سەوزنابێت و پەند وەرگرتن لە مێژوو ئەركی هەمووانە،لە پێشەوەی هەموانیش سەركردایەتی و، دەبێت ئەمریكاش رازیكەن كە شەڕ لەبری خەڵكی تر ناكەن .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)