هەڵوێست لە نێوان ٤٠ساڵ تورکبوونی کایا و دەیان ساڵ کوردبوونی شڤان و لەیلا زانا
Saturday, 23/11/2013, 12:00
هیشتا زۆر کەس هاوشیوەی مرۆڤە ناشیرنەکانی پارتی و یەکیتی وهەندێ حزبی تری شاخ ، هەول دەدەن خەباتی رابردوو ، بکەنە تەزکیەبوونی هەموو تاوان و ناپاکی و بێهەلویستیەکانیان . نوێترین نمونە ئیستا (شڤان و لەیلا زانا) یە ، بەهۆی هاوجوتبونی سیاسیان لەگەل بارزانی و ریکلامکردنیان بۆ ئەردوگان ، ئەوەی لەدەیان ساڵ کۆیان کردەووە شڤان بەیەک کاتژمیێرو گۆرانیەک بە سەر ئاڵای تورکیادا دۆڕاندنی، لەیلا زاناش بەهەواڵێکی رۆژنامەکان کە لقێک بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بارزانی لەباکور دروست دەکات، ئەمیش گڕی لەخەرمانی جوانی خۆیدا و بۆ هەمیشە تازە نابنەوە، لەیلا زانا و شڤان پەروەر، کە تا سەردەمانێک کچ و کوڕە خۆشەویستەکەی ناودلی ملیۆنان کەس بوون، ئیستا بوون بە پووش برنج و هیچ بەهاو نرخێک و جوانییەکیان نەما. ئاخر ئەوان لە نزیک بوونەوەیان لە سیاسەتەکانی بارزانی گریان لە خۆیان و میژووەکەیان بەردا.
دواتر دەیان وەک ئەو کەسایەتیانە ، دەبێ لەو هاوکێشە سیاسی و جەماوەریە بگەن (کەسیتی دروستبون زۆر ئاستەمە، بەڵام دۆراندنی بە یەک لیدوان و بابەت زۆر بە ئاسانی هەموو رابردوو دەسڕێتەوە. لەم بارەیەشەوە نمونەمان زۆرە:
١/رەفیق سابیر کەسایەتیەکی جوان بوو ، بەڵام کاتێک وتی تالەبانی ماندیلایە و دوایی گەڕایەوە بووە پەرلەمانتاری یەکیتی ، هەرچی دواتر کردی و ئیستاش دەیەوێ بیکات، بەڵام سەنگە کۆنە رەسەنەکەی خۆی پێی ناگیرێتەوە .
٢/ پەرلەمانتارەکانی گۆران ، توانیان سەنگ و جوانیەک بدەنە خۆیان و بزوتنەوەکەیان بەڵام لەدوایین چاوچنۆکی مادیان کە لەژێر فشاری جەماوەریی و میدیاییدا کرایە سەریان ،تەنیا لەسەر ٤٩ ملیۆن دینار کەسیتیەکی تریان لای خەلک وێنا کرایەوە .
٣/ بەختیار عەلی کاتێک هێرشی کردە سەر گەنجانی گەرمیان و بەردەوام بوو لەسەر ئەوەی لە رۆژنامەیەکی پاراستن بۆ پارە بنووسێ، جگە لە کۆمەڵێک نووسینەکانی رابردووشی و ئەو رۆڵە ناشرینەی لە ١٧ی شوباتدا بەرامبەر بە گەنجەکانی ئەو شارە نواندی، کەسێتیەکەی ئەمیش لەق بوو، بووە هۆکاری ئەوەی بەشێک لەخوێنەرانی کتێبەکانی فڕێ بدەنە ناو روبارەوە.
نمونە زۆرن وەک جەمال گەمبار، فەرهاد سەنگاوی، رەنج سەنگاوی و دەیان کەسایەتیی تر، تا ناتوانن بە بەهای جاران نرخێکی باش بۆ خۆیان دابنێن.
هەر مرۆڤێکی رەخنەگری ئەو دەسەڵاتە بچی بەشان و باڵی بارزانی هەڵبدات ، بزانە چۆن کەسیتیە جوانیەکەی دەلاقەی تێدەکەوێت!
ئەگەر ئێمە بڕوانینە میژووی کۆن ئەوا سەدان ناپاکی وەک قالە فەرەج و تەحسین شاویش و سەرۆک جاشەکانی تر لەپێشمەرگە کۆنەکان بوون بۆ کورد ماندووببون ، بەڵام لەم رۆژەی تەسلیم بوونەوە یاندا یەکەم پیشمەرگەیان شەهید کرد میژوی ناپاکیان لە ئێخە درا
شڤان پەروەریش ئەگەر دەیان وردە رەخنە وهەلپەرستی و بێ هەلویستی بەرامبەر دەیان تاوان و ناپاکی نەتەوەیی پارتی بەرامبەرخۆرئاوا چاویشی نوقاندبێ لە ٣١ی ئاب لەئاکری گۆرانی بۆ حیزبەکەی بارزانی گوتبێ . کەچی دوای ٣٧ ساڵ لە دەرچونی لە زیدی باب و باپیری و گەڕانەوەی بەو شێوەیە بۆ باکور ، ئەوا بەتەواویی ئاگری لەخەرمانی خۆی بەردا، ئەو گۆرانییە کوردی و سرودانەی کە گوتوویەتی، یان هۆزانڤانە ، یان یەکێکی وەکو بەختیار عەلی کە رۆمانی قەبە دەنووسێت، ئیتر دەستکراوە بن بۆ خیانەت و ناپاکیی، یان چاوپۆشی بکەن لە تاوانەکانی دەسەڵات، ئیتر ئەمانیش وا بزانن لەسەر رەخنە و خۆناشرین کردنەوە بن. ئەمە خۆ مانای ئەوەنیە ئیتر هەر دەبێت پیرۆز بکرێن هەرچی بکەن ، هەندێک کەسیش پێی وابێت، گەورە و بەناوبانگ و پیرۆزن، گرنگ ئەوە نییە تۆ چی دەڵێیت، گرنگ لەوەدایە کە تۆ چی دەکەیت! کە نازانم تاکەی خەلک تەنیا بەدوای ناو دەنگی قەبە دا دەگەرێن و ڕیزیان دەگرن، هەر بۆیە ، ئەمە بۆتە هۆکاری پێگەیاندنی گروپێکی لوتبەرزی سیاسی و ئەدیب و رووناکبیری بەتاڵ لە موراڵ! ئێمە بەهەزاران تاکی تێکۆشەری کورد مان هەیە ، کە لە کارو چالاکی قارەمانێتیدا شەهید بوونە ، لەزیندانەکان تەمەنی گەنجی خۆیانیان فەوتاندووە ، کەچی وەک دەبینین دواتر کەسایەتییەکی وەک شڤان لە ئەورپا هیچی نەکردوە بەهایلایڤ ژیاوە، کەچی ئەم لەسەر کار و خەباتی ئەوانە خۆی پێگەیاندووە و ناوبانگی دەرکردووە، شڤان پەروەر کە بەکۆمەلێک دۆسیەی قێزەوەنی کەسیتیشیەوە کە مرۆڤ پێی شەرمە لە نووسینێکیشدا ئاماژەی پێبکات . بۆیە مەرج نییە، کەسێک بەهەرەیەکی ئەدەبی و هونەریی و هەبوو، هەندێ قسەی جوانی لەشعرو چیرۆکانیدا بۆهات ، تەنها لەبەر ئەوە ڕیزی لێبگیڕێ . وائیمە ئەوانەی جوانن کەهەلویستیان نیە و لەگەل ئازاری گەلەکەیان ناژین لێیان بێتاقەتین نۆرەی ئەو کەسایەتیە دەبل مۆرالانەیە کە پشت و پێشیان ئەرز و ئاسمانی جیایە ؟
ئەحمەد قایایە، کە خۆی گوتەنی تا ٤٠ سال لە خزمەت تورکدا بووە، بەڵام لەهەڵوێستێکی دەگمەنی میژوییدا توانی میژویەکی نوێی تر بۆخۆی بنووسێتەوە و ببیێتە ئەزمون و جوانییەکی تر لە جولڵاندنی کەیسی گەلەکەی تۆمار بکات . لەم دوو رۆژە کاسیتەکی بڵاوکرایەوە لەگەل ئەردوگان لە سالیادی ئەتاتورک گۆرانی گوتوە . ئەمە بەشەرمەزاری بۆی لیێک دەدرایەوە لەکاتیکدا ئەو بە ئاشکرا دەڵێ و وەسیەتی بۆ کچەکەشی کردووە، کە ئەو ٤٠ساڵ وەک تورک ژیاوە لەمەودوا بۆگەلەکەی دەژی. ئەوان لەژێر هەژمونی کەمالیەت و تورکبون دا ژیاون وەک یەلماز گۆنای مەزن هونەرەکانیان ناچاری بووە بەتورکی بێ، گەرچی لەوتەمەنەشەیان زیندانیان لەسەر بیروباوەڕی چەپ بون بینیبێت .
ئەگەر کایا ، پاکانە و داوای لێبوردنی لە تورک بکردایە رووبەروی ئەودەربەدەرییە نەدەبۆوە ، بەڵام باوەڕی بە رەوای قسەکانی هەبوو و لە پێناوی ئەو پەیامەدا مرد
کایا لەو ٢ساڵەی کۆتایی تەمەنی، کە خەباتی بۆ کورد نا ، هەنگاوی گەورەی بڕی و بۆتە خالێک کە دەیان هونەرمەندی تورک، ئیستا داوای لێبوردنی لێدەکەن، حیزبە سیاسیەکان بانگەشەی هەڵبژاردنی پێدەکەن.
بە کورتی کایا میژوویەکی جوانی بۆخۆی بەو تەمەنەی کۆتایی نەخشاند و قەرەبوی هەڵەکانی پیشوشی کردەوە ، ئەو و یەلماز گونای تازە هیز نییە لە دڵ و دەرونی ملیۆنان کورد و کەسانی ئازادیخواز دایان بببڕێنێ
شڤانیش دوای دەیان ساڵ لە گۆرانی گوتنی بۆ کورد و ئەو جوانییەی هەیەتی بەیەک هەڵوێستی لە ریکلامکردنی بۆ بارزانی و ئاکەپە
کە بووە دژایەتی شۆرشگێڕانی باکور ، زیاتر ئاگری لە خەرمانی خۆی بەردا بۆیەش قایا تا مرد لە دەوڵەت ومیتی تورک دەترسا ، بەڵام شڤان تا لە باکور بوو ، میت و تورکیا پاساوانینە نەوەک سۆڕشگێڕانی کورد ئازاری بدەن
لە تەک ئەمەش، لەیلا زانا، هەموو کوردێكی دڵسۆز بە ئاستی دایک و خوشکی خۆی خۆشی دەویست ، ببووە رەمزێکی بەرخودان ، بەڵام بە چەند دیدارێکی لەگەڵ بارزانی و دواتر دوای هەواڵی ئەوەی، کە بەشدارە لە دروستکردنی پارتێک بۆ بارزانی کەسیتیەکەی بەتەواوی گۆردرا .چونکە حیزبەکەی بارزانی لە باشور نمونەی حزبێکی قێزەوەنی رەفتاری سیاسی لە دەسەڵات دەرچووە، بەڵام سەیر بکەن هاوسەرەکەی ئەحمەد کایا چۆن بەیەک لێدوان پۆینگێکی بەرزی بۆخۆی و هاوسەرەکەی بەدەست هینا ، کاتێک بەئەردوگانی گوت من قبول ناکەم تۆ ناوی کایا بۆ ریکلامی خۆت وەک شڤان بەکار بهینێ چونکە هیشتا لەزیندانەکان هەزاران کورد لەسەر بیروباوەر گیراون
https://www.facebook.com/photo.php?v=6236018343666بۆیە ئەوەی بەدەیان ساڵ لەئازارو گەرانەوە لەمردن بەدەستی دەهێنێ بەیەک لێدوان و رەفتار دەیدۆرێنێ ، باشترین نمونە ئەو بەرپرسانەی باشور هەمومان بەهیوای دیدار و وێنەیەکیان بون ، بەڵام کەسانێ بەمۆرال پێی شەرمە ئیستا لەتەکیان بوەستێ چونکە بۆنی ناپاکی و دزیان رۆژە ڕێێەک دەروات
هاورییان کەسێتی دروست کردن ئاستەمە بەڵام دۆرانی زۆر سانایە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست