دره‌ختی وه‌رز
Monday, 01/03/2010, 12:00
دره‌ختێکی گه‌ڵای سه‌وزی
وه‌رزی زستان
هێلانه له‌رزۆکه‌کان
له‌سه‌ر گه‌ڵای پایزی زه‌رد
دانه.....دانه
هه‌ڵئه‌وه‌رێت
له بنه‌وه
لق وپۆیی تازه
ده‌ڕوێ
زه‌ڕنرقوته‌ی هێلانه‌کان
یان ده‌مرن
یان هێلانه به جێ دێڵن
*******
په‌ڵه هه‌وری ڕه‌شی ئاسمان
خاکی وڵاتی داپۆشی
ووتمان ئه‌گه‌ر ببارێت
چیا‌و دۆڵ و چه‌م و ڕوبار
گشت ئاو ئه‌دات
هه‌ر نه‌باری...*
وه‌ها ئیستا په‌ڵه هه‌ورێک
به‌ته‌مایه
ڕوبار بۆلای خاک به‌رێت
*****
ئه‌ی ڕوباری چه‌می ووڵات
ته‌نها جارێک ڕێگا بده
مه‌له‌وه‌ره کزۆڵه‌کان
تێر ئاو بخۆن
*****
ئه‌ی که‌لی خۆری ڕه‌نگی زه‌رد
وه‌ها ئیستا
ره‌نگی سوور‌و
شینی ئاسمان
له گه‌ڵ سێبه‌ری به‌یاندا
سه‌ما ده‌که‌ن
زاری چرۆی ووشکه ئاو
بۆ په‌ڵه هه‌وری به‌هار
هاوار ده‌کات
ڕێگا بده
زیخ و به‌ردی کانی ووچان
ببێته کانی و ڕێگا
با چاره‌ی هه‌ول زیاتر زیا تر
له ناو نه‌چێت
با له سه‌ر جامی شه‌راب
بریار نه‌درێت
با یاسایه‌ک بۆ داستانی چرۆیی مه‌رگ
دابین بکرێت
با ئیتر دانه‌وێڵه‌ی زه‌ڕنه‌قوته‌ی
مه‌له‌وه‌ری سنووری چه‌نگ
ئه‌و دیو نه‌کرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست