کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

مستەفای حەسەنە گەورە


سەرۆکی لیستی پارتی بناسە، کە چ تاوانبارێکە!

Saturday, 07/09/2013, 12:00

4337 بینراوە


یه‌کێک له‌ ره‌شترین رۆژه‌کانی مێژووی گه‌لی کورد ،رۆژی 16ی گولانی ساڵی 1997،که‌ بووه‌ هۆی ژیان له‌ده‌ست دانی زیاتر له‌ 92 که‌س که‌ زۆربه‌یانی بریندارانی جه‌نگ بوون.
به‌ فه‌رمانده‌یی جه‌مال مورتکه‌ له‌به‌رواری 16 گولانی سالی 1997 دا له‌شاری هه‌ولیَر,دور له‌هه‌موو پیَوه‌ریَكی مرۆڤانه‌ و كوردانه‌،غافڵگیرانه‌ به‌داواكاری و فیتی داگیركه‌رانی كوردستان,له‌لایه‌ن هیَزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌,هیَرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كیتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆژنامه‌ی وڵات و ناوه‌ندی میزۆپۆتامیا و مانگی سوری كوردستان.
له‌ 14 گولانی سالی 1997 دا کاتێ که یه‌ک له‌ گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک له‌ سه‌ر سنور و ناو باشوری کورستان بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ ده‌ستی پێکرد.
ئاماژه‌ و جموجولی ئه‌وه‌ هه‌بوون که‌ له‌ هه‌ولیر ده‌ست به‌ هه‌مان جموجوڵ بکرێ ، هه‌ر بۆئه‌وه‌ش نوێنه‌رانی دام و ده‌زگاکانی ولاتپارێز له‌ به‌رزترین ئاست دا داوای دیداریان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد. له‌و دیداره‌دا لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان دڵنیاییان دا که‌ هیچ شتێک ڕوونادات.
به‌لام ئه‌رته‌شی تورک له‌ 14 گوڵان دا که‌وته‌ باشوری کوردستان و شه‌ڕ له‌ چیاکانی کوردستان که‌وته‌وه‌ ، دوو ڕۆژ دوای ئه‌و داگیرکاریه‌ له‌ هه‌ولێر له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌و هێزانه‌ی تورک که‌به‌ ناوی ئاشته‌وایی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌كیتی نیشتمانی کوردستان هاتبونه‌ باشوری ولات ، به‌ چه‌کی قورس هێرش کرایه‌ سه‌ر زۆر ده‌زگا و دامه‌زاروه‌ی وڵاتپارێز.


جه‌مال مورتکه‌ فه‌رمانده‌ی هێرشه‌که‌ی ده‌کرد و ، له‌ یه‌ک کات دا پەلاماری سەرجەم بارەگا و دامودەزگاکانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ــ رۆژنامەی وڵات و وه‌ته‌ن ئه‌شه‌مس ، مەڵبەندی رۆشنبیری میزۆپۆتامیا، یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان و نه‌خۆشخانه‌ی گەریلا بریندارەکانی دا و دەیان گەریلای بریندارو سیاسەتمەدار و رۆژنامەوان و هونەرمەند ژیانیان له‌ده‌ستداو و ، ئه‌وانه‌شی گیران بێ سەروشوێن کران.
له‌ یه‌که‌م هیرشی رۆژی 16 گولان دا 9 گه‌ریلای په‌که‌که‌ی بریندار که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ تیمار ده‌کران ، تیرۆر کران.
زۆر برینداری تر ده‌ستگیر کران و ، له‌و ساته‌وه‌ تا به‌ ئه‌مرۆ ده‌گات هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ریان نازانرێ.
هه‌مان ڕۆژ هێرشیان کرده‌ سه‌ر ناوه‌ندی گشتی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان ، لقی هه‌ولێری ناوندی که‌لتوری میزۆپۆتامیا ، نوێنه‌رایه‌تی په‌که‌که‌ ، یه‌كیتی ژنانی ئازادی کوردستان ، رۆژنامه‌ی وڵات و وه‌ته‌ن شه‌مسی عه‌ره‌بی زمان. له‌ ئاکامی ئه‌و هێڕشه‌دا زۆر مرۆڤی بێ به‌رگری و ، بێ چه‌ک قه‌تڵ کران و ، دوای ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی سه‌ر وڵاتپارێزن ، شالاوی ده‌ستگیر کردن ده‌ستی پێکرد و ، چه‌ندین مانگی خایاند.
دوای ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ له‌ هه‌وڵیر پارتی دیموکراتی کورستان 18 دیلی کوشت ، له‌و چوارچیوه‌یه‌دا هێزه‌کانی باشوری کوردستان گه‌مارۆیان خسته‌ سه‌ر په‌نابه‌رانی هاتبوو له‌ باکوری کوردستانه‌وه‌ له‌ وارگه‌ی په‌نابه‌رانی نه‌ینه‌وا.
له‌ ئاکامی برسێتی و نه‌خۆشی جۆراجۆر دا 17 که‌س که‌ زۆربه‌یان منداڵان له‌ ئاکامی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوریه‌ ژیانیان له‌ ده‌ستدا.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌دا تیرۆر کران و بێ سه‌روشوین کران ، ده‌یانه‌وێ که‌ چاره‌نوسی رۆڵه‌کانیان و به‌رپرسیارانی ئه‌و کۆمه‌لکوژیه‌ ئاشکرا بکرێن.
دوای تێپەڕبوونی 16 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکه‌ی 16ی گوڵانی 1997ی هەولێر له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که‌ ده‌زانرێ ژماره‌یه‌ک له‌ قوربانیه‌کان ته‌رمه‌کانیان له‌ جاده‌ی قیری نێوان که‌رکوک و، هه‌ولێر ژێر خاک کراوه‌ به‌لام کاربه‌ده‌ستانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناهێلن که‌ که‌سورکاره‌کانیان ته‌رمه‌کان ده‌ربێننه‌وه‌ له‌ جێی شایسته‌ به‌ خاکیان بسپێرن.
لانی که‌م بزانن که‌ کێ له‌ بێ سه‌روشوینه‌کان ژیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و کێ شوین بزره‌ که‌سوکاری و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین جار چونه‌ته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان و ، داوایان پێشکه‌ش به‌ کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان و ، به‌تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان کردووه‌ به‌لام ئه‌وان بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌ تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ بینای نه‌خۆشخانه‌که‌ی هێرشێ کرایه‌ سه‌ر تا ئیستا هیچ که‌سێک ناتوانێ بیکیڕی و بیفرۆشێ و نیشانه‌ی گوله‌کانیش به‌ دیواری بیناکه‌وه‌ دیاره‌ که‌ له‌ نزیک بازاڕی نیشتمانی هه‌ولێره‌.

شوێنی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی شەهیدان


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)