ئەگەرى هەیە شۆڕشەكەى تونس و میسر لەكوردستان دووبارەبێتەوە ژمارەیەك لەگەنجانى كەلار ئامادەن دژى دەسەڵات خۆیان بسوتێنن
Friday, 11/02/2011, 12:00
ژمارەیەك لە گەنجانى كەلار،لەبەر بێكاریی و هەژاری ئامادەن دژى دەسەڵات خۆیان بسوتێنن،"ئەو گەنجانە ئاماژە بەوەدەكەن چەندین كورە بەرپرس رۆژانە بەبێ داوامكردن موچەیەكى باش وەردگرن،لەخواخوایانە ئەم رەوشە گۆرانكاری بەسەردا نەیە"هاوكات ئەوگەنجانە ئەوەیشی رووندەكەنەوە چەندین گەنج بێ ئیش و بێكار و بێ دامەزراندن،كە ژیانیان لە مەترسی مردندایە".
كاریگەرى خۆسووتاندنى گەنجێكى تونس هۆكارێكى ترى ئەو سوتاندنانەیە كە شۆڕشێكى لێهاتووتە ئاراوەو زین عابدین و بنەماڵەیشی لەناو برا،خۆسوتاندن و بێكارى و هەژارى وەك نارەزایەتیەك بەرامبەر دەسەڵات،وردە وردە خەرێكە وەك وڵاتانى تر لەهەرێمى كوردستان سەر هەڵدەدات،حاڵی حازریش ژمارەیەك لە گەنجانى كەلار لەبەر بێكاریی ئامادەى خۆیان بۆ سوتاندن دژى دەسەڵات دەخنە روو،لەبەرامبەریشدا چاودێرێكى سیاسیش دەڵێت" ئەگەر رەوشی ئابورى و سیاسی هەرێمى كوردستان باش نەبێت،واردە خۆپیشاندان وەك ئەوەى تونس و میسر لەكوردستانیش سەرهەڵبدات".
"ئێمە پێش تونسیش بیرۆكەى ئەوەمان هەبوو خۆمان بسوتێنین"
ئەگەر رۆژانە چاوێك بەنێو بازارى كەلاردا بگێرین،دەبینین گەنجێك بەدیار كورسێكەوە دانیشتووە،تاوەكو كەسێكى دەست بكەوێت مۆبایلەكەى بۆ چاكە،لەبەرامبەر پارەیەكى كەمدا،ئاسۆ سەلام تەمەنى بیست و چوارساڵە خێزانى پێكەوە ناوە خاوەنى دوومنداڵى چاوگەشە،ئاسۆ دادو بێدادێتى لەدەست خراپی بارى ئابوورى و بژێویی ژیان،ناوبراو ئەوەى ئاشكرا كرد"ئەگەر دەسەڵات ئاوڕێك لە كرێكار نەداتەوە ئامادەیە خۆی بكاتە قوربانى و خۆی بسوتێنێت،ئەو دەڵێت" ئێمە پێش تونسیش بیرۆكەى ئەوەمان هەبوو خۆمان بسوتێنین،بەڵام لەبەر چەند حاڵاتێك دوامان خست،هەروەها چەندین هاووڵاتی تریش ئامادەیە خۆی بستونێت لەداخى دەسەڵات،چونكە چەندین كورە بەرپرس رۆژانە ژیانى خۆش دەگوزرێنن،موچەیەكى باش بە بێ دەوامكردن وەردەگرن،لەخواخوایانیشدایە ئەم رەوشە گۆرانكاری بەسەردا نەیە"،ئەو گەنجە ئەوەیشی روونكردەوە كە چەندین گەنج بێ ئیش و بێكار و بێ دامەزراندن كە ژیانیان لە مەترسی مردندایە،"حكومەت ئاوڕ لە كرێكار ناداتەوە دواى خۆسوتاندنى منیش داوا دەكەم زوڵم و زۆردارى بەسە".
ئاسۆ سەلام ئەوەیشی روونكردەوە لەدواى خۆی وسێت دەكات منداڵەكانیشی خۆی بستوتێنن،چونكە پێی وایە حكومەت ئەوە نییە چارەسەرى بۆ منداڵاكانی پێبێت،"باشتر ئەوانیش وەك باوكیان لە پێناو بەدى هێنانى مافی كرێكاران خۆیان بستوێنن".
"لەبەردەم سەندیكاى كرێكاران خۆم دەسوتێنم"
مەحمەد حەسەن تەمەن بیست ساڵیش كە رۆژانە كارى دەست ناكەوێت،ئامادەیە لەبەر بێكارى دژى دەسەڵات خۆی بسوتێنێت،مەحمەد ئەوەیشی رونكردەوە حكومەت كرێكارى بیانى هێناوە ئەوانیش كوتنەتە بەر بەرداشی حكومەتەوە،وتیشی"ئەگەر حكومەت چارەسەری ئەو كریكارانە نەكات كە بێكارن لە هەرێمى كوردستان،دڵنیایان دەكەمەوە لەبەردەم سەندێكاى كرێكاران خۆم دەسوتێنم.
لەلایەكى دیكەوە بەهۆی خراپی بارى ئابوورى،عەرەبانە پاڵانان منداڵانیشی راپێچی ئەو كارە كردووە،لەمبارەیەوەش ئەحمەد ئەمین تەمەن چواردەساڵ،وەك خۆى باسی لێوەدەكات كە بەهۆی خراپی باری ئابوورى وازى لە خوێندن هێناوە و ماوەى (3) ساڵە خەریكى پاڵانانى عەرەبانەیە،كە رۆژانەش بژێوى ژیانى بەكارى عەرەبانە پەیدا دەكات،ئەوەیش وتى"لەداخى ژیانە و لە خەفەتە ئامادەم عەرەبانكەم كە بژێوى (9)سەر خێزانى لەسەرە بیسوتێنم.
"گەنجان دەتوانن حكومەت دروست بكەن و بیشیڕوخێنن"
تۆێژەرى كۆمەڵایەتى عەباس مەحمود خۆسوتاندنى گەنجانى كەلار بۆ یاخى بونى دەسەڵات بۆ بونى گلەیى و گازندە و پەیام و بەرنامەى زۆر جیاوازترە لە بەرنامەى هەر دەسەڵاتێك دەگەرێنێتەوە، ئەو دەڵێت"لەهەموو كۆمەڵگایەكدا گەنج نائومێدە گەنج پێداویستیەكان لەجێگاى تموحى ئەونیە،هەر گەنجانیشە دەتوانن حكومەت دروست بكەن و بیشیڕوخێنن كە فكروئایدۆلوژیاى نوێ بیننە مەیدان،دوریش نییە گەنج زۆر سەرشێتانە لەپێناو كۆمەڵگاكەیدا لە پێناوشتێكى نادیاریشدا خۆی بكاتە قۆربانى،بەڵام ئەونامە هەڕەشە ئامێزانەى هەندێ لەگەنجانى ئێمە دەیكەن لەدەسەڵات جگە لەخۆخاڵیكردنەوە لە فشارە دەرونیەكان زیاتر هیچی ترنییە".
ئەو تۆێژەر روونیكردەوە رەنگە گەنج هەبێت لەبەر خۆدەرخستن ئەوكارا بكەن یان گەنج هەبێت هیچ پێداویستێكى سەرەتایەى ژیانیان نەبێت و بێ بەش بن لە خۆشگوزرانى و هەوڵی لەو جۆرەش بدەن،وتیشی"هەندێ هەوڵی لەو جۆرە باسدەكرێ كە لە ئارادابێت،تاڕادەیەك بەدورى نازانم.
"ئەگەر رەوشی ئابورى و سیاسی هەرێمى كوردستان باش نەبێت،واردە خۆپیشاندان وەك ئەوەى تونس لەكوردستان سەرهەڵبدات"
دەربارەى ئامادەیی خۆسوتانى ژمارەیەك لە گەنجانى كەلار،رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی مەحمەد حوسێن، رایگەیاند"رووداوەكەى تونس روداوێكى گەورەو زۆر باش بوو،دواى تونسیش خۆپیشاندانیش لە میسر و ئەوردنیش دەستى پێكرد تەنانەت چەند هاوڵاتێكیش خۆیان سوتاند،بەڵام ئەگەر لەكەلارشیدا كۆمەڵاێك گەنج دەیانەوێت ئەو مێژووەى تونس دووبارە بكەنەوە هیوادارم خۆیان نەسوتێنن بین پێشەنگى ئەو میللەتە بكەن خۆپیشاندانى گەورە میژوویى ئەنجام بدەن،بەراستى من دژى خۆسوتاندنم.
لەبارەی شۆرشەكەى تونس و ئەگەرى لە كوردستان،ئەو چاودێر سیاسییە دەڵێت"ئەگەر رەوشی ئابورى و سیاسی هەرێمى كوردستان باش نەبێت،یان وەك ئێستا هەیە و بەرەو خراپ تر بروا زۆر واردە خۆپیشاندان وەك ئەوەى تونس لەكوردستان سەرهەڵبدات.ا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست