پاپای فاتیكان بریاری داوە، ئیتر لە مانگی رەمەزاندا بەرۆژوو بێت
Monday, 15/08/2011, 12:00
ئەمە درۆیەكی گەورەیە. لەم درۆیە گەورەتر، ئهوهیه که ئهمڕۆ تۆپەڵێك لە پەرلەمانتارانی هەولێر راڤە لەسەر دروستبوونی دەوڵەتی كوردی بكەن.
هیچ نەتەوە و گەلێك نابێتە خاوەنی دەوڵەت، ئەگەر تاكهکانی ئەو كۆمەلگایە خاوەنی مۆراڵی نەتەوەیی نەبن، (چۆن كەسیك نییە لەیەك كاتدا خاوەنی دوو ئایین بێت، بو نمونه موسولمان بێت و لهههمانکاتیشدا مهسیحییش بێت)
ئاواش كوردبوون وعیراقی بوونیش دوودەستەواژەی دژبەیەكترن ئەوهی كورد بێت عێراقی نییە.ئەوی عێراقی بێ كورد نییە.
بۆ كوردی ڕەسەن (عیراقیبوون بێ شەرفبوونە+1.
درۆ و ڕاستگۆیی
(هەردووكیان چاكن، چونكە هەردووكیان ڕاستی ئاشكرا دەكەن.) گەرجەلال و مەسعود لەمەر پرسی دەوڵەتی كوردی بخەینە ژیر پرسیار و سەرنجەوە، ئەوە جەلال زۆر راستگۆتر و شهریفترە وهک لە مەسعود. ئەو پیسە زۆر بێ شەرمانە دەڵیت: دەوڵەتی كوردی خەونی شاعیرانەیە. بهڵام مەسعود تهنانهت لە خیانەت کردنیشدا درۆ دەكات، زۆر جار دەڵێت: (دەوڵەتی كوردی)، كەچی لە مهلا مستهفاوه بۆ مەسعود لە مەسعودەوە بۆ مهسرور، ههموویان بروایان بە عیراقی بوونی باشوری كوردستانە.
بنەماكانی دروستبوونی دەوڵەت: كۆمەڵی فاكتەرهەن دەبنەپیگەی پتەوی دەوڵەت.
ئابوریی. میژوو. كارەساتەمرۆیەكان .گۆڕانەسیاسییەكان. خاك. كهلتور.
زمان. بەهیزترینیان(سایكۆلۆجیتی تاكی كۆمەڵ).كەهوشیاری نەتەوەی تێدا گەشەدەكات .
كورد خاوەنی :
+
ئابوریی - ئابوریەكی قەبە و مەزن و بەنرخترین كانزای دونیا ئاو و پیتڕۆڵه .
+
میژوو - میژوویەكی زۆركۆن و دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی نوح وكوڕەكانی
+
كارەسات - خاوەنی دڵتەزێنترین كارەساتە مرۆیەكانە. یەكەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست چەكی كیمیاوی تیدا تاقیكراوەتەوە كوردستان و شاری سلیمانی سەردەمی شیخی نەمر*3. دواجار هەڵەبجە.زۆرترین ژمارەی مرۆڤ كە به كۆمەڵ نیشتمانی خۆیان جێهشت ڕەوی دوو میلونی سەرتای ساڵانی نەود.
+
گۆرانە سیاسییەكان : سالی 1919=1991=2003 باشترین هەلی میژوویی دەوڵەتی كوردی بوون
+
خاك - خاكێكی فراوانی 650=409كم هیندەی ڕووبەری بەریتانیا .هۆلندا. بلجیكیا.سویسرا. دانیمارك)*4
+
كهلتور كهلتورێك دەگەریتەوە بۆ سەردەمی زەردشت
+
زمان- زمانی كوردی یەكیكە لەكۆنترین زمانەكانی دونیا , لە زمانی ڕوسیدا زیاد لە 100 ووشەی كوردی هەیە.
+
هەستی نەتەوایەتی . سفر.
هەستی نەتەوایەتی وخۆشەویستی نیشتمان لە سەرەتادا لەخۆشەویستی خودی تاكەوە بۆی خودی خۆی دروست دەبێت.دەبیتە هیزی سایكۆلۆژی تاكەكان.لەئەنجامی كۆی خۆشەویستی تاكەكانەوە خۆشەویستی گەل و نەتەوەی مەزن دەبێت.كەسێك خۆی خۆشبووێت ڕێزلەمافی خۆی و سامان وخاك ژینگەی خۆی دەگرێت.خۆشەویستی تاكەكانی كۆمەڵ بۆ یەكتری دەبێتە چەپكە خۆشەویستێك بۆ ئەوخاكەی لەسەری دەژین یانی (سنوری نیشتمان) لەو سنورەدا دەبێت هێزێك پارێزگاری مافەكانی مرۆڤەكانی ئامێزی سنور بكات ئەویش هێزی دەوڵەتە.
بۆیە دەبینین لە كیشوەرێكدا جیاوازی نیوان دووكۆمەڵ(نەتەوە) بەچەند سانتیمەتری سنور دەستنیشان دەكرێ.ئەوەی سنوری دەوڵەت و نەتەوەجوداكان دەستنیشان دەكات (جیاوازی نیوان پیكهاتەی كۆمەڵەكان وکهلتوروزمان وبەرژەوەندیەكانە) بۆچوونی ئەڵمانییهكان دەڵین (هەركەسێك لە دایك و باوكێكی ئەڵمانی یان لەباویكی ئەڵمانی ببێ ئەوكەسە لەهەر شوێنێک بێت ئەڵمانییه) بۆچوونی فرنسی وئینگلیزی (هەركەسێك لە خاكی وڵاتهکهیاندا ژیا ئەو كەسە فرنسی، یان بەریتانییه) (ئینگلیز نەتەوەیە بەریتانیا نیشتمانی ئینگلیز و نەتەوەكانی ترە).
هەستی نەتەوایەتی چۆن دروست دەبێت
چمكەكانی كۆلتورچمكی فراوانن فرەڕەهندن.كاركردن لەسەركهلتورمەزنترین ئەركی ڕۆشنبیرانە.ئەوبۆشاییە ڕونڕەوەی (معریفی)یە لە كۆمەڵگای كوردییدا دروستبووە و هیواكانی نەتەوەیەكی لە زەنگاودا قەتیسكردووە.كارنەكرتن بووە لە سەركهلتور و سیاسەت و ئاین.ئاین بەشیكی فراوانی كۆلتوری كۆمەڵە.. ئەگەر لەساڵانی شەستەوە ڕۆشنبیرانی كورد كاریان لەسەر کهلتور بكردایە. ئەوە ئیستا سەركردایەتی بزوتنەوەی نیشتمانی و ئیستراتجیتی نەتەوەیی لەژیر كۆنترۆلی دووخیزانی میژوو پیسدا نەدەبوو، بهوهی ئیستراتیج لە ئۆتۆنۆمی وفیدریالیدا قەتیس بممننتو..دژایەتیكردنی كۆلۆنالیست تەنیا دژایەتیكردنی هێزی سەربازی نییه بەڵكو دژایەتكردنی ڕۆشنبیری وکهلتوری كۆلۆنالیستە. كورد نەك دژی ڕۆشنبیری كۆلۆنالیستەكان كاری نەكردوە، بەڵكو بەشانازییەوە خۆی بەبەشێك لەکهلتوری كۆلۆنالیستەكان دادەنێت.نمونەكان زۆرن.
ئاین لەئەوروپادا فاكتەریك بوو بۆگەشەكردنی هەستی نەتەوایەتی و هۆی پهرتبوونی ئاینی مسیح لە سەدەی 16گەشەكردنی هەستی نەتەوایەتی و دروستبونی دەوڵەتی نەتەوەیی بوو.ئەویش لەدوای نەمانی هێزی كەنیسەی ڕۆمانی كاتۆلوكی(ئارنست ترولتش)دەڵێ هەستی نەتەوایەتی بوو، كە كەنیسەی نەتەوەجیاكانی دروستكرد .(Nationalizing of Religion) كەنیسەكانیش بوونە هۆی دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەیی.(مارتین لوتەر) بروای وابووكە سەرۆك و دەوڵەت كۆنترۆلی كەنیسە بكەن دەوڵەت یانی (هێزی بەرژەوەندی نەتەوە ونیشتمان) ئەوكەسێكی ئاینی بوو، لێ دژی بەرژەوەندیی ئابووریی ئیتالیا بوو داكۆكی لە بەرژەوەندی ئابوریی ئەلمانیا دەكرد (بەرژەوەندیی نەتەوە) ئەو زمانی ئەڵمانی زاڵكرد بەسەر زمانی لاتینییدا لە خویندنەوەی دەقە پیرۆزەكانی تەورات یانی ریزگرتن لەیەكتر لە سهربنەما بەهیزەكانی بونادی دەوڵەتی نەتەوەكە، که (زمانە).
موحمدی موسڵمانەكان تا مردنی بیری لە دەوڵەتی ئیسلامی نەكردەوە. جهمالهدینی ئەفغانی دەوڵەتی ئیسلامی بە پێویست دەزانی.گەورەترین فاكتەری دەوڵەتی (سهفهوی وعوسمانی)ئاین و دوو مهزهەبی شیعە وسنەبوو. ئەوه تەنیا كورد نییه گیری بەدەست سەرۆك خیڵ ومەلاوە خۆاردووە. لەسەدەی یانزەهەمیندا (لورد نۆرمانی ولیام) توانی هیزی لورداتی ئینگلۆسكسونییهكان بشكینێ دەوڵەتی نەتەوەی ئینگلیزی(English Nation state) دروست بكات. پەرلەمان توانی لە نێوان ساڵانی (1640تا1689) دەسەڵاتی پادشا دابمالێ. پادشا لە ژێر دروی دەسەڵاتی خودایدا دەیویست دەسەڵات بەسەرچالاكی پەرلەماندا بگرێت (وەك ئیستا خیلی تالەبانی و بەرزانی دەیكەن)، بەڵام بیرمەند ونووسەری ئینگلیزی (جون لوك) لەرێگەی نووسینەكانییهوە درۆكانی پادشای ئاشكراكرد، ئەنجام پەرلەمانی بەریتانی توانی بە زۆرینەی دەنگ پادشا (شارل یەكەم) لەساڵی 1649 هەڵبواسن (بیكوژن) ئەمە هێزی پەرلەمان.یەكەم دەوڵەتی نەتەوەی ئیسپانیا ساڵی 1479 لە ئەنجامی یەكێتی (ئەرگونییهكان وگستالەكان)ەوە بوو.
كورد لەساڵی 2011جیاوازی ئاسمان و زەوی لە نیوان سۆرانی و بەرزانیدا هەیە. لە سەرەتای سەدەی 16 میكیافلی هەوڵیدا دەوڵەتیك بەهوی یەكگرتن وتیكەڵاوی شارە ئیتالییكانەوە دروست بكات. ئیستا له زۆر رووهوه جیاوازی ئاسمان و زەوی لە نیوان سلێمانی و هەولیردا هەیە. كەواتە تاهەستی نەتەوهیی نەبیتە ڕەوشت ومۆرالی تاكی كورد، دەولەتی كوردی نایەتهدی.
(روبرت ماكیفر)دهڵێت: دەوڵەتی نەتەوەیی لەگەشەكردنی هەستی نەتەوایەتیەوە دروست دەبێت. جەلال دەڵێ: (القضية الكردية لاتحل الا من كتف الامة العربية والعراق الديموقراطي)*5
واته: کێشهی کورد له ههناوی نهتهوهی عهرهب و عێراقێکی دیموکراتدا چارهسهر دهکرێت.
زمان
20 ساڵه باشوری كوردستان دەسەڵاتی كۆلۆنالیستی عیراقی لیبڕاوە، هیچ لەمپەرێك لەبەردەم كوردا نییه بۆ یەكیتی زمانی كوردیی. نەپەرلەمان، نەڕۆشنبیران، نەسیاسیەكان ئاوڕیان لەم فاكتەرە گرنگەی دەوڵەتی كوردی و كەسایەتی نەتەوەیی كورد نەداوەتەوە، هۆکاریی پشتگوێ خستنی ئەم پرۆژە نەتەوەییە، تەنیا گەوجی نووسهر و رۆشنبیر و سیاسەتمەدارانی کورده. رۆڵی زمان گەورەترین فاكتی جودایی نەتەوەكانە (هردیر . شلایەماخە . فیختە. مارتین لوتەر. هیتلر) گشتیان نرخی زمانی ئەلمانیان وەك نرخی سنوری ئەلمانی پیناسە كردووە.
سایكۆلۆجییهتی تێشاوی تاكی كورد
هیچ نەتەوەیەك لەم دونیایهدا نییه، هیندەی كورد جاش وسەركردەی خائینی ههبێت، هیچ نەتەوەەیەك لەدنیادا هیندەی كورد له یەكترییان نەكوشتوە. لەلایەن نووسەرانی بیگانەوە زۆر لەسەر كورد کتێب نووسراوه، لێ هیچ کتێبێک هێندەی کتێبه بەناوبانگەكەی نووسەری ئەڵمانی (كارل مایای) نەیتوانیوە لهم بارهیهوه كورد بەجیهان بناسێنێ. ئەم کتێبه تەنیا ناونیشانەكەی بخوینیتەوە ناوەرۆكی زۆر شەرمەزارت پیدەبەخشێ .کتێبیكی سیاسی نییه، رۆمانە، لێ پڕ لە توێژینەوەی سایكۆلوجیتی تیكشاوی كورد (بەجەنگەلستانی كوردستاندا) ئەمه ناونیشانی ئهو کتێبهیه، که خۆینەر دەتۆقینی و لەهەمان كاتیشدا هانی دەدا ژیانی مرۆڤەكانی جەنگەلستانی میللەتیك بزانی. ئەوەی (كارل مایای) پیش نزیكەی 100 سال نووسیویهتی بۆ خۆیندنەوەی سایكۆلوجیتی نزمی تاكی كوردی ئیستا نووسراوە. بەكورتییەكەی. نووسەر پێمان دەڵێت كوردستان یاسای جەنگەلی تێدا پیادە دەكرێ ومرۆڤەكانی ئەو نیشتمانە نەخۆیان خۆش دەوێت، نە نیشتمانهکهیان. نە ئازادیی.
دژایەتی شیخی نەمرلەلایەن كۆمەڵی ڕۆشنبیروەك عبداللە گۆرانی شاعیر، توفیق قەزاز، كۆمونیستە كوردەكان,كۆمەڵێک سەرۆك خیڵ و شەرەكانی نیوان جەلالی ومەلایی , دیموكرات وكۆمەڵە وپیكاك ومەلایی وجەلالی .شەڕی نێوان لایەنكانی شاخ ساڵانی 1976 بەدواوە نیشانەی نەخۆشی نەتەوەیەك نیشان دەدات، كە ئەم نەتەوەیه هیندە دوژمن به خۆیهتی (دوژمنی خۆیەتی).
لە یەكی لەکتێبەكانی نەوشیرەوان مستهفادا نووسراوە: شەری نیوان جەلالیەكان و كۆمونیستەكان له (پشت ئاشان) نووسەر دەچێتە سەرلوتەكهی ئەو چیایەی شەڕەكەی لێ کراوه. دەست دەكات بەگیرفانی گەنجیكی كوژراودا، چەند دینارێکی ئاسن لەگیرفاندا دەبێت. پرسیاردەكات: (ئەم كوردانە لەپیناوی چیدا یەكتری دەكوژن؟) ئەحمەد بانیخیڵانی كۆمونیست، که ئهویش رابەری كوشتنی كوردی كردووە وەك خۆی لە یادەوەرییهكانیدا نووسوێتی دوای دەستگیركردنی لە لایەن جەلالیەیكانەوە، نهک نایکوژن، بهڵکو سەرزەنشتیشی ناكەن و رێزی لێدەگرن، دەمانچەكەشی دەدەنەوە، کهوابوو (ئەی ئەوانەی لە نێوان ئەو دووبەرەیهدا كوژران بۆ؟).
لهو وڵاتهدا که کارڵ مای ناوی لێناوه جهنگهڵستان
لە زیندانی یەكێتیدا سەرۆك جاش و ئەفسەری بەعسی وسیاسیی نەیاری كوردی، ههموو پێكەوە له زینداندا دەبن، كە هێرشی ئەنفال دەگاتە سەركردایەتی . سەرۆك جاش وئەفسەری بەعسییهکان ئازاد دەكەن، لێ سیاسییەكی نەیاری خۆیان وكادێرێکی چالاكی كۆمەڵە (پشكۆ نهجمهدین) بە بەندی لەتەك خۆاندا دەبەن بۆ سەقز.*6 ...
1994 ئۆكتۆبەری 20 چەكدار حهمەی حەلاق و هاوهڵهکانی بە بڕیاری جەلال دەكوژرێت
فرۆكەوانەكەی بۆردومانی هەلەبجە (تاریق رەمەزان) بەبڕیاری جەلال ئازاد دەكرێ.
ساڵی 2008 له سلیمانی 117 ئافرەت كوژراوە ... 333 ئافرەت لە كوردستاندا سویتنراوە *7
ساڵی 2009 له سلێمانی (110)مرۆڤ بە گوللە دەكوژرێت و 189 ئافرەت دەسوتینری *8
له رۆژی 13 10- 1997 یەكیتی ووتی: (ئیمە ئەگەر بزانین میشولەیەك دوژمنایەتی پارتی دەكات . فوی تێدەكەین و دەیكەین بە فیلیك لێیان.
تاڵهبانی: پیشمەرگە دز وشڕەخۆر و تاڵانچییە
(لەهاوینی ساڵی 1984 لەمیرگەپان لە كۆنفرانسی سێ كۆمەڵە) جەلال ئەو سوكایەتییەی بە پیشمەرگە كرد *9
كۆنفرانسی كۆمەڵە له میرگەپان ساڵی 1984. ئەمانەی لە ترسی بەعس دهمامکی خۆیان کردووه، ئهمڕۆ زۆربهیان دز و شهرواڵپیس و رهفتار بەعسیین له سلیمانی
سامانی كوردستان و تاڵانچییە سیاسییەكانی كورد داهاتی پیترۆڵی دزراو
2009 (000+250 ) بەرمیل لە رۆژێكدا
2010 (000+450) بەرمیل لە رۆژێکدا
2012 (یەك میلون ) بەرمیل لە ڕۆژێكدا
پارەی دزراو بۆ گیرفانی دوو خێزانی مافایای (خاوەن پەرلەمان) 2009 دوو ملیارد دۆلار
2010 پینج ملیارد دۆلار
2012 بیست ملیارد دۆلار .... *10
مسعود لە بڕۆكسل . 12+نۆفەمەبەر 2010
ساڵی 2011 كیڵە خۆماڵییەكانی كورد رۆژی یەك ملیون پیترۆڵ بەرهەم دههێنێت.
هەروەها هەردوو كۆمپانیا ( Addax...DNO ) رۆژانە توانای دەرهینانی 000+100 بەرمیلی هەیە كە نرخی هەربەرمیلیك 80$ ساڵانە 9+2 ملیارد دۆلارە *11
ڕووداوە سیاسییەكان فاكتی دروستبوونی دەوڵەتی نۆی سالی 1990 جیهان پیكاتووە لە 170 دەولەت
1985 گورباشوف بوو بەسەرۆكی سوفیت
1989 كۆتای شەری سارد هات
1989 دیواری بەرلین رما . هەردووپارچەی ئەلمانیا یەكیان گرتەوە
1990پاری هەردوو ئەلمانی بوو بە یەك پارە (مارك)ی ئەلمانیا ڕۆئاوا .
1991 سلوفینا وكراواتیا دەوڵەتی خۆیاناین دروستكرد
1993 چیك و سلوفاكیا لەیەك جیابوونەوە، بوون بە دوو دەوڵەتی سەربەخۆ (بهبێ ڕشتنی دڵۆپێک خوێن).
دروستبوونی كۆمەڵی دەوڵەت لە سنوری سوفیتی كۆن
- كۆسۆفۆ سەربەخۆی ئاشكراكرد
2011 سەربەخوی خواروی سودان
ئەمە دۆزی سیاسی باشوری كوردستان و ڕەوشتی سیاسییەكانە بۆیە دەوڵەتی كوردی كاتیك دروست دەبێت، كە تاكی كورد خاوەنی سایكۆلۆجیتیكی هیندە بەهێیز بێت ئەو سیاسییانه پەسەند نەكات كە دڵسۆزی نەتەوەكەی نەبێت .
دوا ووتەی من
(هیچ كردارێك لەدەرەوەی سنوری هوشیاری مرۆڤەوە نییه. بۆیە هیچ دۆزێكی سیاسیش لەدەرەوەی سنوری هوشیاری مرۆڤەوە نییه). سەرچاوەكان : 1: دەنگەكان
2: كوردستانپۆست
3: ئاوێنە
4: كرد وكردستان . قاسملو
5 : كوردستانی نۆی 2008-02-25
6: ئەزمون و یاد پشكو نجم الدین - سوید
7 : سبەی 2009-01-30
8 : سبەی 2010-05-20
9: ئەزمون و یاد پشكو نجم الئاین . سوید
10 : Die zeit 2009-06-10
11: ئهم سهرچاوهیهش Ak.News
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست