پارتیمان دیسان هه‌ڵه‌ی کرده‌وه
Wednesday, 13/02/2013, 12:00
ئه‌مجاره، لهڕوداوهكهي كهناڵي ناليادا، بهبهکۆکردنهوهی ته‌نيا ۳۰۰چهواشهكراوي موچهپهرست، قه‌باره‌ي ڕاسته‌قينه‌ي خۆيان ئاشكرا كرده‌وه و ده‌مي ده‌يان پێنوسيان له خۆيان كرده‌وه كه له هه‌مووشت زياتر لێي دهترسن۰
چهواشهكراوي موچهپهرست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي پاش ئاشكرا بووني تۆماري ڕه‌شي مێژوي بنه‌ماڵه‌ي مه‌لا مسته‌فا، هيچ خاوه‌ن عه‌قڵێك بڕوا ناكات كه‌سێك هه‌بێت نهچهواشهكراو نهموچهپهرست بيت و لايه‌نگر و ئه‌ندامي پارتي بێت، به‌هه‌ر حاڵ ئهوهتهنيا ده‌نگي ها وڵاتيهكي توندڕه‌و نه‌بو، ئه‌وه‌ده‌نگی ناخي له‌سه‌دا هه‌شتاو پێنجي خه‌ڵكي كوردستان بو، به‌لي ۸٥ % ، چونكهبهگوێرهي ئهنجامهكاني دوايين هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان ، پارتي ۳۰% دهنكهكاني هێناوه، ٦۷۱۹٦٥ ده‌نگ لهكۆي ۱۸۹۳٦٥۸ ده‌نگده‌ر (گۆڤاري ڕێگا مهگهزين ژماره٥٥ له۲۰۱۲) و به‌و هۆيهوهلهپهرلهماني كوردستان ته‌نيا ۳۰ كورسي ههيهلهكۆي ۱۱۱ كورسي، واتهپاڵپشتي كه‌متر له۳۰% خه‌ڵكي كوردستان بۆ ئه‌و حيزبه، به‌ڵام به‌گوێره‌ي ڕاپۆرتي نهێني مه‌كته‌بي ڕێكخستني پارتي كهخۆشبهختانهدهست گۆڤاري لڤين كه‌وت (ژمارهكاني ۱۸۳ و ۱۸٤، ۲۰۱۱) ٤٦% ي دهنگهكاني پارتي بهتهزوير هاتوه(۲۰% له‌هه‌ولێر و ۲٦% له‌دهۆك) كهدهكاتهنزيكهي نيوه‌ي دهنگهبهدهست هاتوهكاني پارتی، به‌وه‌ش پارتي خاوه‌ني ده‌وروبه‌ري ۱٥% زياتر نيهو ئه‌م تهزويرهگهورهيهي پارتي ،محهمحهمهدي مه‌لاقادر، كۆنهئهندامي مه‌كته‌بي سياسي پارتيش، له‌دوايين چاوپێكه‌وتني خۆي له‌گه‌ڵ ئێن ئاڕتيدا ئاماژهيهكي پێ داوه، گه‌رچي ئه‌و خستويهتيهئهو چوارچێوهيهي كه گوايهههمو حيزبه‌كان تهزويريان كردوه، به‌ڵام ئاشكرايهكهلهسلێماني ئۆپۆزيسيۆن تواناي تهزويري نه‌بو چونكههيچي به‌ده‌ست نه‌بو، يه‌كێتيش كهحيزبي فه‌رمانڕه‌وا بو له‌به‌ر چاودێري توندي ئۆپۆزيسيۆن و چاودێرهنێو دهوڵهتيهكان زور كه‌مي پێده‌كراو ئه‌گه‌ر كردبێتيشي لهدهنگهكاني گۆڕان و يه‌كگرتو و كۆمهڵي بردوهنهك هي پارتي كهبهيهك ليست دابهزيبون، ئه‌و له‌سه‌دا پانزهيهش كهدهنگي بهپارتي داوهبهبێ گومان به‌شێكيان سودمهندهکانن و به‌شێكيان چه‌واشه‌كراو و به‌شێكيشيان لهترسي نانبڕين يان ڕاست تر موچهبڕين (چونكهههمو خه‌ڵكي كوردستانيان كردوهبهموچهخۆري مه‌مره‌و مهژي و بهمهئابوري كوردستانيان به‌ته‌واوي ئيفليج كردوه) وه‌ك خه‌ڵكي شوێنه‌كاني تري ڕۆژهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست ههميشهدهنگ ده‌ده‌ن بهحيزبي فه‌رمانڕه‌وا، ئهوانهلهبهر تازه‌يي كهلتوري هه‌ڵبژاردن له‌ناوماندا، متمانه‌يان بهوهنيهكهبههۆی ميكانيزمي " هه‌ڵبژاردنی نهێنی ڕاسته‌وخۆ " ناوه‌كانيان لاي حيزبي فه‌رمانره‌وا ئاشكرا نابيت .ا.
ئهوهنهڕهي هه‌شتاو پێنج لهسهدي خه‌ڵكي كوردستاني باشور بو كه‌تا سه‌ر ئێسقان سيخناخهبهڕقي پيروز به‌رامبه‌ر سه‌رۆك خێڵێكي نه‌خوێنده‌وار لهسهردهمێكي ڕه‌شي مێژووي كوردستاندا بهڕابهري شۆڕشي كوردستان دا ده‌نرا، له‌كاتێكدا تاكهئامانجي ئه‌و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتي بێ چه‌ندو چۆ ني خۆي و بنهماڵهكهي بوهئهويش بۆ داگير كردني بێ مشت و مڕي داهاتهكاني شۆرش له‌گومرگ و يارمهتيهكاني ئێران و ئيسرائيل و ئه‌مريكا ويهكێتي سوڤێت و ته‌نانه‌ت عێراقيش له‌كاتي وت‌و وێژهكاندا۰
به‌ناو سه‌رۆكێك وه‌ك دكتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت لهشۆڕشي ئه‌يلول دا به‌شداري هيچ شهڕێكي نه‌كردوه‌و وه‌ك دانهري کتێبی مۆساد له‌عێراق، شلۆمۆ نه‌ك ديمۆن ده‌ڵێت چه‌ندين پلاني جه‌نگیيان بۆ داناوهكهبههاوكاري ئه‌وان گورزي گهورهلهسوپاي عێراق بوه‌شێنن به‌ڵام بهمنجهمنج و خۆ دزينهوهههرگیز نهي هێشتوههێزي پێشمهرگهدهستي گهورهلهسوپاي عێراق بوه‌شێنێت، سه‌رۆكێك شهرمي نهكردوهلاي هه‌مان نوسه‌ر و لهبۆنهي جيا جيادا لاي چه‌ندين كه‌سايه‌تي وه‌ك خوا لێ‌خۆش بو شێخ قادري چوێسه، بڵێت ۸ ورچم بهفيشهكێك كوشتوه‌و به۷۰ فيشه‌ك ۳۰۰ جاشي زێباريم كوشتوه!! ئه‌و پاش ئه‌وه‌ي يارمه‌تي ده‌وڵه‌تان ڕژا به‌سه‌ريدا، وه‌ك ئه‌يوب بارزاني و جهجيس فه‌تحولا ده‌ڵێن ، ته‌نیا له‌هه‌وڵي خۆپاراستن و ڕاگرتني وه‌زعي مهوجودي ناوچهڕزگار كراوه‌كان بوه، دۆخی نه‌شه‌ڕ نهئاشتي، كهخۆي فهرمانڕهواي ڕه‌ها بوهتيايدا. به‌كرده‌وه‌ش به‌شي ههرهزۆري ته‌مه‌ني شۆڕشي ئه‌يلول بهوتو وێزي ماراسۆني له‌گه‌ڵ حكومهتهيهك له‌دواي يهكهكاني عێراق به‌ڕێ كرا۰
ئێستا خه‌ڵكي كوردستان وه‌ك شه‌سته‌كان و حهفتاكاني سهدهي پێش‌و ته‌نيا لهدورهوهگوێ لهدهنگي ده‌هۆڵ ناگرێت، به‌ڵكو زياتر له۲۰ ساڵهبهكردهوهئهداي ئه‌و حيزبهههڵدهسهنگێنێت وهبههۆی شۆڕشي زانياري جيهان و شه‌ڕي ڕاگه‌ياندني يه‌كێتي و پارتي و بڵاوبونهوهي بيره‌وه‌رييه‌كاني ژماره‌يه‌كي زۆر سياسه‌تمه‌دار و كۆنهشۆڕشگێڕي ناسراوي بێلايه‌ن كه‌نه‌ك هه‌ر جهلالي نه‌بون تا خه‌ڵك به‌هه‌ند وه‌ريان نه‌گرێت به‌ڵكو ئه‌نتي جهلالي و به‌زۆري پرۆ- مهلاييش بون، وه‌ك به‌هادين نوري كه‌ريم ئه‌حمه‌د، فاتيح ڕه‌سوڵ، كه‌ريمي حسامي، دكتۆر مه‌حمود عوسمان، سامي عه‌بدولڕه‌حمان، جه‌رجيس فه‌تحوڵا، زورار سلێمان دهرگهڵهيي، ئه‌يوب بارزاني، مامخان شيرواني و سه‌يد كاكه‌و عهبدوڵاي حه‌سه‌ن زاده‌و عهبدوڵاي موهته‌دي و حه‌ميد دهرويش و ده‌يان كه‌سايه‌تي تري ناسراو .
بههوي بيره‌وه‌ري و نوسينهكاني ئهوانهوهخهڵكي كوردستان هيچ گوماني نيهلهوتاوانانهي كه‌مه‌لا مسته‌فا ده‌رحه‌ق به‌شۆڕش و خه‌ڵكي كوردستان كردوني و ئه‌گه‌ر خۆی بهجهستهمردوهبهڵام ڕێبازهتاوانكاريهكهي لهسهركوتكردني نه‌ياراني سياسي و دزيني داهاتي نه‌ك هه‌ر شۆڕش به‌ڵكو هه‌مو كوردستان بهئهمانهتهوهلهلايهن نهوهكانيهوهدرێژهي پێ ده‌درێت، بۆيهنهك ته‌نيا "كاك فاروق" به‌ڵكو هه‌مو ڕۆژێك و له‌هه‌مو دانيشتن و كۆڕ‌و كۆبونهوهيهكي كۆمه‌ڵايه‌تيدا وه‌ك دوايين قۆناغي پێش ته‌قينه‌وه‌ي ڕقي جه‌ماوه‌ر، هه‌زاران جنێو، ئاراسته‌ي ئه‌و مافيا خێڵهكيهي بارزان ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌و ڕقه‌ش بو لهحهڤدهي شوباتدا خه‌ڵكي برده‌سه‌ر لقي ٤ نه‌ك قهوانهسواوهكهي ده‌ستي ده‌ره‌كي، پارتي تا ئێستا نهي توانيوهيهك بهڵگهبخاتهڕو كه‌ئه‌و ڕۆژهگۆڕان يان ئيسلاميه‌كان هاني خوبيشاندهرانيان داوهبجنهسهر لقي ٤.
خه‌ڵكي كوردستان به‌تايبه‌تي پارێزگاي سلێماني كهلهئاستێكي پێشكه‌وتو تري كۆمهڵايهتيدايه، تا سه‌ر ئێسقان دژي ئه‌و حيزبهيهو پارتيش خۆي ئه‌وه‌باش ده‌زانێت بۆيهههميشهبهڕقهوهمامهڵهي جه‌ماوه‌ري ئه‌و شارهي كردوه، لهڕاپۆرتهكهي مه‌كته‌بي ڕێكخستني پارتيدا ئاشكرا كراوهكهلهپارێزگاي سلێماني ته‌نيا ٦% ي دهنگهكانيان پێ دراوهكهلهگهڵ ٦%ی كه‌ركوك-گه‌رميان و۱٥% ی هه‌ولێر و دهۆك نيشانه‌ي كه‌شف بوني ده‌ستي ئه‌و حيزبهيهلاي جه‌ماوه‌ري خه‌ڵكي كوردستان، چونكهئهو جهماوهرهئێستا، وه‌ك وترا له‌ڕێگه‌ي شۆڕشي زانياري جيهاني و بڵاوبونهوهي بيرهوهريهكاني كه‌ساني بێلايه‌ن و ئهداي فيعلي ۲۰ ساڵي ڕابوردوي پارتي و ئيعتيراف كردني خودي پارتي بهههندێكيان وه‌ك لهبهڵگهنامهكاني به‌ناو كۆنگرهكهي ۱۹۷۹ يان ڕاپۆرتهكهي لڤيندا هاتوه، هيچ نه‌بێت له‌م تاوانهگهورانهي خوارهوهدهرحهق بهخهڵكي كوردستان هيچ گومانێكيان نيه، هيچ ئومێدێكيشيان نيهبهوهي پارتي ڕه‌فتاري بگۆڕێت، له‌و به‌ناو كۆنگرهيهي ۱۹۷۹ ي پارتيدا به‌حساب بهمنجهمنجێك ،چونكهئهوانيش بۆ زيندو كردنه‌وه‌ي خۆيان گوایهسواري شهپۆلهكهي ماركسيزم لينينيزم بوبون، ڕهخنهيان لهئهدا و ههڵهزهقهكاني سه‌ركردايه‌تي شۆڕشي ئه‌يلول گرت، له‌ناوياندا كوشتن و ڕاده‌ست کردنی ده‌يان تێكۆشهري كوردي ڕۆژهه‌ڵاتي كوردستان، كه‌چي هێشتا مهرهكهبي ئه‌و ڕهخنهلهخۆ گرتنهوشك نه‌بو بو كهبون بهجاشي خومه‌يني و ئهمجارهلهبريتي ده‌يان، هه‌زاران كوردي ئه‌و پارچهئازیزهيان شه‌هيد كرد۰
له‌دواي ۳۱ ي ئابيش لهبريتي به‌خۆدا چونه‌وه، لهپرۆسهي ئازادي عێراقدا، پاش ئه‌وه‌ي يه‌كێتي به‌بێ پارتي چوهكهركوكهوه، مه‌سعود ئه‌م پهيامهي به‌دكتۆر مه‌حمود عوسماندا ناردوهبو يه‌كێتي: ئه‌گه‌ر له‌كه‌ركوك نهكشێنهوهتوركيا بانگ دهكهم۰
- ئاشبهتاڵي يه‌كه‌م له۱۹٦٤ كهبهڕهسمي بهڕێككهوتني موشير-بارزاني ناسراو له‌ناو حيزبيهناڕازيهكانيشدا بهڕێككهوتني سێ‌و و پرته‌قال ناسرا، ئهوهندهبێ بنه‌ما بو، تا ئێستا پارتي بۆي پینهنهكراوه، به‌هۆي ئه‌و تاوانهوهدوبهرهكي كهوتهجهستهي شۆڕشي باشوره‌وه‌و حهماسهتي خه‌ڵك سارد بوهوهوپاش ٥۰ سال هێشتا خه‌ڵكي كوردستان باجي قورسي ده‌دات.
- هێناني كه‌ساني ده‌ره‌وه‌ي حيزب بو ناو کۆنگره‌ی پارتي و داناني ئه‌نداماني كۆنگرهبه"تهعيين" لهبريتي هه‌ڵبژاردن، له۱۹٦٤، بۆ مسۆگهركردني وهلائي ئه‌ندامان به‌دور له‌هه‌مو پرهنسيپهكاني حيزبايه‌تي و سه‌قه‌ت كردني كهلتوري حيزبايه‌تي له‌كوردستان بۆ هه‌تا هه‌تايه، تا ئه‌و كاتهنهپارتي پێش گه‌ڕانه‌وه‌ي مه‌لا مسته‌فا لهئاوارهيي و نهحيزبي شيوعي عێراق له‌هيچ قۆناغێکدا شتي وايان نه‌كردبو، به‌ڵام له۱۹٦٤ وهپارتي ئه‌وه‌ي كردهكهلتوري حيزبايه‌تي و هه‌تا كۆنگره‌ی ۱۳ی ئه‌م دواييه‌ي خۆيان بهئيعتيرافي محه‌مه‌دي مه‌لا قادر لهديدارهكهي ئين ئاڕتيدا، به‌شێكي زۆري ئه‌نداماني كۆنگرهبه"تهعين" كردن دهبنهئهندامي كۆنگره۰
- تيرۆري نه‌ياراني سياسي و دهنگاني ناڕازي وه‌ك عه‌لي حهمدي و عوسمان عوزێري و سه‌رده‌شت عوسمان وفهلاقهكردني عه‌بدول مسه‌وه‌ر بارزاني ئامۆزاي مه‌سعود و۰۰
- شه‌هيد كردن و ڕاوه‌دونان و ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ي تێكۆشهراني ڕۆژهه‌ڵات له‌شه‌سته‌كان و شه‌ڕي كۆمه‌ڵه‌و ديموكرات له‌سه‌ره‌تاي هه‌شتاكان شان بهشاني پاسداري ئێراني و كوشتني سكرتێري پارتي ديموكراتي كوردستاني توركيا، دكتۆر شڤان وهاوڕێكاني وچه‌ندين ساڵ زينداني كردن و ئه‌شكه‌نجه‌داني سكرتێري بارتي ديموكراتي كوردي لوبنان و سوريا له‌سه‌ره‌تاي حه‌فتاكان و دژايهتي كردني شۆڕشگێڕاني باكور و ڕۆژئاوا له‌به‌ر خاتري توركياي ئاغايان،لهئێستادا۰
- ئاشبه‌تاڵی ئابڕو بهرانهوكارهساتباري ۱۹۷٥ و به‌هه‌ده‌ر داني خوێني هه‌زاران شه‌هيدي شۆڕشي ئه‌يلول و پاڵ دانهوهبهخوێن ساردي له‌ئێران و ئه‌مريكا و دزيني هه‌مو پاشماوه‌ي پارهكاني شۆڕشي ئه‌يلول كه"تقييم" هكهي دكتۆر مه‌حمود عوسمان و زۆري تري بيرهوهريهكان به‌ده‌يان مليۆن دۆلار باسيان كردوه.
- داگير كردني داهاتهكاني گومرگي ئيبراهيم خه‌ليل
- ههڵگيرساندني شه‌ڕي ناوخو و درێژهپێداني، تا ئه‌وه‌ي مسۆگه‌ر كرد كهگومرگي ئيبراهيم خه‌ليل هه‌ر بۆ خۆي بيت
- تۆماركردني خيانه‌تي مه‌زني ۳۱ ي ئاب و شه‌هيد كردني سه‌دان پێشمه‌رگه‌ي يه‌كێتي و موعارهزهي عيراقي له‌و ڕۆژهڕهشهدا
- دزين و به‌قاچاخ بردني نه‌وتي كوردستان به‌ته‌نكه‌ر و بهگرێبهستي شاراوه‌و قۆرخ كردني كهرتهگرنگهكاني ئابوري كوردستان وه‌ك كاره‌باو تۆڕهكاني په‌يوه‌ندي ئاسماني و بهڵێندهرايهتي۰۰۰
- سه‌ركوت كردني ده‌نگي ناڕازيان له‌هه‌ولێر و بادينان و چه‌ندين جار سوتاندني باره‌گای حيزبهكاني ئۆپۆزيسيۆن له‌و دهڤهرانهي كهپارتي بهتاپۆكراوي خۆي ده‌زانێت
- ته‌قه‌كردن بهڕوي خۆپیشاندهراني ۱۷ ي شوبات و ڕۆژاني دوايي و شه‌هيد و بريندار كردني ۲۰۰ ڕۆڵه‌ي كورد
- دامه‌زراندني سيستمي حوكمي كۆماري ويراسي له‌شێوه‌ي سيستهمهستهمکارهکانی حوسني موباره‌ك و قه‌زافي و ئه‌سه‌د بهقۆرخ كردني هه‌مو پۆست و دهسهڵاتهكاني هه‌رێم بو خۆي و كوڕ و براو برازاكاني وكار كردن بۆ تاپۆ كردني ئه‌و پۆستانهلهسهر بنه‌ماڵه‌ي بارزاني، بۆهه‌تا ههتايه۰
به‌هۆي ئاشكرابوني ئه‌و ڕاستيانهوه، ماشێنهزهبهلاحهكهي ڕاگه‌ياندني پارتي كاريگهرييهكهي پێچهوانهبۆتهوهو لهبريتي شيرين كردني پارتي، قيزهون ترين روخساري بۆ ئه‌و حيزبهلاي جه‌ماوه‌ر دروست كردوه، چونكهڕاگهياندني پارتي شه‌وو ڕۆژ باسي ديموكراسي ده‌كات و جه‌ماوه‌ر بهكردهوهديكتاتۆري و قۆرخ كردني ده‌سه‌ڵات و قبوڵ نهكردني بچوك ترين توانج و ڕه‌خنه‌و راي ئازاد ده‌بينێت، باسي ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و پێشكه‌وتني ئابوري و كۆمه‌ڵايه‌تي ده‌كات، جه‌ماوه‌ر بهكردهوهبێ كاري و هه‌ژاري و ڕوخاني قوتابخانهبهسهر خوێندكاران و ۳ پۆل لهژورێكداو دابه‌زيني كارهساتباري ئاستي زانستي خوێندكاران و زياد بوني نهخۆشيهكوشندهكان و ديارده‌ي خۆ كوشتن و ژن كوشتن ده‌بينێت، باسي داد په‌روه‌ري و حوكمي ياسا ده‌كات و جه‌ماوه‌ر پێشێل كردني بڕيارهكاني دادگا سه‌باره‌ت بهڕادهستكردني تاوانبارانی ۱۷ي شوبات ده‌بينێت، بهپاساوي پڕ‌و پوچي ئه‌وه‌ي پێويستهههمو تاوانباراني ئه‌و روداوهئامادهبن، باشه‌ئه‌گه‌ر ٤ كه‌س تاوانێك بكه‌ن و دوانيان له‌به‌ر ده‌ست بن و دوانيان له‌به‌ر ده‌ست نه‌بن، دادگا واز له‌و دوانهدههێنێت تا دوانهكهي تريش دهكهونهبهر ده‌ست يان دوانهكهي به‌رده‌ست بهحزوري و دوانهكهي دورده‌ست بهغيابي دادگايي ده‌كات؟ باسي شه‌فافيه‌ت ده‌كات جه‌ماوه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ي هه‌مو پهرلهمانهكاني دنياوهكردنهدهرهوهي ڕۆژنامه‌نوسان ده‌بينێت و لهزگهلهپهنجهرهكاني هۆڵي په‌رله‌مان ده‌درێت، باسي ده‌ست پاكي دهكاتو خۆي برياردهري يه‌كه‌مي پارتي و به‌رپرسي هه‌مو گهندهڵيهكانهوسهيد ئه‌كره‌م له‌زيندان ده‌هاوێت، باسي ئازادي ڕاده‌ربڕين ده‌كات و كوشتني ڕۆژنامه‌نوسان ده‌بينێت، ده‌بينێت ۳ ساڵ حاشاي لێ ده‌كات و دوايي بێ باكانهلهسهر زاري فازيل بهشارهتي داني پيا ده‌نێت، باسي جيا كردنه‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاته‌كان دهكاتو مه‌سعود، سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێم بۆ خۆي و حكومه‌ت بۆ برازاكهي و ئه‌نجومه‌ني ئاسايش بۆ كوڕهكهي داده‌نێت و په‌رله‌ماني كوردستانيش مافي لێ پێچينهوهي سه‌رۆكي هه‌رێم و سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني ئاسايشي نيهو سه‌رۆكي حكومه‌ت بهڕۆژي ڕوناك به‌رتيل ده‌دات بهدهسهڵاتي دادوه‌ري، نه‌خێر دادوهرهبهڕێزهكان شاياني ئيمتيازي زور لهوهگهورهتريشن به‌ڵام له‌ڕێگه‌ي ده‌ستور و ياساو ڕێسا وه‌نه‌ك له‌ڕێگه‌ي مهكرهمهي سه‌روكي ده‌سه‌لاتي تهنفيزييهوه، باسي كوردايهتي ده‌كات و جه‌ماوه‌ر "شه‌هيد" قاله‌فه‌ره‌ج و "شه‌هيد" ته‌حسين شاوهيس و داڵدهداني موسته‌شاره‌كان ده‌بينێت، باسي پێشمهرگايهتي و خه‌بات دهكاتو لهئاشبهتالهوهكهس لێي نهبينيوه۰۰
ئهمهواي كردوهخهڵكي كوردستان ڕۆژ بهڕۆژلهو بنه‌ماڵه‌و به‌ناو حيزبهڕق ئه‌ستور تر بێت و بۆ ههميشهئهو حيزبهوهكو دوژمني بهرژهوهنديهكاني خۆي ته‌ماشا بكات، ئهوهدهنگي محه‌مه‌د بوعهزيزي كورد بو لهيادي ۱۷ ي شوباتدا، خۆش به‌ختانه، لهبريتي خۆ سوتاندن، بۆ خاڵي كردنه‌وه‌ي ڕقي پيرۆزي، قودسيهتي بتهگهورهكهي ناوچه‌ي بارزاني ورد و خاش كرد، ئێستا پێویستهخهڵکی کوردستان قۆناغی جنێو تێ په‌ڕێنێت و به‌وردي نه‌خشه‌ي خۆ ڕزگاركردن له‌ده‌ستي دیکتاتۆری ٥۰ ساڵه‌یان داڕێژێت، پێویستهئازادیخوازانی کوردستان ئیتر بیر له‌وه‌ڵامێک بۆ پرسیارهئهزهلیهکهبکهنهوه، ما العمل؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست