نامەیەکی سەرئاوەڵابۆ بەرێزنەوشیروان موستەفا رێبەری بزوتنەوەی گۆڕان
Friday, 18/02/2011, 12:00
هێژاوتێکۆشەربەرێزکاک نەوشیروان موستەفا سلاوێکی گەرم.
من وەک تاکێکی کۆمەڵگەی کوردستان کەخۆم بەخەم خۆری گەل وە وڵاتمان کوردستان دەزانم پێم خۆش بولەسەرتێکۆشانی بزوتنەوەی گۆران وبەیاننامەی ئەم دوایانەولێدوانی بەرێزتان لە تەلەفزیۆنی زمانحاڵی خۆتان چەند دێرێک بنوسم وبە خێرای بە سەرمەسەلەکان برۆم وهەندێک تەناقوزکە لە شوعار وهەڵسوکەوتی بەرێزتان بە دی دەکرێت دەست نیشان بکەم.
هەروەک دەزانن بە هۆی نەبوونی خزمەت گوزاری وپێرانەگەیشتن بەپێداویستیەکانی گەل وبوونی گەندەڵی وپارەوسامانی نیشتمانی لە گیرفانی دەستەڵات بەدەستان رۆشتو سەبری گەلی هەڵچواندو کاسەی سەبری خوێندکارورۆشنبیرانی بێ کار وە بێ دەرامەدی پرکردوهەمووبۆ هەل یا بزوتنەوەیەک دەگەران کە بتوانێت دەنگی کپ کراویان ئازاد بکات و خۆیان لەوبزوتنەوەیەبەرێکخستن بکەن وخەباتی خۆیان لەوبزوتنەوەیە درێژە بدەن بۆ کۆتای هێنان بەوناعەدالەتیەی کە لە وڵات دەبینرێت ودەکرێت. بۆیە بزوتنەوەی گۆران لەکات وساتێک بوونی خۆی راگەیاندکەهەمووبەش مەینەتانی باشوری کوردستان تینوی وەها جوڵەیەک بوون کە ببن بە هاوکاروانی وگۆرانێک لە کوردستان جێگیربکەن .
باشوری کوردستان لە راستیدا هیوایەکی لەخۆی دروست کردوئازارچەشتوان وتینوانی گۆرانخوازی هەوڵی جدیان داوبینیمان چۆن گەل بە شێوەیەکی ئەکتیڤ ودەلسۆزانە پشتیوانیان دەکردوماڵ ومەکانی خۆیان خۆبەخشانە کردە بارەگا ومەقەربۆ ئەوەی ئەو بزوتنەوە ساوایە پێ بگرێت وبتوانێت فرمێسکی چاوی منداڵە هەژارەکان وهیوای بێ هیوای خوێندکاران بهێنێتەوەوبزەی شادی لە سەر لێویان ببارێنێت ونیشتمانی بە مەسئول داگیرکراومان ببێت بە هی هەموان و وڵاتێکی ئازاد و دیموکرات کە گەل سەروەربێت بنیاد بنین. هەربۆیەش لە ئەوڵ هەنگاو لە هەڵبژاردەندا گۆران توانی رادەیەکی بەرچاوکورسی پەرلەمان دەست خۆی بخات کە بێگومان سەرکەوتنێکی گەورە بوو.
دوای سەرهەڵدانەکانی گەلی میسروتونس کە توانیان بە ماوەیەکی کەم سەرۆکە سەرە رۆکانیان وەدەر نێن و ئیرادەی گەل بچەسپێنن شەپۆلی نارەزایەتی زۆربەی وڵاتانی دەوروبەری گرتەوە، لەوکات وساتەیشدابزوتنەوەکەتان بەیاننامەیەکی حەوت خاڵی دەرکرد کە نێوە رۆکی بەیاننامەکە رەدی پەرلەمان وگۆرینی حکومەت بوو بۆیە ئەم هەڵوێستە بوبە هۆی نارەزایەتی جدی ولەهێنانی تانگ وتۆپیش درێخیان نەکرد، کە بێگومان ئەم هەڵوێستە ناشیرین بو وە پەیامی ترس وکوشتنی پێ بوو. چەند رۆژلەمەوبەر لە کاناڵی زمانحالی بزوتنەوەکەتان چاوپێکەوتنێکت هەبوو کە لە درکاندنی قسەکانتدا جدی نەدەهاتیتا بەر چاو وە بە شێوەیەکی نا سیاسیانە و بێ بەرپرسانە دەدوای وهەوڵت دەدا تەنها تەحریک بکەی وەک ئەوەی بڵێی ئێمە هەین ودەتوانین بشێوی دروست بکەین نەک گۆران. بۆیە پێم خۆشە بە بەرێزتان بڵێم کاتێک ئێوە پەرلەمانتان قەبوڵ نیە چۆن خۆتان لە پەرلەمان دەمێنن وپاش ناکشێن.
ئەگەر ئێوە حکومەتتان قەبوڵ نیە بۆچی داوای چاکسازی لێ دەکەن بۆیە ئەم هەلوێستولێدوانانە گومان دروست دەکات کە ئێوە بۆگۆرانکاری هەوڵ نادەن بەڵکوبۆ دەست خستنی هەندێک ئیمتیازکە ئامانجتانە دەستی بخەن. کاتێک پێتان وایە حکومەت ناتوانێت تەمسیلی داخوازیەکانی گەل بکات ودەبێت بگۆردرێت ئیدی بۆ داوای بەخۆداچون دەکەن وچاکسازی ، وەک ئەوەی وایە کەسێک خودای قەبوڵ نەبێت ومونکری بێت بەڵام داوای شفایشی لێ بکات. گەلی باشوردەنگی بە بزوتنەوەی گۆران دا واتە بۆ گۆرانخوازی نەک پاوانخوازی ئەگەر بێت وتەنها لە تیڤی قسە کردن بێت ولێدوانی سرنج راکێش بێت بێ ئەوەی لە پراکتیک دا شتێک بکرێت ئەوە بێ گومان بە زوی پشتان خاڵی دەبێت ونائومیدی گەل لە خۆتان دەبینن. ئەگەر قەرارە ڕێپێوانی جەماوەری بکرێت دەبێت خۆت پێشەنگ بیت وبەکردەوە بیسەلمێنیت کە گۆرانت دەوێت وەک سەرۆکی لیبیا رایگەیاند کەلە خۆپێشاندانەکان خۆیشم لە پێشەوەی خۆپیشاندەران دەبم. گۆران پێک هێنان دەبێت بە شێوەیەکی سیاسی وبە بەرنامە بێت نەک لە لێدوان و خۆکشانەوە لە هەندێک دروشم. خاوەن دەرنەکەوتن لە شەهیدی بێ تاوان وبە ئاژاوە ناو بردنی بێ دەستەڵاتی ونەبونی ئیرادەی شۆرشگێری نشان دەدات، هێرش کردنە سەر بارەگا وتەقە کردن لە گەل هەردووک مەحکومە وهەردووکیش سیاسەتی لە پشت بووە . خاوەن دەرنەکەوتن لەوشەهیدە وبەئەستۆنەگرتنی ئەوتاوانەش مەحکومە. بمانەوی ونەمانەویت چۆپی هەڵ پەرینی بەرخۆدان لە ئێوە دەستی پێ کرد وشەهید بونی هەر تاکێکی کوردیش لە چاوی ئێوە دەبینرێت، بۆیە هیوادارم بە شێوەیەکی جدی وشۆرشگێرانە هەنگاوەکانت بنێت کە ئەگەر توانای گۆرانکاریتان هەیە بە شێوەیەکی سیاسی وئەقڵانی کە بتوانی بە کەمترین زەرەرزۆرترین دەسکەوت بە دەست بخەی بۆ گەل فەرموو ئەگەریش نە با گەلی ئێمە و گەنجی ئێمە نەبنە قوربانی شوعاروشەری دەستەڵات کە بێگومان بە زوترین کات پلاتفۆرمێکی گشتی لە خۆتان پێک نەهێنن ورخنەورخنەدانی خۆتان نەکەن سەهۆلی پێشکەوتنتان دەتوێتەوەو گۆرانێکی دیکە سەر هەڵدەدا.
لە گەڵ رێزی شۆرشگێرانە بۆتان، خەم خۆرێکی گەل ونیشتمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست