کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەرەكانى لیستى كوردستانى و فرتو فێلى دوو بنەمالە مافیا لەیەكترى لە ژێر سێبەرى رێككەوتنى ستراتیژى

Friday, 15/05/2009, 12:00


 ئەگەر بێتو بەووردى بروانینە  رێككەوتنە ستراتیژیەكەى  ینك وپدك   دەردەكەوێت تەنها خۆل ناكەنە چاوى خەلك بەلكو خۆل  دەكەنە چاوی  خۆیان  چونكە هیچ یەكێكیان باوەریان بەوى تر نیە  ,بەلام  فشارەكان ئەوەندە زۆر و بەهێزن  لەسەر هەردوو بنەمالە  بۆیە  پێویستە بە جووتە هەموو نەخشەیك دابرێژن بۆ پاراستنى بەرژەوەندى خۆیان جگە لە بەرژەوەندى میللەت!!!!!!! جا لێرەدا نەگەیشتن بە رێككەوتن لە سەر لیستى بەناوكوردستانى  شتێكى ئاساییە چونكە پارتى هەرگیز  ئەوە بە گرنتى نازانێت  كە ریككەوتن هەبێت لە سەر  ئەوەى سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى هەرێم بدرێت بە پارتى  وە دەستبەردارى لیستەكە بێت بەیەكسانى دابەش بكرێت  ,چونكە رێككەوتنەكان قابیلى هەلوەشانەوەیە لە بارودۆخەكان  بەلام  بوونى كورسى پەرلەمان تا رادەیەك چەسپاوە  و پێویستە كارى بۆ بكرێت  بۆیە ئەمجارە بەهۆى بەهێزى لیستى گۆران  یەكێتى پێویستە تنازولاتى تر پێشكەش  بكات بە پارتى  تا بتوانێت  بەجووتە كار بكەن  كە ئەمەش بنەمالەى  تالەبانى وستافەكەى تووشى هیستریا كردووە  هەروەها  ئەوە نەبێت كە پارتى رازیدەبێت  بەهاوپەیمانى یەكێتى  بەلكو ئەویش ترسى ئەوەى هەیە كە بە شێوەیەكى گشتى  كورسى كەم بهێنن  بۆیە پێشبینى لیستەكیان بەم شێوەیەى خوارەوە دەكرێت  كەبە هەر شێوەیك بێت  دەبێت  یەكێتى  تنازولى زۆر قورس بكات .وە ئەگەرەكان بەم شێوەیە دەبێت
 
 یەكەم:ئەگەر بەو شێوەیە بێت(كە لە ستونى یەكەم لەخشتەكە دا هاتووە) ئەوە یەكیتى گۆل لە پارتى دەكات چونكە پارتى باوەرى بە یەكێتى نیە و رازى نابێت بەوە   وە لە  كاتێكدا ئەگەر رازیبێت ئەوە دیارە پارتى قەناعتى تەواوى بە بێهێزى لیستى گۆران  هەیە كە كورسى باش بەدەستناهێنێت  وە یەكێتى پشتگیرى جەماوەرى خۆى بەدەست دەهێنێت . كە ئەمەش  ئەگەرێكى لاوازە .
 دووەم : .ئەگەر لیستەكە بەو شێوەیە بێت (كە لەستونى دووەم لە خشتەكەدا هاتووە)  ئەوە  پارتى گۆلى لەیەكێتى كردووە  گرنتى كورسیەكانى خۆى دەكات  لەكاتێكدا ئەگەر پارتى هەست بەوە بكات كورسى كەم دێت  وەك  لیستى كوردستانى  كە ئەمەش بۆ یەكێتى قورسە .كە ئەمەش لەئەگەرى یەكەم  چانسى زیاترە بۆ ئەوەى پارتى رازى بێت .
 سێیەم: ئەگەر لسیتەكە بەو شێوەیە بێت (كە لە ستونى سێیەم و چوارەم  لە خشتەكەدا هاتووە) ئەوە دەردەكەوێت كە یەكێتى تنازولى بۆ بۆ پارتى كردوە دلنیایە لەوەى  كە لیستى گۆران كورسى زۆر بەدەستدەهێنێت  وە پارتى بە ئاسانى گرنتى كورسیەكانى خۆى دەكات لە پەرلەمان وە یەكێتى تووشى  رووبەروبونەوەى جەماوەرەكەى دەبێت  وە ئەمەش ئەگەرێكى بەهێزە چونكە یەكێتى لاوازە .









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە