کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى و یەكێتى كردەوەى تیرۆرى سپى - White terror- ئەنجام دەدەن

Wednesday, 20/04/2011, 12:00






تیرۆرى سپى : بریتیە لەوكارو كردەوە توند و تیژ و تۆقێنەرانەى كەلەلایەن بزوتنەوەیەك یاخود كۆمەڵەو گروپ و لایەنێك ئەنجام دەدرێ كەسەربەدەسەڵاتن و لایەنگرى دەسەڵاتدارانن ئەمانە هەڵدەستن بەئەنجامدانى كارى ترس و تۆقاندن لەدژى شۆڕشگێڕان بەبێ سەیر كردنى بەرژەوەندى گشتى،بەڵكو ئەوەى لەپێناویدا كاردەكەن تەنها بەرژەوەندى دەسەڵاتدارەكانە.تیرۆرى سپى بۆیەكەم جار لەفەڕەنسا لەپاریس لەمانگى ئایارى ساڵى (1795) سەرى هەڵدا كاتێك لایەنگرانى پاشا گروپێكیان پێك هێنا بۆ بەرنگاربونەوەى شۆڕشگێڕان ئەم گروپە بەتوندترین و دزێوترین شێوە بەرنگارى شۆڕشگێڕان بوونەوەو بەشێكى زۆریان لێ كوشتن.
پارتى و یەكێتیش بۆفراوانكردنى دەسەڵاتەكەیان و لەپێناو بەرژەوەندیەتایبەتیەكانیان و پیرۆز كردنى خۆیان لەوەتەى هەنە كارى تیرۆریان ئەنجامداوە و ئەنجام دەدەن سەردەمانێك لەشاخ و ئێستاكەش لەشار جابەرامبەر یەكترى بووبێ یاخود بەرامبەر میللەت،بەڵام زۆربەى كارە تیرۆریستیەكانیان بەرامبەر خەڵكى كوردستان بووە.لەئێستاشدا پارتى و یەكێتى لەژێر ناوى دەزگاى پاراستن و زانیارى و ئاسایش چەندین گرووپى تیرۆریستیان دامەزراندووەو دژى شۆڕشگێران كارى تیرۆرى ئەنجام دەدەن.ڕۆژێك بەرامبەر ڕۆژنامەنوس و نوسەران،ڕۆژێك بەرامبەر مەلاو مامۆستاى زانكۆ،بەبەردەوامیش بەرامبەر ئەو خەڵكەى پێیان دەڵێن نەخێر...
ڕاستەلەزووەوە ئەم دووحزبە كارى ترس و تۆقاندن ئەنجام دەدەن و تیرۆرى سپى بۆتە بەرنامەیان،بەڵام دەتوانین بڵێین بەشێوەیەكى ئاشكراو بەرچاو لە (17) ەى شوباتى (2011) لەشارى سلێمانى تیرۆرى سپى بووە سەرەكیترین كارى ئەم دوو حزبەو لەو ڕۆژەوە تاكو ئەم چركەیە لەبەرنامەدانە و بەئاشكراو بەبەر چاوى میدیاكانى ناوەخۆو دەرەوە گشت كارێكى تیرۆرى ئەنجام دەدەن بۆ مانەوەى دەسەڵاتەكەیان و كۆیلە كردنى خەڵكى هەرێمى كوردستان،ئەوەى پارتى یەكێتى لەم ماوەیە بەرامبەر (خۆپیشاندەرانى ئیرادەى شۆڕشگیرى) كردیان ناتوانین پێ ى بڵێین بەرنگار بوونەوەى دەسەڵاتداران بەرامبەر هاوڵاتیان.بەڵكو دەبێ ناوى لێ بنێین (تیرۆرى سپى پارتى و یەكێتى) بەرامبەر خۆپیشاندەرانى شۆڕشگێڕى ئازادى و ئاشتى و دادپەروەرى.
توندوتیژى و كارى سەركوتكەرانە بەرامبەر خۆپیشاندەرانى شۆڕشگێر گرێدراوى دۆخى ستەمكارە بەشێوەیەكى بنەڕەتى،لەڕێگاى ترس و تۆقاندنەوە دەسەڵاتداران دەیانەوێت ئەم بزوتنەوە شۆڕشگێریە كپ كەنەوەو لەناوى بەرن،بەڵام ئەم كارەیان ماوەكورتەو درێژەناكێشێ چونكەئەمەى ئێستالەئارادایە هێزى میللەتە نەوەكو هێزى حزب و لایەنێك بەتەنها،بۆیە ئەم هێزە بەردەوام لەگەشەدادەبێت و بەرەو دروست بوون و گەورەبوونى هێزێكى پۆڵاین و سەركەوتن هەنگاودەنێت.
ترس و تۆقاندن لەئێستادا بەرامبەر خۆپیشاندەرى شۆڕشگێر ئەو ڕاستیە دەردەخا كەئیتر دەسەڵاتەبنەماڵەیى یەكان لەكۆتاچركەساتى دەسەڵاتیان دانەو كاروانى هەڵاتن ئامادە دەكەن،بۆیەنابێ لامان نامۆبێت كەدەبینین دەسەڵاتە حزبیەكەى یەكێتى و پارتى بەهەموو شێوەیەك پارێزگارى لەدەسەڵاتەحزبى و بنەماڵەیى یەكەیان بكەن و سەرجەم ئامراز و ڕێگاكانى ترس و تۆقاندن پەیڕەوبكەن بەرامبەر خۆپیشاندەرانى شۆڕشگێڕ.....
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە