بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


کوردەکان، داعش، تڕاژیدیای پەیڕە یوانی ئایینی ئیزەدی

Friday, 22/08/2014, 12:00



لە دوو حەوتووی رابوردوودا، کاتێک کە دەچوومە هەولێر دۆخەکە ترسهێنەر بوو.نەکا داعش بەو زووانە بگاتە شاری هەولێر! فەزایەکی قورس حاکم بوو! جیهادیەکان ناوچەکانی ،سەنجار، شارەکانی مەسیحی نشینیان لە ماوەیەکی کورتدا داگیر کرد. داعش وێنەی کوشتاری بێ رەحمانەی دژبەرانی خۆی لە ئینتڕنێتدا بڵاو دەکاتەوە. واوێدەچێ ئەو مەبەستە بۆ ترساندن ووەحشەت لە دڵی دژبەرانیدا، تاکتیکێکی سەرکەوتوو بووە. ئەوان کەسانی جیهادی وشەهادەتخوازیان لە کاروانێکی سەیارەدا کە تەیارە بە چەکی قورس شارەکانیان بە بێ هیچ بەرخۆدانێکی جیددی داگیر کرد! پێشمەرگەکانی کورد بە بێ هیچ بەرەنگار بونەوە ناوچەکانی سەنجار وقەرەقووشیان رادەست کرد!
بەڵام هێرشەکانی ئاسمانی ئامریکا بۆ پشتیوانی کوردەکان، پێوانەی شەڕی گۆڕی. بە کەمبونەوەی مەترسی دەوڵەتی ئیسلامی لە کوردستان ئێستێ ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ کە بۆچی ،، پێشمەرگە لە ئاست تووند ئاژۆکانی داعش بەرخۆدانی نەکرد؟ بۆ چی ئیزەدیەکانی جێ هێشت؟ ،،.
ئاراز بارزانی دوکتورە، ئەووسێ لە براکانی بە نزیکبونەوەی داعش لە هولێر چەکیان هەڵگرتووە. چوونە بەرەکانی شەڕ. (و: بنە ماڵەی بارزانی لە وردودرشتیان تەنیا چەک بۆ پاراستنی خۆیان هەڵدەگرن نە بۆ پاراستنی خەڵک وخاکی وڵات) ئەو دەڵێ: من شەرمەزاری ئیزەدیەکانم(لە حاڵێکدا کڵوی گریانی دەهات) بەردەوام بوو ودەیگوت: قەت ئەو تڕاژیدیایە لە بیر ناکەم.
سیروان بارزانی، برازای مەسعود بارزانی کە فەرماندەی ناوچەی نزیک موسڵە دەڵێ: یەکێک لە هۆیەکانی لەدەستدانی سەنجار ئەوەبوو کە زۆربەی پێشمەرگەکان سەرەتا حەولیان دا ،، بنە ماڵەکانی خۆیان لە ناوچەکە دوور کەنەوە! پاشێن بچنە شەڕی داعش! (و: ئاوادەبێ پێش مەرگە، زۆر سەیەرە!) بەڵام کاتێک گەڕانەوە درنگ ببوو! هۆی دیکەش نەبونی چەکی قورس بووە دژی داعش. سیروان بارزانی دەڵێ: جیاوازی زۆر هەبووە لە نێوان چەکی داعش و چەکی ئێمە. هێشتا چەکی قورسیش نەگەیشتۆتە دەست ئێمە.!
بازاڕی کڕین وفرۆشی چەک لە شارەکان گەرمە، قیمەت لە سەرێیە،خەڵک بە پوڵی خۆیان چەک دەکڕن، دوای قەولی هاوکاری ئورووپیەکان ، خەڵک چەکەکانیان دەفرۆشنەوە قیمەت دابەزیوە. پێشمەرگەو هێزەکانی دژە ترۆری عێڕاق حەوتووی رابوردوو بۆ یەکەمین جار دوای دەرکەوتنی ئامریکا لە شەڕی هابەشدا موسڵیان گرتەوە. دوژمنی هاوبەشی هەردووک لا بوو بە هۆی هاوکاری هەردوولایەن .
دەوڵەتی ناوەندی عێڕاق لە ژانویەی ئەو ساڵدا بودجەی/ لەسەتا حەفدەی / نەداوە بە کوردەکان هەروەها دژی فرۆشی نەفتی کوردستانە ، چون بە بێ ئیزنی بەغدا ئەنجام دەدرێ. زۆرینەی رێبەرانی سیاسی چاویان لە / حەیدەر عەبادیە /. عەبدولڕەزاق شمری، وەوێژی/ عەشیرە ئینقلابی / کە لە هەولێر دەژی دەڵێ: دەبێ دەوڵەتی تازە پشکێکی زیاتر بداتە سوننەکان لە ئیدارە کردنی وڵاتدا. ئەوان خوازیاری ناوچەی خودموختاری سوننەن. ئەو دەڵێ: ئەگەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی پێشوو دژی سوننەکان بەردەوام بێ ئێمە شەڕ لە گەڵ کەس ناکەین .(و: مەبەستی داعشە) بەڵام بارودۆخی سیاسی بێتە گۆڕێن ئێمە داعش لە ناوچەکە لە ناو دەبەین !
نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێن: زیاتر لە ٢ میلیون کەس لە کوردستانی عێڕاق پەنابەرن. زۆرینەیان لە پەنابەرەکانی ،،ئیزەدی و مەسیحین،، ئەو سازمانە قەرارە لە دە رۆژی داهاتوودا ٢٥٠ هەزار تۆن لەلو پەلی پێویست لە رێگای عەرزو ئاسمان بداتە پەنابەرەکان.
لە نوسینی : ژیار گوڵ،بی،بی،سی، هەولێر.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
٢٢/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە