کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرێمێکی پڕ لە سەرۆك

Wednesday, 20/04/2011, 12:00


لەم هەرێمەدا چەندین سەرۆک هەیه ، حکومەتیش پڕ لەسەرۆک!... ده توانى بڵێى هەرێمێک لەسەرۆک...! هەر یەکەو لە شوێنێك دەر دەکەوێت ، هەریەکەو وەکو ئەویتر تواناو بریاری خۆی هەیە ، لە نێویاندا سەرۆک هەیە بەهێزتر کاردەکات ، بەبێ ئاگای یەکتر کاروباری حکومەت بەڕێوەدەبەن ، جا کارو بارەکان یاسایی بن یاخود لەدەرەوەی یاسا و باز بەسەر یاساکانیشدا دەده ن ، وه ك ناردنی هێز لە شارێك بۆ شارێکیتر ، سه رۆكى بجوك یان كَه وره بیەوێت فەرمانی گرتنیان بۆ دەر دەکات بۆ تاك بۆ زۆر بۆ هه موو خه ڵك...بریندار کردن و ناوزڕاندنی نوسەرە بەتوواناکانیش له ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان یەکێكە لە كاره كانى ترى سه رۆكه كان.
کۆمەڵگا وەك ماڵێکی بێ شیرازە وێنای دیاره ، وەك ئەوەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دەیبینین و دەگوزەرێت ،ئەوەی دەبینرێت ڕووکاری دەسەڵاتدارێتی زیاد لە سه رۆكێكه.
لەم دۆخەدا گرنگ نیە کێ سەرۆکە ، بەڵکو گرنگ ڕۆڵبینینی ئەکتەرێکە لە فۆرمێکدا وه ك سەرۆکێکی یاسایی و به ڵام سەرۆکێکی ون ، گرنگ ئەوەیە ئەو ئەکتەرە لە بڕیارداندا دەوری کاریگەری خۆی دەبینێت.
سه رۆكه كان مرۆڤێكن هەمووکات لەسەرەوەی یاسا ، مرۆڤێك سڵ لە ڕژانی خوێنی ئینسان نەکاتەوە ،
بێدەنگ کردن و کپکردنی ئازادی خوازان كارى بێت، لە چاڵ نانی ئازادیدا به هێزبێت ، بێ ئاكَا له وه ى هەوڵدان بۆ ناشرین کردنی نوسەرەکان هەوڵدانە بۆ ناشرین کردنی کۆمەڵگا" تانەدان لەنوسەران بریندار کردنی جەستەی نیشتیمانە ، هەوڵدان بۆ دەمبەستنی نوسەران هەوڵدانە بۆ کەلەپچەکردنی ئە‌قڵی گەل.
ئەو مۆدێلە حکومڕانیەی ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان دەبینرێت...ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستان دەبینرێت لەدەسەڵتدا مافیا گەراییە ، نەك دەسەڵاتێکی یاسایی ، جونكه ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستان دەگوزەرێت حکومەتێکەو یەك سەرۆکی نیە.
پیویستە دەسەڵات بگەڕێتەوە بۆ ڕاستەقینیەتی خۆی ئەویش گەڕانەوەیە بۆ گەل...بۆئەوەی گەل خۆی لە سایەی یاساوە دەسەڵاتێكی یەکسان و یاسایی دابمەزرێنێت ، سەروەری بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بگێڕێتەوە، دەسەڵاتێك چیتر تاکەکانی ناو حیزب خۆیان لە یاسا بەگەورەتر نەزانن، یاخود جارێکیتر حیزب لە حکومەت گەورەتر نەبێت ، حیزب لەبری حکومەت نوێنەرایەتی نەکات ، حیزب لەبری حکومەت دەم ڕاست و قسەکەر نەبێت ، سه رۆكه كان بتوێنه وه و شەرعەتی ڕاستەقینە بگەڕێتەوە بۆ حکومەت.


دەسەلاتی هەرێم ئەوەی نیشان داین یاسا و هیچ کەس لەسەروی پارتی و یەکێتیەوە نیە ، نە یاسا و نە حکومەتیش ناتووانن ئەندامێکی پارتی یان یەکێتی راپێچی زیندان بکەن ئەگەر تاوان باریش بێت ، داڵدەدانی تاوان بارانی لقی چوار و ئەوانی تر و ڕادەست نەکردنیان بەدادگا ئەوەی پێ گوتین پارتی و یەکێتی لەسەرەوەی یاسان ، چونکی ئەوەی پیاو کوژە بە ئازادی دەسوڕێتەوە ، ئەوەیشی داوای مافی راستەقینەی خۆی دەکات دادگای دەکرێن و زیندان دەکرێن .
تاهەنوکە لەسایەی ئەو سیستەمە کۆنەوە و لۆژیکی شاخه وه کۆمەڵگا لە چوار چێویەکی داخراودا مامەڵەی حکومڕانیەتی به سه ره وه دەکرێت، لەوەی هەموو حەزو ئاواتەکانی لە چوار چێوەی دوو پارتی سیاسیدا قەتیسکرا ، هەموو دەرگاکان بۆ ئەوانیتر داخراون ، بۆ ئەوانیتر بۆ قسە ، فکر ، دەربڕینی ڕای خۆ ، نوسین ، گەشەی کایەکانی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و .. هتد ... هەموو بیرو هزرێك دور لە هزر و بیری ئه وان.
سا له سای ئه م فره سه رۆكیه دا ئەوەی لێی چاوەڕووان دەکرێت تەقینەوەیەی بورکانێكە ، بەبڕووای من بەتەقینەوەی بورکانی توڕەی خەڵكی ئازادی خوازی کوردستان، نەمانی فرە سەرۆکی و سیستەمی بنەماڵەی و سەروەری بۆ یاسا و ئازادی بۆ نوسەرەکان دەگەڕێتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە