ئەو قەیرانەی پارتی و بارزانی تێیکەوتون
Tuesday, 03/01/2012, 12:00
لەزانکۆی موسل و لە پۆلی سێی بەشی مێژوو 1989 هەر جارەی وانەی (تورکیا و ئێران) دکتۆر جەبار قادرمان هەبوایە، سەرەتاکەی بە چەند دەقیقەیەک لەسەر پێرۆریسترێکا و گلاسنۆست و تێکشکانی کەمپی سۆسیالستی ... دەکردە بابەتی گفتوگۆ و رەخنەگرتن لەسیستەمە دیکتاتۆرەکان . هەرخۆشی دوایی دەیوتت با واز لەسیاسەت بهێنین . یەکێک لەو ووتانەی بەردەوام بەگوێی دەچرپاندین ئێوە لەزەمەنێکا دەژین وەک قۆناخەکانی کۆنی مێژوو ، بەسستی و چەندین نەوە دروست نابێت ، وەک شۆڕسی پێشەسازی و ڕێنیسانس .....بەلکو گۆرانکاریەکانی ئێستا زۆر خێرا دەڕوات .
دوو سال دوای ئەمە سەدام ئەزمونی لەو گۆرانکاریانە ی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست وەرنەگرت ، ملهوری سیاسی پاڵی پێوەنا و کوێتی دگیرکرد و درێژەی بەسیاسەتی تاکرەوی حزبی و خۆی دا سەرەنجامیش ئەوماڵوێرانیە گەورەی توشی گەلی عێراق و کوردستان و ناوچەکە کرد ... ئێستاش وادەبینین هەمان سیاسەتی تاکرەوی و بەکارهێنانی زەبروزەنگ هەموو ئەو ولاتانەی پەیرەوی دەکەن ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو تێکشکان دەبێتەوە ، لەسەرهەلدانی نارەزایەتیە ناوخۆیی و دەرەکیەکاندا . بۆیە هەموو هاوکێشە سیاسەیەکان ، بەرەو ئەوە دەڕۆن سیاسەتی زەبرورزەنگ و تاکڕەوی زۆر بە خێراتر لەجاران ، بەرەو مالئاوایی یەکجاری دەروات .
لەکوردستانی باشور کۆی پارتە سیاسیەکان بە دەسەلات و ئۆپزسیۆنەوە ، هەوڵدەدەن درێژە بەعەقلی کلاسیک دەدەن . لەهەموان زیاتر یش ، پارتی ، لەم خوێندنەوە سیاسیە لاوازە و هەوڵ دەدات وەک یاسای ماتماتیک بە ڕێژەی نەگۆر و مانەوە ودرێژە دان بەپێی حوکمڕانیکردنی هاوشێوەی ناوچەکانی بلێ و بارزان درێژە بە ژیانی سیاسی بدات ، بێ ئەوەی هەست بەوە بکات وا ڕۆژانە کاروانی پێشکەوتن و گۆرانکاریەکان بەهاوتەریببونی لەگەل گۆرانکاریە و جیهانی وناوچەیەکان کوردستانیشی لەناویدا دەژیت . درێژەی ئەو سیاسەتەشی (بەکارهێنانی زەبورزەنگ و یەک پارتی بڕیاردەر) ئەمەش بۆتە هۆکاری هەر رۆژەی لەلایەکەوە کێشە بۆخۆی و کٶی کۆمەلگاش دروست بکات و هاوسەنگی سیاسی خۆی لەدەست بدات وەک لەو هاوکێشەیەی خواروە ئاماژەی پێ دەکەین
لەقۆناخی ئێستادا پارتی بەگشتی و بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی بڕیاردەری پلەیەکی سیاسین لەباشوردا و و دوو پۆستی سیاسی گەورەیان لەدەستە (سەرۆکی هەرێم و پاراستن) ئەوا ئەوەی سییەمیش وەردەگرن سەرۆکی حکومەت . ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی زۆرترین قەیران و کێشەی چارەسەرنەکراوی توشی کۆمەڵکردوە لە تیرۆرو بەکارهێنانی زەبروزەنگ و چاوترساندنی ڕۆژنامەنوسان ، ئیرهابی فیکری ، هەولدان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی ، ئەنجام نەدانی هیچ جاکسازیەک ، پێشێلی یاسا .... بەشی شێر بەر پارتی بکەوێت و گەورەترین قەیران و شکستی سیاسی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بۆخۆی تۆمار بکات . بەنمونە لە گرتنی کەمالی سەید قادرەوە بۆ شەهیدکردنی سۆران وسەردەشت بەو سیاسەتە ملهۆریەی ، یەکەم هەیبەت و جەبەروتی شکستی سیاسی گەورەی توش خۆی لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان کردەوە . لە١٧ شوبات بەدواوە لەتەک یەکێتی ، بەو سیاسەتەی گرتویانەبەر (زەبروزەنگ و چەواشە و کات کوشتن) لەچاوی زۆرێکمان بونە هێزێکی موبارەکی و بن عەلی ئاسا ... لە سوتاندنی بارەگا و مەیخانەکانی بادینان و هەولدان بۆ باوەڕپێکردنی کۆمەل لەو سەردەمەدا بەو سیناریۆیە لاوازە شکستێکی گەورەی تری لەسەرخۆی تۆمار کرد ، بەرادەیەک هێزێکی وەک یەکگرتوو بەرامبەری چەقی ... ماوەیەکیشە هەرچی بەرپرسی پارتی هەیە ئاخافتنی سیاسی لەمیدیاکان دەدەن بەتایبەتی فازیل موتنی ئەوا بە شکست و کۆمیدیایەکی سیاسی لەسەریان تۆمار دەبێت . هاوکات بارزانیش ماوەی چەند ساڵێکە هەرچی ئاخافتن وپەیمان و بریاردەدات تەنیا لەبواری ڕیکلامی دور لەجێبەجێکردن دەخولێتەوە ، بەمەش خۆی توشی گەورەترین قەیران کردوە (قەیرانی بێ باوەری بەووتەکانی)
پرسیار ئەوەیە ئایا پارتی هەست بە وگٶرانکاریانەی چواردەوری ناکات کە گەیشتۆتە ئاستێک بەهەر لایەکدا دەروات و ئاخافتن و رەفتاریک دەکات ، روبەروی زۆرترین رەخنە و نارەزایەتی دەبێتەوە و ئاست و هاوسەنگی سیاسی ئەوەندە شپرزەبوە یەک رۆژنامەنوس دەتوانێ کۆی پارتەکە توشی هەلەی سیاسی بکات؟ . بۆیە پارتی و یەکێتی بە خۆشی و ناخۆشی بێت ، دەبێت کۆتایی بە و سیاسەتە کۆنەیان بهێنن چونکە درێژەدان پێی ، گۆڕانکاری و ململانێی نوێی تری لێەبێتەوە ، کەبەهیچ زەبروزەنگ و پالپشتی ئەقلیمیش ناوەستێ ، ئەوکیشانەی ئێستاش پێیەوە دەناڵیین ، راستی ووتەکانمان دەردەخات ، دواووشەش دەڵێم شکست سەرەتا بەبچوک دەست پێ دەکات و دواتر گەورەکەی بەدوا دێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست