کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ ئەڵێ یەكێتی مامۆستایان رێكخراوێكی حیزبی نیە؟...

Tuesday, 30/11/2010, 12:00


ئاخۆ مەسەلەی بەحیزبایەتیكردنی یەكێتی مامۆستایان راستە؟ یاخود هەڵبەستراوە و بوختانە؟ بۆ یەكێَتی مامۆستایان و هیچ سەرچاوەیەكی هەقیقەت و راستی تیًدا نابینرێت؟! یەكێتی مامۆستایان تائێستا بە هەموولقەكانیەوە لەسەرتاسەری كوردستان نەیتوانیوە بێلایەنی خۆی لەحیزب بەكردەوە بسەلمێنێت بگرە هەمیشە ملكەچ و پابەندی بەرژەوەندی و رێنماییەكانی هەردوو حیزبی دەستەلات بووە و بەڵگەش زۆرە لەسەر ئەم مژارە؟.
بەرلەهەموو شتێك ئەبێت یەكیتی مامۆستایان وەك هەر رێكخراوێكی كۆمەڵگای مەدەنی بێلایەن بێت و سیاسەت و بەرنامە و پرۆگرامی تایبەت بەخۆی هەبێت و دوور بێت لەدەست تێوەردانی حیزب و كاریگەریە مەترسیدارەكانی لەسەر ئەم رێكخراوە و سەرجەم ئەندامان و تەنانەت پرۆسەی پەروەردە و خوێندنیش . هەرچەند ژماریەكی زۆری رێكخراوی كۆمەلگای مەدەنی لەهەریمی ئیمەدا هەن بەلام بەداخەوە تائیستاش یەكێكیان نیە كە حیزبی نەبیت و كاریگەری حیزبی لەسەرنەبێت وەلى یەكێتی مامۆستایانیش بەنموونەی هەرەزیندوو دەژمێردرێت من لێرەدا ئەمەوێت باس لەلقی كەركوك بكەم كەبەراستی بۆتە جێگای نیگەرانی و دڵگرانی و نارەحەتی سەرجەم مامۆستایانی بەئەمەك و خاوەن ویژدان, ئەوەی لێرە رووئەدات تەنیا كارەساتێك نیە و تێپەرێت و ببرێتەوە و لەبیر بچێتەوە لێرە بەراستی ئەنفالێكیتر بەرێوەیە كەباجەكەی تەنیا مامۆستا و منالی نەتەوەكەمان دەكەونە ژێرى و باجدانی.
لێرە لەم شارەدا تائێستاش بەریوەبەری قوتابخانە و جێگرەكانی لەلایەن حیزبەوە دادەنرێت و بەبێ تەوافوق و رەزامەندی هەردوو حیزب كەس نابێتە بەرێوەبەر و جێگر, ئەگەر بیت و لەسەر هەندیك پرەنسیپ و بنەمای یاسایی و زانستی و شارەزایی بێت هیشتا جێگای دەستخۆشیە بەلام بەداخەوە تەنیا و تەنیا لەسەر ئەساسی حیزبایەتی بریاری لەسەرئەدرێت جا ئەو كەسە چۆنە و چەند زانیاری و شارەزایی هەیە لەبواری بەرێوەبردن و پرەنسیپەكانی پەروەردەیی و مامەلەكردن لەگەل كێشە هەنووكەییەكانی نێو قوتابخانەكان؟ هەروەها ئاستی دەستپاكی و دلسۆزی بۆگەل و نیشتمان و نەتەوە و....هتد ئەمانە خالی وەهمین و كەس حیسابی بۆناكات.جا ئەو كەسە گەندەلە .......... گرنگ ئەوەیە سەربەحیزبە و خزمی فلان بەرپرس و فیسارە شەهید و فلان كویخا و فلان ئاغایە. ئائەم بنەمایانە كە بەرێوەبەر و جێگرەكانی پێ دیاری ئەكرێت بۆ خۆی ئەبێتە گرێ كوێرەی نێو قوتابخانەكان و سەرهەڵدانی كۆمەڵێك گیرو گرفتی جۆراو جۆر كە دەرئەنجامەكانی ئەبێتە مایە نیگەرانی هەموو مامۆستایەكی دلسۆز و بەئەمەك بۆخاك و گەل و نیشتمان و دروست بونی نارەحەتی دەروونی و تەنانەت هەستكردن بەبێزاری و دواتریش كاریگەری راستەوخۆی ئەبێت لەسەر ئاستی فێربوون و پێگەیاندنی قوتابیان و بەرەو دواچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لەم شارە و لەسەرجەم شارەكانی تری هەرێم و دواكەوتنی كۆمەڵگا و دواتریش دواكەوتنی گەل و نیشتمان
یەكێتی مامۆستایان تائێستا ئەوەندەی كاری كردووە بۆ بێ ئیرادەكردنی مامۆستایان و بێ هەلوێستكردنیان؟ تۆزقاڵیك كاری نەكردووە بۆ بەرزكردنەوەی ئیرادە و ئازادی رادەربرینیان, بەدریژایی ئەم سالانەی رابوورد سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر تۆپباران و گوللە باران و موشەكەكانی هەردوو ولاتی ئیران و توركیا نالاندی بەلام یەكیتی مامۆستایان نەیتوانی هەلویستێكی جددی گشتگیری سەرتاسەری لەسەر ئەم دەستدریژیانە دەرببرێت ئاخۆ یەكیتی مامۆستایان خودی خۆی بە سكرتیر و سەرجەم ئەندامانی تەنفیزی و هتد لەبارو دۆخی قوتابخانەكانی هەریم رازین؟ ئاخۆ تا چ ؟ئاستێك ئاگاداری بارودۆخی مامۆستایانی ناوچە دابراوەكانی كەركوك و كفری و كەلار و شەنگار و خانەقین و هتدن؟ئەگەر ئاگادارن تائیستا چیان بۆكردوون؟ئەی سەبارەت بە ژینگەی قوتابخانەكان تاچەند ئاگادارن؟ ئایا بەریزیان ئاگادارن تائیستاش قوتابخانە هەیە لەپۆلیكدا 55 قوتابی تێدایە؟ ئاخۆ ژینگەیەكی وەها لەم شێوەیە تەندروستی و پەروەردەیی درووستە؟ نازانم بەریزیان كەنوێنەری مامۆستایانن تاچەند ئاگاداری هەلس و كەوتی بەرێوەبەرە حیزبیەكانی ناوقوتابخانەكانن؟ ئەگەر جەنابیان ئاگادارن لەم هەموو كیشە و موعاناتە بۆچی؟تائیستا هەولی چارەسەركردنیانیان نەداوە؟ تائیستاش هیچ سەر پەرشتیارو هیچ فەرمانبەریكی نیو بەریوەبەرایەتی پەروەردە بەبەریوەبەری پەروەردەشەوە دەستەلاتی گواستنەوەی هیچ مامۆستایەكی هەیە؟ تەنیا ئەو مامۆستا بێلایەن و بێ پشت و پەنایانە نەبیت كەلەنیو حیزبدا كەس شكنابەن یاخود پێیان شەرمە واسیتەبكەن. ئەپرسم ئاخۆ جەنابیان ئاگایان لەمیلاكاتی نیو قوتابخانەكان هەیە یاخود نا؟ئەگەر وەلام بەنەخیرە ئەوا پیم وایە جۆریكە لەكەمتەرخەمی یاخود خۆشاردنەوە لەراستیەكان چونكە بەریوەبەری پەروەردەش هەرلەلایەن حیزبەوە دائەنریت و ئەبیت هەردوو حیزب رەزامەندی تەواویان لەسەربیت و دلنیابن لە وەلائی بۆ هەردوو حیزب و بەرژەوەندیەكانیان ئەوسا رەزامەندی پی ئەدریت ببیتە بەریوەبەری پەروەوردە بۆخۆیشی ئەندامیكی دیارو بەرچاوی نیو یەكیتی مامۆستایانە, جا لیرە ئەپرسم چۆن ئەكریت بروا بكەین جەنابی ئەو كیشانەی رۆژانە دیتە بەردەستی لەلایەن مامۆستایان و بەریوەبەری قوتابخانەكانەوە سكرتیری یەكیتی مامۆستایانی لقەكانی شارەكان لێی بیخەبەربن؟
ئەبیت مامۆستایان خاوەن بیرو بۆچون و ئازادی و ئیرادەی خۆیان بن لەسەرجەم كیشە و كەم و كوری و گرفتەكانی كە دێتە پێشیان لەبواری پەروەردەیی و پرسە نەتەوەییەكان بەلام بەداخەوە تائیستا لەكام شار لەشارەكانی هەریم قوتابخانەیە بەسەرجەم مامۆستایانیەوە توانیویانە فشاربخەنە سەر بەریوەبەرایەتی پەروەردە بەخۆپیشاندان بۆچارەسەركردنی كیشەكانیان وەلام لەهیچ قوتابخانەیەك, تەنیا لێرە لەشاری كەركوك قوتابخانەیەك گرفتیان هەبوو مانیان گرت و چونە بەردەم پەروەردە لەسالی پار بەلام ئەزانن چی لێكەوتەوە بەبریاری بەریوەبەری پەروەردە بریاردرا هەریەك لەو مامۆستایانە مووچەیان لیببردریت و بەریوەبەرەكەش لاببردرێت لەبەریوەبەرایەتیەكەی, بەهەزار پارانەوە و واسیتە لەلای یەكیتی مامۆستایان ئەوسا توانیان سزاكەیان لابەرن بەمشیوەیەش سەرجەم مامۆستایان چاوترسین كراون و ناویرن بەشداری هیچ كەمپین و نارەزایەتیەك بكەن , ئالیرەوە بۆمان دەرئەكەویت كە یەكیتی مامۆستایان تائیستا بەگویرەی بەرژەوەندیەكانی حیزب و رینماییەكانی حیزب رەفتاری كردووە لەسەرجەم لقەكانی شارەكاندا و هیچ رۆلیكی بیلایەنی و دیموكراتی و ئازادی بۆمامۆستایانی ئەندام نەهیشتۆتەوە!...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە