شێوازی نۆێ نه‌یارانی کورد!
Friday, 27/08/2010, 12:00
نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌وڵه‌مه‌نده! نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گشت بواره‌کاندا خاوه‌نی بسپۆرو زانایه، نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌نی مێشکی سیاسیه، نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌نی ته‌جره‌به‌ی لێدان و کوتانی فره‌چه‌شنه‌ی نه‌یارانه، نه‌ته‌وه‌ی کورد به ته‌واوی که‌م و کۆڕی ناو ریزه‌کانیه‌وه توانای دامه‌زراندن و داکۆکی کردن له سه‌روه‌ری خۆیه‌تی.
که ده‌ڵێین "نه‌یار" ده‌کرێ به کۆمه‌ڵێک ناوه‌رۆکه‌وه بخرێته به‌ر چاو به‌ڵام هه‌رگیز به دۆست و براده‌ر، هه‌واڵ. کاتێک باس دێته سه‌ر گه‌لی کورد، نه‌یارانی کورد ته‌نیا بیر له یه‌ک شت ده‌که‌نه‌وه ئه‌ویش سڕینه‌وه‌ی ناهوهرۆکی کورده له سه‌ر رووی زه‌وی. ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌کرا، ئه‌وسا بی تۆێننهوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌کرا، ده‌ربه‌ده‌ری که‌ن بۆ کۆچبه‌ری، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌کرا ئینجا ده‌بێ بیکوژن و قڵت و بڕی بکه‌ن، بێ سه‌رو شۆێنی که‌ن، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش چاره‌ی کورد نه‌هات ئه‌وسا ته‌نیا رێگه‌یه‌ک ماوه ئه‌ویش گرتن و زیندانی کردنی کورده. ئینجا بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه گڵاوه‌کانیان پارێز له چ ناکه‌ن، هه‌رچی وهچهنگیان که‌وێ که‌لکی لێوه‌رده‌گرن، له دین و ئایین وه بگره تا چه‌کی قه‌ده‌خه‌کراوی کیمیایی، گشت شتێ به‌کار دێنن. مێژووی ئه‌و ساڵانه‌ی دووایی که به بیری گشتی ئێمه‌دایه ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێ. به‌ڵام بۆچی نه‌یارانی کورد ده‌خوازن کورد له سه‌ر زه‌وی بشۆنه‌وه؟ وڵامی ئه‌و پرسیاره زۆر به کورتی ئه‌وه‌یه که کورد زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده! ده‌وڵه‌مه‌نده به گشت ئه‌و پێداویستیانه‌ی که نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێویستێتی. به‌م دوواییانه ساڵ به ساڵ کورد ده‌وڵه‌مه‌نتر بووه، هه‌ر به‌و پێوانه‌یه‌ش توند‌و تیژی نه‌یاران چڕتر بووه. تا ئه‌و راده‌یه‌ی که نوکه دوژمنانی کورد له سیاسه‌تی کوشت و بڕ له ئاستی کوردان ئاڵ و گۆڕیان پێک هێناوه، ئێستا وه‌ک جاری جاران ته‌نیا به سهرهرۆییهوه بیر ناکه‌نه‌وه، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ رێگه چاره‌ی جیاواز بدۆزنه‌وه، ئه‌و فڕ‌ت و فێڵه‌ش ته‌نیا به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بونی کورده. با بزانین یه‌ک له‌م رێگه چارانه چیه.
ئه‌گه‌ر بێتوو گه‌لی کورد هه‌ر به ده‌نگ و ره‌نگی خۆی بمێنێته‌وه به‌ڵام کردار‌و بیروڕای خۆی بگۆڕێ، ئه‌وسا که‌مترین زیان تووشی نه‌یاران ده‌بێت. نه‌یارانی کورد ئه‌وه باش تێگه‌یشتوون که له دونیای ئالۆزی ئه‌مڕۆدا یه‌ک له هه‌ره پێداویستیه‌کانی گرینگ، داهاتی زۆر به خه‌رجی که‌مه! یه‌ک له نه‌هێنیه نه‌شاردراوه‌کانی جیهانی سه‌رمایه‌داری ئه‌ورۆ ئه‌وه‌یه که به خه‌رجی که‌م داهاتی زۆر بخه‌یه ژێر چه‌نگی خۆ، هه‌تا خه‌رجی که‌م و داهاتی زۆر، هێنده‌ی تر باشتر! له ئاخافتنا، گشتی ئێمه به باشی له‌وه تێده‌گه‌ین به‌ڵام مخابن کاتی هه‌ڵوێست گرتنی راسته‌وخۆ، ئه‌و کات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که زۆربه‌ی ئێمه ئه‌و مه‌رجه نهشاراوهیهی داگیرکه‌رانی کوردستان له بیر بکه‌ین.
فرۆکه‌و تۆپ و تانک و سه‌ربازی شه‌ڕکه‌رو ئامرازوکهرهسهی قه‌ده‌خه‌کراوی شه‌ڕ خه‌رجی زۆره که واته باش وایه ئه‌و خه‌رجانه که‌متر بکرێته‌وه، لانی که‌م له پاڵ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی دا ڕێگه‌یه‌کی تر بێته ئارایه‌وه که زه‌ره‌ری که‌متره، به تایبه‌ت ئێستا که کورد وا ده‌وڵه‌مه‌نده له هه‌مو بارێکه‌وه، له سه‌روه‌ت و سامانی سرووشته‌وه بگره تا سیاسه‌تمه‌دار و زانا‌و بسپۆری که‌رته‌کانی فره‌چه‌شنه‌ی زانستی و له مێدیاو راگه‌یاندن، له هه‌مو بوارێک‌دا ته‌نانه‌ت له بواری نوسیندا، تۆ بڕوانه ده‌ورانپشتی خۆت و ببینه چه‌ند نووسه‌ر زۆرن، ئه‌وه‌نده که براده‌رێکم به گاڵته ده‌یگوت ژماره‌ی نووسه‌ران له ژماره‌ی خۆێنه‌ران زیاتره. بێگومان ئه ئه‌مه خۆی به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه که روحی "کوردایه‌تی" زۆر خاستر له جاران بوژاوه‌ته‌وه و له‌و کۆڵه نوسراوه به‌رێک بۆ مێژووی نۆی نه‌ته‌وه‌ی کورد تۆمار ده‌کرێ، به‌ڵام لایه‌کی تری پووله‌که له‌م مژاره‌دا ئه‌وه‌یه که نه‌یارانی کورد ئه‌وه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن و نووسه‌رانی تایبه‌ت به خۆیان ده‌هاوێژنه ناو ریزی نووسه‌رانی کورد، واته شه‌ڕه قه‌ڵه‌مێکی ناپیاوانه له بواری مێدیا و ڕۆشنبیری به سه‌ر کورددا ده‌سه‌پێنن به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
نووسه‌ری نه‌یارانی کورد ده‌توانێ به ناوی دوکتۆرێک، بسپۆرێک، ڕۆژنامه‌وانێک، ساحێبی ماڵپه‌رێکی ناسراو یا خود کوردێکی دڵسۆز خۆی بناسێنێ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراو بێت، پله‌یه‌کی دوقاتی ده‌بێ یا خود ئه‌گه‌ر تێکوشه‌رێکی دێرین بێ، یان مرۆڤێکی ئایینی بێت سه‌د قات باشتر! هه‌ر وه‌کی له‌م ڕۆژانه‌ی دووایی دا بینیومانه ده‌کرێ کۆمه‌ڵه نووسه‌رێک له گۆڕه‌پانی مێدیا سه‌ر هه‌ڵده‌ن، ره‌نگه به دیمه‌ن زۆر جوان و له سه‌ر دڵان بن، به‌ڕواڵه‌ت له ئێش و ئازاری کورد بدوێن، ڕێگه و چاره بۆ زامه‌کانی له‌مێژینه‌ی کورد پێشنیار بکه‌ن به‌ڵام له راستیدا چ مه‌به‌ستێکیان جگه له خزمه‌ت به نه‌یاران نیه. دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نووسه‌رانه زۆر زه‌حمه‌ت نیه، هه‌ر ئههوهنده به‌رێ خۆ بده‌ی مێدیا، به‌و مه‌رجه که له سهرهخۆبی، به سانایی ده‌یان دۆزیته‌وه به‌ڵام ده‌بێ هه‌ستی دڵ و هێزی مێشک به‌کار بێنی. لێره‌دا گرینگێکی زۆر سه‌خڵه‌ت ئه‌وه‌یه که به باشی گشت شته‌کان بپالێوی ئه‌گینا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که به هه‌ڵه‌ی نه‌خواسته بابه‌تی راست و پووچه‌ڵ لێک بده‌ی.
ئائه‌مه‌یان(نه‌ک چه‌کی کیمیاوی) ئه‌مڕۆ یه‌ک له قورسترین چه‌که‌کانی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورده، هۆکاری ئه‌مه‌ش دیاره بۆچی. به‌ره‌نگاری و ململانی له ته‌ک بسپۆرێک، ڕۆژنامه‌وانێک یا خود مرۆڤێکی ئایینی زۆر هاسان نیه، نه‌ک ئه‌وه‌ی که "نه‌کرێ" به‌ڵکو "پێویستی" به کات و تێبینی زۆره وه به‌ر له هه‌مو شتێک دڵنیایی و متمانه به خۆی پێویسته واته باوه‌ر به ده‌وڵه‌مه‌ندی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی.
10/8/27
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست