کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جارێكی تر سوپای توركیا تێكشكانەكەی ساڵى (2007) دووبارە دەكاتەوە؟

Wednesday, 23/06/2010, 12:00


سەردار قادر شەڕى پەكەكە گەمەیەكی سەركەوتوو دەبێت؟
جارێكی تر سوپای توركیا تێكشكانەكەی ساڵى (2007) دووبارە دەكاتەوە؟


دوا بە دوای ئەوەی ساڵى (2007) لەشكری توركیا سنووری هەرێمی كوردستانیان بەزاندو لەشكر كێشی كردە سەر باشوری كوردستان لەماوەی ئەو نۆ ڕۆژە شەڕەدا كە ژەنەڕاڵەكانی تورك ئاماژەیان بە چا خواردنیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكردو پۆزیان بە هەیبەتی نابووتی خۆیانەوە لێ دەدا، ئەنجامەكەی ئەوە بوو كە هەر خودی ئەو ژەنەڕاڵانە ڕووبەری شكستێكی هەرە گەورەو گورزێكی كوشندە بوونەوە لە لایەن هێزەكانی گەریلاكانەوە وە لە لایەن ڕای گشتی توركیاوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی جدی بوونەوە، لە وەڵامدا ژەنەڕاڵەكان وتیان كێ ئامادەیە با بڕوات ئەو شەڕە بكات!!!! ئەم وتەیە شكاندنی سوپای توركی سەلماندو سەركەوتنێكی بێ وێنەشی وەك داستانی زاپی بۆ مێژووی كورد تۆمار كرد، بەڵام دەوڵەتی تورك بۆ قەرەبوو كردنەوەی ئەو ڕەوشە ئەوە زیاتر لە دوو ساڵە هەرێمی كوردستان وەك بازاڕێكی ململانێی سیاسیەكان لەئەنجامی هاوسەنگیو سەربازیو سیاسیەوە دەگرنە دەستو، لەوانە سەردانی قونسوڵگەری توركیاو دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كردنەوەی دەزگای سیخوڕیو بانگهێشت كردنی بەرپرسانی هەرێمو پێشوازی كردنیان ئەمە خودی سیاسەتێكی نەرمی هاوسەنگە، واتە لەسەر بنەمای یەك بەرژەوەندی ئەم جۆرە سیاسەتە دەگرنە بەر، پاشان لە لایەن كلتوری بازرگانیەوە بە سەدان بازرگانی قەبەو دەوڵەمەندو هونەرمەندی گەورەو هەروەها دۆبلاژ كردنی ئەو فلیمانەی كە كوردەكانی باكوری كوردستان وەك پاش لە ڕوو، خێڵەكی دوژمنكار لە نێو خۆیاندا پێناسەیان بۆ دەكەن نمونەی بەرچاویش دۆڵى گورگان و بێریڤانە، كە ئەوپەڕی بێ ڕێزی یە لە پیرۆزیەكانی گەلی كورد لە لایەكی ترەوە بە بۆچوونی من هاتنی {برایم تاتڵیساس} لە ژێر ناوی (پرۆژەى نیشتەجێ بوون) بازرگانی گەلێ هونەرمەندی جۆراوجۆر ئەمەش نەرمە سیاسەتێكی دووفاقیەیە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش پەیڕەوی دەكەن لە هەمووی گرنگتر ئەم ڕەوشەی دواییە، هاوپەیمانێتی (توركیا ئێران) (توركیا میێر) (توركیا چین) (توركیا فەڕەنسا) (توركیا بەڕازیل)، لە ژێر ناوی گرێبەستی ئەتۆمیدا ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە توركیا بە ئەمەریكاو ئیسرائیل دەڵێت جیاواز لە ئێوەش من هاوپەیمانم، ناردنی كاروانی كەشتی گەلی ئازادیو پشتیوانی كردن لە ڕێكخراوی (حەماس)ە هەمان ئەو حەماسەیە كە دروستكەری دەستی ئێرانە ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆ ئەمەریكاو ئیسرائیل، ئەم گەمە سیاسیەی ئێستاش كە لە ئارادایە لە باكوری كوردستاندا گەر بگوترێت گەمەی سیاسین، بەڵام خاوەن ماف هەر پەكەكەیە ئەوەی كە دەگوترێت شەڕ لە پێناو مانەوەی خۆیدا تا پاراستنی نەتەوەكەی مافی خۆیەتی كەواتە لە ماوەی چەند ساڵى ڕابردوودا ئەو ئاگربەستانەی كە زیاتر لە شەش جار ڕایگەیاندبوو چانسێك بوون بۆ دەوڵەتی توركیاوخودی حكومەتەكەی ئوردوگان، لەو ماوەیەدا حكومەتەكەی ئوردوگان بە پێچەوانەوە گەلێ قسەو باسی لەسەر ئاگر بەستەكان دەكردو تێكەڵى دەكرد، لەوانە دەیوت ئەوانە بێ هێزن چیتر ناتوانن شەڕ كەن لە گۆڕەپانی سیاسیداو دۆڕاون بگرە لەگەڵ ئەوەشدا هێرشی جەستەییو فیزیكیان دەكردە سەر بەڕێز ئۆجەلانو زیاتر فشاریان دەخستە سەری، پاشانیش داخستنی پارتی كۆمەڵگای ئاشتی بە سەرۆكایەتی ئەحمد تورك وە زیندانی كردنی ئەندامەكانیو دۆز كردنەوە لە ئاستیاندا، بە بڕوای من پەكەكە لەو هەموو پەلامارانەدا سەبری ئەیوبی هەبوو، ئەنجامی ئەم چالاكیانەی ئێستاش كە گەریلاكانی كورد دەیكەن هەڵگری ڕقو كینەی دە ساڵى ئاگربەستو نیازپاكیو هەنگاوەكانیان بوو كە بۆ ئاشتی پەیڕەویان دەكرد بەڵام سەرەنجام گەر لایەنی بەرامبەر پێشوازی لە بۆچوونەكانت نەگرێ ئەوا دەرەنجامی وەك ئێستای لێ دەبێتەوە كە شەڕو پێكدادان كەوتووەتە نێو سەرجەم شارەكانی توركیاوە، ئەنجام پەكەكە لە گەمەی سیاسیدا هەم بۆ چارەسەری دۆزی كورد بۆ ئاشتی نیشاندان لەمێژە نیازپاكی خۆی بۆ ڕای گشتی سەلماندووە ئەم دوو گەمەیە یەكەم بۆ دروستكردنی شەقامێكە كە خۆی مەبەستی بێت دووهەمیش هاوسەنگی سیاسیو بەهێزكردنی لەشكری هەر بۆیە بە بڕوای من ئەمجارەش سوپای توركیاو حكومەتەكەی ئوردوگان ڕووبەڕووی هەمان قەیرانو شكستی دوو ساڵ پێش ئێستا دەبنەوە، بگرە خراپتریش لە ڕووی سەربازیەوە ژمارەی كوژراوەكانیان دە هێندەی تر دەبنو پەكەكەش هەر لە شوێنی خۆیدا زیاتر لە جاران درێژە بە خەباتی خۆی دەدات، كەواتە كێشەی كورد لە توركیادا هەر دەبێ لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێتو نەك بە ڕێگەی سەربازی، پێویستە چیتر سیاسەت بە تەرمی مرۆڤەكانەوە نەكەن، چونكە هیچ ڕۆڵەیەكی ئەوان لە ناو جەرگی ئەم شەڕەدا نین، دەنا هەرچیەك ڕووبدات بە كارەساتە دڵتەزێنەكانەوە ئەوا ئۆباڵى ئەو هەموو سەرگەردانیەش دەكەوێتە سەر حكومەتەكەی ئوردوگانو لە دواجاریشدا باجی هەرە گەورەی دەبێ بدات.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە