کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌فسه‌رێكی پارتی نهێنی ورده‌كاريی چه‌ك كڕينه‌كه‌ی پارتی له‌ (چيك) ئاشكرا ده‌كات

Saturday, 03/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێریی (٢) هه‌ولێر
له‌ حه‌وتی ڕابردوو ئه‌و هه‌واڵه‌مان بڵاو كرده‌وه،‌ كه ‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شاندێكی سه‌ربازیی به‌ سه‌رۆكايه‌تی فه‌ريق شيروان عه‌بدوڵره‌حمان ياريده‌ده‌ریی مه‌سعود بارزانی له‌ (فه‌له‌ك)ی پارتی فه‌رمانده‌يی له ‌شكری كوردستان بۆ وڵاتی چيك و چه‌ند ولاتێكی ئه‌وروپی ناردووه‌، تا به‌ نهێنی چه‌ك و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی بۆ پارتی بكڕن.
ئه‌مرۆش مقده‌م رێباز ئه‌فسه‌ری تايبه‌تی ئيداره‌ی فه‌له‌ك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه،‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی هه‌ستيان به‌ مه‌ترسی زياتری ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی لايه‌نه‌كانی ئۆپۆزيسۆن و خه‌ڵكی كردووه‌،‌ ئه‌و بڕياره‌يان داوه‌ كه‌، بايی ٢٠٠ ملێۆن دۆلار چه‌ك و كه‌لو په‌لی سه‌ربازی بكڕن، ئه‌ويش به‌ نهينی تا حكومه‌تی عێراقی و يه‌كێتی نيشتيمانی شه‌ريكه‌ ده‌سته‌ڵاتيان به‌و پلانه‌ نه‌زانن، برياره‌ به ‌ڕێگه‌ی كۆمپانيايه‌كی بازرگانی بيانييه‌وه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ به‌ فرۆكه‌ له‌ چيكه‌وه‌ بگه‌يه‌ننه‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
به‌ مه‌به‌ستی زياتر ورده‌كاری هينانی ئه‌و چه‌كانه‌ له‌ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ سه‌ربه‌ستی ڕه‌ئيس عه‌بدوللا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و مقده‌م فه‌همی ئاسايشی فرۆكه‌خانه‌وه‌، ئه‌وه‌يان پشتراست كردۆته‌وه‌ كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ تا ئه‌و فرۆكه‌يه‌ی كه‌ ئه‌و باره‌ چه‌ك و كه‌ل و په‌له‌سه‌ربازيانه‌ نا پشكێنرێن به‌ سه‌ياره‌ی تايبه‌ت بۆ سه‌ری ڕه‌ش ده‌گوازرێنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌كي نزيكيش له‌ سامانی برای محێدينی سكرتێری فه‌ريق شيروانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ی پێشووی کوردستانپۆست سەبارەت بە چه‌ك كڕينه‌كه‌ مه‌سعود بارزانی و سيداد بارزانی له‌ ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ توڕه‌ن له‌به‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی زانياريه‌كان چونكه‌ ئه‌وان به‌ نهێنی يه‌كيتی و حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌يان ناوه‌، تا ئه‌وه‌ی به‌ نيازن جۆرێك له‌ سزای مقده‌م رێبازیش بده‌ن، ئه‌ويش بڕياری داوه‌ ئه‌گه‌ر ليپێچينه‌وه‌ی له‌گه‌لدا بكه‌ن هه‌موو نهێنيه‌كانی فه‌ريق شيروان و عيسا عوزير بڵاوبكاته‌وه‌، كه‌ چۆن لە بەرژەوەندی خۆیان سه‌دان كاری ناياسايی و قه‌ده‌غه‌يان پێكردووه‌، تا ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكركردنی نهينيه‌كانی ناو فه‌له‌كی كردووه‌ كه‌ به‌ناوی مه‌سعود بارزانیيه‌وه‌ فه‌ريق شيروان و عيسا عوزێر ئه‌نجاميان داوه‌.

ئەو وێنەیەی سەرەوە لە ئەرشیفەوە وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە