کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تۆقینی"تاڵەبانی" لە قاسم سولەیمانی زۆر شتمان پێ دەڵێت

Wednesday, 09/10/2013, 12:00

2105 بینراوە


"دێكسته‌ر فیلكینس" دەلێ : به‌رپرسێكی باڵای كورد پێیگوتم نامه‌وێ هیچ شتێك له‌باره‌ی قاسم سوله‌یمانی یه‌وه‌ باس بكه‌ین چونكه‌ هه‌ركاتێك گوێی لێنه‌گرین ئه‌و كێشه‌مان بۆ دروستده‌كات و بۆمبمان بۆ ده‌نێرێ، ناچارین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
هەروەها ئامەژە بەوەش دەکات کە : مه‌سعود بارزانی‌ و جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌رچه‌نده‌ په‌یوه‌ندیی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ ئێرانییه‌كاندا، له‌ناویاندا قاسم سوله‌یمانی، په‌یوه‌ندیی ئاڵۆز و قوڵتریان هه‌یە.
کەسێکی عێراقی لە باکوری عێراق ئاوا بۆ ڕۆژنامە نوسە ئەمەریکییەکە قسە دەکات :" تاڵه‌بانی جارێك سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی خۆی كرده‌وه‌ له‌باكوری عێراق.كاتێك چووینه‌ ژووره‌وه‌، قاسم سوله‌یمانی له‌وێ دانیشتبوو، كراس ‌و چاكه‌تێكی ره‌شی له‌به‌ركردبو.هه‌ردوكیان ته‌ماشای یه‌كتریانكرد.

قاسم سوله‌یمانی زانی من كێم؛ منیش زانیم ئه‌و كێیه‌.ته‌وقه‌مان كرد و هیچمان نه‌گوت.من هه‌رگیز تاڵه‌بانیم به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بینیوه‌؛ زۆر رێزو ئیحتیرامی نیشاندا و تۆقیبو".
کاتێکیش ئیسرائیل و ئەمەریکییەکان لەشاری هەولێر دەیانەوێت سولەیمانی دەسگیر بکەن مەسعود بارزانی ڕزگاری دەکات، ڕاپۆرتەکە ئاوا بۆمان دەگێڕێتەوە : به‌هه‌وڵێكی مۆساد و سی ئای ئه‌ی كراوه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی قاسم سوله‌یمانی كاتێك سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی رزگاری ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ پێنج ئه‌ندامی سوپای قودس له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركران.سه‌رۆكی پێشوی ئاژانسی مۆسادی ئیسرائیلیی، داگان، به‌رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی گوتوه‌ كه‌ "سوله‌یمانی خۆشبه‌خت بوو ده‌رچوو".
http://www.awene.com/article/2013/10/03/26139
ئێمەی کورد بەدەست ئەم سەرکردە ترسنۆکانەوە لە لوتکەی شاخێکداین هەمیشە باووبۆران لێمان دەدات، داخۆ مەعقولێتی تێدایە دوای ئەو هەموو بەناو شۆڕشەی کردوومانە یان لەبری ئەوە هەموو قوربانیەی داومانە، دەبوو شۆڕش و قوربانییەکان بۆ پێشيوەمان بەرێت، کەچی بەرەو دواوە گەڕاوینەتەوە یان بەردەوام دەمان گێڕێتەوە دواوە.
ئەم تاڵەبانی و بارزانییەی لەمەڕ ئێمە لەئاستی قۆمەندارێکی ووڵاتە داگیرکەرەکاندا هێندە بچوکن کە یەکێکیان دەبینن، وەک ئەو عێراقییەی بۆ ئەمەریکییەکان قسەی کردووە و دەڵێ تاڵەبانی تۆقیوە.
داخۆ تۆقینی تاڵەبانی لە چییەوە سەرچاوەی گرتبێت؟ کاتێک ئەم کورتە ڕاپۆرتە دەخوێنیتەوە دەڵێی ئەرێ بەڕاستی ئێمە میللەتین؟ یاخود شتێکی ترین؟ ئایا کەسێک هەیە لە ماڵەکەی خۆیدا لە داگیرکەرانی ووڵاتەکەی بتۆقێ و بترسێت ؟ لە کاتێکدا ئەو ماڵەی ئەو عەرەبە شۆڤێنییە ئاماژەی پێدەدات و بە باکوری عێراقی دەشوبهێنێ، ئەوە ماڵەکەی تاڵەبانییە لە دەباشان یاخود لە قەلاچوالان یان لە دوکان، لەکاتێدا ئەم جێگایانە هەمیشە بە سوپایەکی نەخوێندەوار و چەکداری بەرخۆر دەوری دراوە، من بۆ خۆم بەدەیان جار چوومەتە ئەزمڕ و دیومە چۆن ئەو نەخوێندەوارانە لە ناو سنەوبەرە تینۆکان و ئۆتۆمۆبێلە سەربازییەکاندا چۆن باوێشک دەدەن و لە خەڵکی مۆڕ دەبنەوە، کەچی کاتێک سولەیمانی جەلاد و دوژمن دێت بۆ لای تاڵەبانی یان بارزانی ئەو هێزە فشۆڵە، کە بۆ خەڵك ئازان لەئاستی ئەم داگیر کەرانەدا دەبنە مشک و تفەنگەکانی دەستیشیان دەبێتە تفەنی دارین.
تۆقینەکەی تاڵەبانی زۆر شتمان پێدەڵێت: پێمان دەڵێت ئەمانە گەلی ئێمەیان لەبەردەم نەشتەرگەری قەسابدا داناوە، بۆ ئەوەی داگیر کەران بە ئارەزووی خۆیان بەردەوام بن لە داگیرکاری و ماڵوێرانکردنی ئێمەدا.داخۆ تاڵەبانی یەک لەماڵەکەی خۆیدا لەئاستی قۆمەندارییەکی ئێرانیدا تۆقیبێت، ئەی لە دەرەوەی عێراقەکەی چۆن بووە؟
داخۆ ئیتر دەتوانین گومانی تێدا بهێڵینەوە کە دوژمنەکانمان، یاخود داگیر کەرانی نیشتمانەکەمەن بەوەرگرتنی سود لەم هەموو کەلێن و ناکۆ کی و سوکی و ترسنۆکی ئەم نمایەندانەی کورد کە خۆیان کردۆتە دەم ڕاستی ئەم گەلە، ئەوانیش لەچاوی ئەم نمایندانەوە دەڕوانە کێشەو تێڕوانینی گەلێک کە کوردە.
مێژووی تاڵەبانی و بارزانی پڕێتی لەم ڕووداوانە، ئەوەتانێ ئەیوب بارزانی لەدوا کتێبیدا باسی ترسنۆکی مەسعودمان بۆ دەکات لەساڵی ١٩٧٤دا لە بەردەم ساواکێکی ئێرانیدا.بەڵام گەلی ئێمە چونکە تاک بەتاکمان تێکشکاوین و نامانەوێت لەئاستی ڕاستی ئەم نمایندانەمان بگەین و هیچ هەڵوێستێکیش نانوێنین لەکاتێکدا هەواڵێکی ئاوا بەرگوێمان دەکەوێت، زۆرمان لەبەر بچوکبونەوە و تێکشکانمان پاساوی نا بەجێ دەهێنینەوە و تۆمەتی ئازایەتی و دبلۆماسێتیان بۆ هەڵدەبەستین و دەڵێین ئەوانە تۆقینەکەشیان لەئاستی داگیر کەراندا حیکمەتێکی تێدایەو بەشێکە لەسیاسەت کردن.
بۆیە ئەوە ماوەی نۆ مانگ زیاترە تاڵەبانی لە مەتەڵێک دەچێت لەناوتاندا وونبووە، کەچی هەندێ خەڵکی درۆزن هەر چاوەڕێی هاتنەوەی پیاوێکی تۆقیو و زیادە ڕۆیش دەکەن دەڵێن هەر چوار پارچەکەی ووڵات چاوەڕوانی هاتنەوەتە، بە خاتری ئەوەی لەئاستی تۆقینەکەی تۆ ئێمەش فێربکەین چۆن دەتۆقین لەئاستی داگیرکەراندا.
ئەو کەسانەی کە چەپڵە بۆ تاڵەبانی و بارزانی لێدەدەن و بەفریاد ڕەسیان دەزانن کەسانێکن بەهەموو مانایەک تاسەر ئێسقان کۆیلەن و نایانەوێت تام و چێژ لە ئازاد بوونیان وەرگرن، بۆیە ئەم کەسانە نایانەوێت بەشداری شۆڕش بکەن بەمانا زانستییەکەی و لەوەدەترسن کە ڕیسواکردنی ئەم کەسانە مانای ئاژاوە نانەوە، لەکاتێکدا ئێمە نابێت سڵ لە شەڕە ڕەواکان بکەین و زوو یان درەنگ دەبێت ئەو شەڕە ناوخۆیانە بکەین، کە لەهەناویدا مرۆڤی ئازاد و ئازاد لەدایک دەبێت، وەک دەڵێن تاکی تەندروست کۆمەڵگای تەندروست بەرهەم دەهێنێ، بەدوەکەی تریدا تاکی ئازاد کۆمەڵگای ئازاد بەرهەم دەهێنێ.مێژووش بۆمان دەگێڕێتەوە، کە شەڕەکانی تایەفی و شەڕەناوخۆیەکان، لەئامانجدا، یان لەدوا ئامانجدا، ئازادی و بەختەوەری لەهەناودا لەدایک بووە.بۆیە هیچ شتێکی مەزن یان ڕووداوی گۆڕان لە دنیادا لەناو هەموو گەلانی دنیادا ڕووی نەداوە هەتا نەیان توانیوە کەسە ترسنۆک و خائینەکان لەناو خۆیاندا ڕیسوا نەکەن، ئەوە بەو مانایەی ئێمە کە لەململانێیەک دەگلێین بۆئەوەیە تاکو جودای لەناو نمایندەکانی گەلەکەمان و ووڵاتانی دنیادا بکەین و ئیتر تۆمەتی پاڵەوان فریاد ڕەس بەباڵای کەسە تۆقیوەکاندا نەهۆنینەوە.چاکترە ئێمە سڵ لەکارەساتەکان نەکەینەوە و وەک هاوڕێکانم لەکوردستانپۆست بەر لەچەند ساڵ ووتیان دەبێت گردێک بۆ گۆڕستانی ئەم تۆقیوانە دانێن و ناوی لێبنێین گردی ناپاکان.
لە دوایدا ڕوو لە دەمی ئەو کەسانە دەکەم دەزانم ئێوە سود لەو هەڵوێستە درۆیانەتان دەکەن کە واخۆتان نیشان دەدەن کە دڵسۆزی تاڵەبانی و بارزانین، هەر ئێوەش بوون لەکاتی تردا هەڵوێستی جوداتان هەبوو، بۆیە ئێستا قینتان لە ئێمە دەبێتەوە باس لەشتێک دەکەین کە خێری ئێوەی تێدا نییە، چونکە دەتانەوێت تاڵەبانی گەر مردنەکەیان ڕاگەیاند وەک پاڵەوان وینای بکەن بەڵام لەمێژە شان بەشانی رێکردنی ئەوان لەناو دنیای سیاسەتدا و نووسینەوەی مێژوویاندا، خەتێکی تر بەهۆی باسکردنی دیوێکی تری ڕێگەکەیان ناتوانن وەک پاڵەوان سانای بچنە ناو خانەی مێژووەوە.لە پەیڕەوی بودای "ماهایانا" کوشتنی کەسێک ڕەوایە، ئەگەر ئەم کوشتنە بەقانجازی گشتی خەڵک بێت و تێیدا بەرژەوەندی تاکە کەس بەبنەما نەگیرێت.
هەموومان دەزانین بودا خۆی: حەوت خاڵی پەیرەو دەکرد کە تێدا خوێن لە هیچ گیاندارێک نییە دەهات پەیڕەوی " هینایانە" حەوت گوتاری بەجەستەی مرۆڤەوە بەستەوە، بەڵام کاتێک دەبینین خائین ترسنۆک، خۆفرۆش، ووڵات هەراجکەر، دەبنە نمایندەی گەلانی داگیرکروا و ووڵاتانی بەشمەینەت، بودایەکان بەدوای چارەسەری ترەوەن و دەڵێن ئیتر کاتی ئەوە هاتووە خوێنیش بۆ بەر ژەوەندی گشتی بڕێژین.
لام سەیرە کاتێک ڕۆژنامەی ئاوێنە هەواڵێکی وا بڵاو دەکاتەوە، یەکێتی بێدەنگی هەڵدەبژێرێت، من گومانم نییە لە تۆقینی تاڵەبانی بەڵام گومانم لەوەیە تەنها ئەوی تۆقیو دیارە ئەوانی تر کەی تۆقینەکانیان ئاشکرا دەبێت.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)