کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


زاوایەكى مەسعود بارزانى لە دهۆك گەورەترین دزی لێ ئاشكرابووە

Sunday, 16/12/2012, 12:00








بۆ مووچە وەرگرتنى باوكى هاوڕێ كمان لە بەرێوەبەرایەتى خانەنشینى دهۆك,كاتێك ئەو هەواڵەمان بیست, كە گەورەترین كۆمپانیاى ئەو شارە دزیەكى سەیر روویداوە, كە (5) ملێۆن دۆلار دزاراوە لە ڕێگەى بەرێوەبەرى كارگێرى كۆمپانایاكەوە دزراوە.
یەكێك لەو كارمەندانەى ناو خانەنشین بە ئاشكرا بێ ترس بە هاورێ كەمى گۆت: كە پتر لە 6 مانگە ئەو دزیە كرایە, بەڵام نەزانرایە كێ كردویەتى و كو كرایەو,كێ لە پشت ئەو تاوانەبووە؟.
ئەورۆ یەكێك لەوكۆمپانیایە كە پارەكەى لێدزرایە هاتۆتە ئێرەو گۆتى كە پێش 6 مانگ دزیەكى زۆر گەورە روویدا, لەلایەن هەڵكەوت بەڕێوەبەرى كاگێرى مازى مۆڵەوە و خۆى ماوەیەك حەشار دا, دواى ئەوەى درایە دەست یاسا هەست كراوە كە ئەو هەڵكەوتە یەكێك هەرەشەى كوشتنى لێ كردووە, بۆیە دادگا بەناچارى ئەویان ئازاد كردووە.
ئێستا ئەوە روون بۆتەوە كە دلێرى كورى حاجى مەشهود خاوەنى كۆمپانیا و بازارگاى مازى, باسى ئەوەى كردووە كە حاجى حەمیدى مامى ئەوەى باسكردووە كە هەڵكەوت لەلایەن شێخ راغب بارزانى كە براى ئەدهەم بارزانى یەو زاواى مەسعود بارزانى لە پشت ئەو تاوانى دزیەوە بووە كاتێك لە یەكێك لە شوقەكانى مازى بۆ ماوەیەك ماوەتەوە, ئەو هانى هەڵكەوتى داوە ئەو تاوانە بكات و 5 ملێۆن دۆلارى لە حسابى مازى دزیوە و تەسلیمى شێخ راغب بارزانى كردووە.
ئەو ماوەیەى كە هەڵكەوت خۆى حەشارداوە لە شوقەكەى شێخ راغب بارزانى بووە.چەند رۆژێكە حاجى حەمید براى حاجى مەشهود كە لە توركیا دەژى ئەوەى باسكردووە كە لەرێگەى ئیجرا بارزانى یەوە ,نێچیرەڤان بارزانى ئاگادار كراوەتەوە, بەلام بە هۆى كیشەكە ئەوەندە گەورەیە نەیانوێراوە مەسعود بارزانى ئاگادار بكەنەوە چونكە ماوەیەكە شێ راغب كچەكەى مەسعود بارزانى ئامۆزاى تەلاق داوەو كێشە كەوتۆتە نیوان هەردوو بنەمالەى ئەدهەم بارزانى و مەسعود بارزانى یەوە.
دلێر حاجى مەشهود ئەوەشى باسكردووە كە شێخ راغب ماوەى زیاتر لە 2 سالەَ هاوسەرەكەى جیابۆتەوە كە كچى مەسعود بارزانى بووە. هەروەها شێخ راغب لە یەكیك لە شوقەكانى مازى مۆڵ نیشتەجێبووەو, ماوەیەك جاسوسى بەسەر تەلارخانەى میوانداریى نێچرەڤان بارزانى كردووە بە كامێرایى نهینى و شارەوەدا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە