کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ بەڕێز فاروق رەفیق لەم وڵاتەى ئێمە هەر دەسەڵات لاقە نەكراوە قەڵەم و كاغەزیش لاقە كراوە

Wednesday, 02/03/2011, 12:00




میسریە كۆنەكان دواى چەند هەزار ساڵێك زانیان فیرعەون خوا نییە، من باوەڕى تەواوم بەوە هەیە لەوەیە لە قۆناغێك لە قۆناغەكاندا راى گشتى كۆمەڵگە لە سات و كاتێكى دیارى كرودا هەڵە بێت، لەم چەند ساڵەى دوایدا لە كوردستان دەركەوت راى گشتى لە پێشاندا هەڵە بووە، كە ئەو هەڵەبوونەش نووسەرو رۆشنبیریشى گرتووەتەوە، هۆكارى چەواشەكردنى خەڵكى بە رۆشنبیرانیشەوە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگەیاندنى حزبى، هەردەم راگەیاندنى حزبى بۆ خۆى مەترسیەكە لەسەر هۆشیارى كۆمەڵگەو دیموكراسى، هەروەها تا رۆژگارى ئەمرۆش رێگا نادرێت بە راگەیاندنى سەربەخۆ بۆ ئەوەى كۆمەڵگە هۆشیار نەبێت.
دەوڵەتى ئەم سەردەمە وەك و كۆمبیوتەرێك وایە ئەگەر شارەزا نەبى نازانیت كارى پێ بكەیت، لە لاى ئێمە چۆن حزب خەڵكى نەخوێندەوار دەستى بەسەدا گرتووە بوارەكانى ڕاگەیاندنیش هەر وایە، بروا بكەن سەرنوسەرى رۆژنامەمان هەبووە دوو ساڵ لە سێى ناوەندى تاقینەوەى كردووە لە دەرسى كوردى راسب بووە، كاتێك رۆژنامەكان دەخوێنیتەوە هەست دەكەیت ژەهر دەرخواردى خەڵك دەدرێت، كاتێك مەسەلەى دەستوور هاتە كایەوە ئەوسا من زانیم چى نەهامەتییەك لە رۆژنامەكان و بڵاوكراوەكاندا هەیە، من بۆ خۆم كاتێك كتێبێكم لەسەر یاساى دەستوورى بە كوردى نوسى و چاپ كراوە زیاتر لە چل سەرچاوەم بۆ خوێندوەتەوە، ئەوەى لە تاوتوێ كردنى ئەو بابەتە تێگەیشتم كە دەربارەى دەنووسران بریتى نەبوو لە گفتوگۆیەكى عەقڵانى ئەتوانم بڵێم لە ئەساسدا بریتى بوو لە شەرێك كە پەیوەندى بە خودى مەسەلەى دەستوورەوە نەبوو. هەڵبەتە ئەو شەڕە لەسەر ئەوە دەوست بووە هەر لەسەرەتاوە لایەنێك سەرۆكایەتى هەڵبژاردووە لایەنەكەى دیكە پەرلەمانى، لە ئانجامیشدا پرۆژەیەك هاتە كایەوە نە سەرۆكایەتیەو نە پەرلەمانى بەڵكو پیى دەڵێن (سیستەمى تێكەڵاو) كە خەسڵەتەكانى هەردوو سیستەمەكەى تێدایە، ئەمەو لە بەریتانیا سیستەمى پەرلەمانى پەیڕەو دەكرێت لە ئەمریكاش سەرۆكایەتى، كەسیش ناتوانێت بڵێت لە ئەمریكا یان لە بەریتانیا سیستەمى دیموكراتى نییە.
لێرەدا پرسیارێك دەكەین ئایا بۆ دەستنیشانكردنى لایەنە كەم تەرخەمەكان لە كوردستان رۆشنبیرو خاوەن قەڵەمى ئێمە بە زمانى ژمارە كاریان كردووە یان بە عاتیفەیەك لە ژێر كاریگەرى راگەیاندنى ماڵ وێرانكەرى حزبدا بوون. بۆ؟:
1 ــ ئایا كاتێك شەرى ناوخۆ دەستى پێ كرد هیچ توێژینەوەیەك هەبوو كێشى حزبەكان دیارى بكات بۆ ئەوەى بزانرێت شەرى ناوخۆ لە بەرژەوەندى كێیەو لە زەرەرى كێیە؟
2 ـ ئایا تا ئێستا هیچ ئامارێكى ورد كراوە ژمارەى دیل كوشتن و ونبوەكانى شەرى ناوخۆ چەندەو هەر لایەك چەندى بەر دەكەوێت.
3ـ ئایا هیچ ئامارێكى ورد هەیە پێشێلكارى تۆمار كردبێت لە لایەن سەرجەم حزبەكانەوە تا بە حزبێك بڵێین كاكە پێشێلكارییەكانى تۆ لە هەموى زیاترە؟
3 ـ ئایا هیچ توێژینەوەیەك كراوە بە ژمارە پێمان بڵێت لە ناوچەكانى هەولیرو دهۆك چەند كیلۆمەتر جادە كراوە یان پرد یان قوتابخانە یان نەخۆشخانە......... وەبەراوردى بكات لە گەڵ سلێمانى بۆ ئەوەى هیچ نەبێت مونافەسەى ئیجابى بكەوێتە نێوان پارێزگاكان؟
4 ـ ئایا هیچ بەروارێك لە ژێر دەستدایە كام لەو دوو حزبە دەسپێشخەر بوون لە بازار دەگیركردن چى لە دەستبەسەراگرتنى ئامرازەكانى پەیوەندى كردن و بیناسازى...... و لەو چۆرانە.
5 ـ ئایا بەروارێك لە نیواندا نییە تا بزانرێت كام لەو دوو حزبە پێش ئەوەى تر بیرى خانەنشین كردنى كادرى حزبى داهێناوەو یان موچەى كادرى خستوەتە سەر حكومەت.
6 ـ ئایا تا ئێستا رۆژنامەكان توانیویانە لیست بخەنە روو بە ژمارەى موچەخۆرى تەرك یان ئەو كەسانەى كە ئۆتۆمبێلى حزب پاش دەوام بەكار دەهێنن....؟
7 ـ ئایا هیچ توێژینەوەیەك وەك ئەوەى بەغداد هەیە كە تەقیمى وەزارەت و پارێزگاكان بكات و باشترین وەزارەت یان پارێزگا دیارى بكات لە رووى ئەدائەوە یان خرپترین وەزارەت یان پارێزگا دیارى بكات؟.
لە كۆتاییشدا من گەیشتوومەتە ئەو ئەنجامەى ناڵێم هەمووى بەڵكو زۆربەى قەڵەمەكان بەشێك بوونە لە نەهامەتى ئەم كۆمەڵگەیە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە