کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەكبەر ئیناخى ئیتلاعات بۆ پاراستنى على خامنەیی هێزەكەى دەباتە سەر سنورى ئێران

Wednesday, 12/10/2011, 12:00






ئەكبەر سان ئەحمەد كە بە ئەكبەر ئیناخى ناسراوە و بەرپرسى پۆلیسى فریاكەوتن و بەرگرییە لە هەڵەبجە وەك وەفایەك بۆ گەورە ئاغاكەى لە ئیران ماوەى دوو ڕۆژە هێزەكانى خۆى بردووەتە سەر سنورەكانى ئیران ئەمەش وەك حیمایە و پارستنى سنورەكانى ئیران بۆ ئەوەى هێمنى و ئارامى مسۆگەر بكات بۆ سەفەرەكەى على خامنەیی .
على خامنەیی گەورە ئاخوندى تیرۆرستى ئیران لە سەردانیكى چەند ڕۆژەیی بۆ ناوچەكانى پاوە و كرمانشان و سنە داواى لە یەكیتى كردووە كە سنورەكانى ئەودیو ئیران قائیم بكەن بۆئەوەى پەژاك دزە نەكەن و كیشە بۆ سەردانەكەى خامنەئی دروست نەكەن ,یەكیك لەو جاش ئیتلاعاتانەى ناو یەكیتى لە سنورى هەڵەبجە ئەكبەر ئیناخییە.
ئەم ئەكبەر ئیناخییە كە پێش ساڵى 1985 كارى بۆ ئیتلاعاتى ئیران ئەكرد و زانیارى لەسەر ئیناخیەكانى عیراق كۆدەكردەوەو دەینارد بۆ رژیمى ئاخوندى ئیران پێش ئەوەى ئاشكرا بێت هەڵهات و چوو بۆ ئێران و پاش ئەوەش بە فرمانى ئیران چووە ناو یەكێتى و ئەو پەیوەندیە بەهێزەى كە ئەكبەر ئیناخى هەیبوو لەگەڵ پاسدارەكانى ئیران لە قەرەداخ هیچ لیپرسیراویكى ئاست نزمى یەكیتى نەیبوو پاسدارەكان متمانەیەكى زۆران پێى هەبوو .

ئەكبەر ئیناخى كە دەستى باڵاى هەبوو لە توندوتیژیەكانى دژ بە خۆپیشاندەرانى هەڵەبجە هەروەها یەكیەكیشە لەو بەرپرسە ئەمنیانەى كە دەستى لە هەوڵى تیرۆركردنى برایم ئەكحەد ناساو بە بریامى كاكە ئەحا هەیە ئیستا لەترساندا نازانیت چى كات و زۆر ترساوە,ئەم بەرپرسە ئەمنییە دەستى هەیە لە هەڵمەتى دەستگیركردنى برایمى كاكە ئەحا و ناردنى شایەت و تەماع و پارە خستنە بەردەستى هەندیك خەڵك بۆئەوەى شایەتى ناراستى بدەن لەسەر بریمى كاكە ئەحا,
ئەم كارەى ئەكبەر ئیناخى بۆ ئەو ڕقە دەگڕێتەوە كە چەند ساڵێك بەر لە ئێستا برایمى كاكە ئە لەناو مەڵبەندى 9ى شارەزوور ئەكبەر ئیناخى سوك و ڕسوا كردوو داویەتیە بەرشەق و زلە ئیستا ئەكبەر ئیناخى دەیەویت تۆڵەى خۆى بكاتەوە بۆیە كەوتنى یەكیتى و ڕوخانى حكومەتى ئاخوندى ئیران ئەكبەر ئیناخى زۆر بیتاقەت كردووە چونكەدواى ڕوخانى حكومەتى ئیران فایلى ئەكبەر ئیناخى و حەمەى حەمەسەعى و دەردەكەویت و هەموو ئەو چالاكیانەى كە ئەنجامیان داوە بۆ ئیتلاعات كە لە زۆربەى چالاكیەكانى ئتلاعات لە سنورى هەلەبجە دەست ئەم دوو بەرپرسەى یەكیتى تیدایە

سەرچاوە :مەڵبەندى 9ى شارەزوورى یەكیتى نیشتمانى كوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە