مزگینی بۆ خه‌ڵکی کوردستان
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه، به‌ڵام خهنێکی زۆر خۆشه، هه‌موو کوردێکی دڵسۆز خه‌وی پێوه ده‌بینێت، هیوای به جێ هێنانیه‌تی،
به‌ڵام حوکمی بنه‌ماڵه، به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونیان به تجاره‌ت و سه‌فه‌ر بۆ ئیتالیا و هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی تری ئوروپی، نه‌ک ته‌نها هیچ هه‌وڵێکیان نه‌داوه بۆ جێبه‌جێ کردنی
ئه‌و خه‌ونه، به‌ڵکو بیریشی لێ ناکه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی کوردی بدات ده‌بێت
سه‌ره‌تا بایه‌خێکی گه‌وره به کشتوکاڵ، ئابووری، بنیاتنانی ژێرخانی کوردستان بدات
ئه‌وه‌ی کوردستانیش ببینێت، ده‌زانێت ناوێکی گران و ماڵێکی وێرانه. چه‌ند ساڵێک
پێش ئێستا، ماستی هه‌ولێر ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌کرا، ئێستا له سایه‌ی حوکمی حه‌کیمی
به‌رزانی و ئه‌وپلانه ورد و زانستی یه ئابووری یه‌ی بنه‌ماڵه بۆ کوردستانیان
داڕشتووه،هه‌ولێر خۆی ماست له تورکیا ئاورده ده‌کات.باس له شتی تر ناکه‌م.
باسی ئه‌م بابه‌ته له‌قسه‌کانی به‌رزانی سه‌رچاوه ده‌گرێت، که باسی چاولێکردنه له
خوارووی سوودان. ئه‌ی ئێوه ببن به ساقه‌ی سه‌رکرده‌کانی خوارووی سوودان. ئا
ئه‌وه‌یه دڵسۆزی،خزمه‌تی مله‌ت. ئه‌م کابرایه ئه‌م ملهته به که‌ر ده‌زانێت.له‌دوای ڕووخانی سه‌ددام،کورد هه‌لێکی گه‌وره‌ی بۆ ڕه‌خسا نه‌ک ته‌نها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه
دابراوه‌کان،به‌ڵکو هه‌لێکی گه‌وره بو بۆ به‌جێ هێنانی خه‌وه پیرۆزه‌که‌مان،به‌ڵام چونکه ئه‌مانه ئه‌وه‌نین که کارێکی وا بۆ کورد بکه‌ن.تجارهتهکهیان،سوودی تایبه‌تی
بنه‌ماڵه و بۆ ئه‌وه‌ی له حوکما بمێننه‌وه،ئه‌مه بۆ کورد زۆر ده‌بینن.ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت ئێمه ده‌وڵه‌ت نین،بۆیه ده‌بێت شۆرش نه‌که‌ن،ده‌نگ نه‌که‌ن،به حوکمی واقع ڕازی بن،
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه،چاو له مسرێکان مه‌که‌ن.به‌ڕێز ئێمه ته‌نها ڕێیه‌کمان له به‌ره، ئه‌ویش،ڕێی ئازادی یه،چاولێکردنه له مسرێکان،به‌ڵام تۆ دوو ڕێگات له به‌ره،
ده‌توانیت یه‌کیان هه‌ڵبژێریت،لاسایی کردنی خوارووی سوودان،ئه‌مه‌ش درۆ ئه‌که‌ی
و نایکه‌یت،ڕێگای دووه‌م چاولێکردنه له سه‌رۆکی مسرێکان و خوا حافیزی لێ بکه.
ئه‌و کاته‌ی میتیران سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا بوو،میوانداری سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی کرد،
به ۆی ژنه‌که‌یه‌وه،دانیال میتیران که دۆستێکی مله‌تی کورد بوو،سۆزی یارمه‌تی
یارمه‌تی دانیان،بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی پێ دابوون،به مه‌رجێ ئه‌م کاره به
نهێنی بمێنێته‌وه.به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌کێشا ئه‌م مه‌سعوود به‌رزانی یه‌ی ئێستا باسی خوارووی سوودانمان بۆ ده‌کات،چووبوو بۆ تورکیا و هه‌موو پلانه‌که‌ی خسته به‌ر
ده‌ستی حکوومه‌تی تورک.هه‌ر بۆیه‌ش حکوومه‌تی تورک به‌رزانی خۆش ده‌وێت.
کێ هه‌یه خزمه‌تکارێکی وه‌های خۆشنه‌وێت.جه‌نابی به‌رزانی ئێستا هاتووه گاڵته به
عه‌قڵی کورد ده‌کات و باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات.ئه‌م کابرایه درۆ ده‌کات،قه‌ت
چاوه‌ڕوانی شتێکی وای لێ نه‌که‌ن.
له‌و ڕۆژه‌وه له کوردستان خۆپیشاندان ده‌ستی پێکردووه،ئه‌ویش ده‌ستی کردووه به
باسکردنی کرکووک،ماده‌ی ۱٤۰(،شۆفینی عه‌ره‌بی،دوژمنان و ئه‌جندای بێگانه.
به‌ڵام ئه‌ی مله‌تی کورد بێ هیوا مه‌بن، ئه‌م به‌رزانییه شۆرشگێڕ و حه‌کیمه،جارێ له
پڕ ده‌بین له هه‌موو که‌ناڵه‌کانی کوردستان ده‌ست ده‌که‌ن به وتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی
ڕه‌قیب و داوا له خه‌ڵک ده‌ه‌که‌ن ه‌که‌ن ئاگاداربن،خه‌به‌رێکی خۆش،مژده،مزگینی بۆ
خه‌ڵکی کوردستان،ئه‌مه‌یه ڕۆژی به‌رات،به‌رزانی له ۳۰)شوبات،بریاری ده‌وڵه‌تی
کوردی ئیعلان ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست