نامەیەكی كراوە بۆ سلاح كویخا مەسوول مەلبەندی خانەقین
Monday, 17/08/2009, 12:00
هەموومان دەزانین كە هوكاری دۆراندنی لیستی كەرە دیزە لە گەرمیان دەگەرێتەوە بۆ گەندەڵیەكانی خۆت و كاسە لێسەكانی تری باڵی جەلالی و چەتەكانی بارزانی , ئێوە بەو گەندەڵیەو بی ئاكاریەتان پشتان كردە جەماوەرو رووتان كردە دزی كردن و تالان كردنی سامانی ئەم ولاتە بۆیە خەڵكی گەرمیان لە سندوقەكانی دەنكدان تۆڵەی ئەو هەموو گەندەڵیەی لیتان كردەوەو ئیستاش وەك مانگی چواردە بۆتان رۆشنە كە خەڵكی خانەقین و ناوچەكانی دەوری لەم هەلبژاردەندا پولێكی یەك فلیسیت پێوە دەنێن و لە خانقین شاربە دەرت دەكەن ,
بۆیە وەكو سەگی هار بەربونەتە گیانی گۆرانخوازانی خانەقین و رۆژانە دەیان هاولاتی راپێچی زیندان دەكرێ لە لایەن جەنابتەوە لەم چەند ڕۆژەی رابردووە بە فیتی مەلا كەمتارو سلاح كوێخا
پێشمەركەی دێرێنی یەكیتی(مقدەم ئازاد حەمە مراد) لە ناو شاری خانەقین رفێنراو دوای سێ ڕۆژ لە دیار نەبوون لە دەزكای بەدناوی زانیاری دۆزرایەوە , تەنها تاوانی ئەوەبووە دژی كەندەڵیو دزیەكانتان راوەستاوە و راستیەكانی ئێوەی بۆ جەماوەر ئاشكرا كردووە. بۆیە لێرەوە بە سەلاح وچەتەكانی دەوری دەڵێم كە ئەبێ بە ریسوایەو لەو شارە دەربەدەرتان بكەین و بۆ هەتا هەتایە نەفرەتان لی َبكەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست