کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سوتاندنی‌ كتێب شۆڕشه‌ دژی‌ نیفاق!

Sunday, 21/07/2013, 12:00

1469 بینراوە



سوتاندنی‌ چه‌ند قه‌سیده‌ و كتێبێكی‌ جه‌مال غه‌مبار له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ كه‌لاره‌وه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ به‌ دوای‌ خۆیدا هێنا و خوێنه‌ران و رۆشنبیرانی‌ كرد به‌ دوو به‌شه‌وه‌، به‌شێكیان ئیدانه‌یان كرد و به‌شه‌كه‌ی‌ تریان له‌گه‌ڵیدا بوون یان به‌لای‌ كه‌مه‌وه‌ دژی‌ نه‌بوون.
ئیدانه‌كاران پاساوێكی‌ روون و به‌هێزیان نیه‌ و ته‌نها رووكه‌شی‌ كاره‌كه‌یان بینیووه‌ كه‌ گڕ تێپه‌ردانی‌ كاغه‌زه‌، ئه‌مانه‌ خاوه‌نی‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی‌ قوڵ نین و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ رووكه‌ش له‌ شته‌كان ده‌ڕوانن و بۆ حه‌رام كردنی‌ كتێب سوتاندنیش، قسه‌كه‌ی‌ شاعیری‌ ئه‌ڵمانی‌ هاینریش هاینه‌ به‌كار ده‌هێنن كه‌ده‌ڵێت "له‌هه‌ر شوێنێك كتێب سوتێنرا، دواتر له‌و شوێنه‌ ئینسانیش ده‌سوتێنرێت".
له‌كاتێكدا ئه‌م وته‌یه‌ی‌ هاینه‌ بخه‌یته‌وه‌ نێو سیاقه‌ مێژووییه‌كه‌ی‌ مه‌به‌ستی‌ گرتێبه‌ردانی‌ كاغه‌ز نه‌بووه‌ ، به‌ڵكو مه‌به‌ستی‌ كۆت و به‌ندكردنی‌ ئازادی‌ بیروڕاو دابراندنی‌ نوسه‌ر و خوێنه‌ر بووه‌ له‌یه‌كتری‌، بێگومان ئه‌م كاره‌ش هه‌میشه‌ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران له‌مێژوودا پێی‌ هه‌ستاون و هاینه‌ش رووی‌ ده‌می‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌وكاتی‌ ئه‌ڵمان بووه‌.
ناكرێت یان هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند گه‌نجێك له‌ خۆشه‌ویستی‌ و حه‌ماسه‌تیانه‌وه‌ بۆ جوانی‌ و داهێنان و ئه‌ده‌ب ، یه‌ك دوو تیراژی‌ كتێبێك بسوتێنن و كوێرانه‌ وته‌كه‌ی‌ هاینه‌یان له‌دژ به‌كار بهێنرێت ، له‌كاتێكدا خۆشه‌ویستی‌ بۆ كتێب پاڵنه‌ریان بووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئیشه‌كه‌.
ئه‌وانه‌ی‌ داكۆكیان له‌ پرۆسه‌ی‌ كتێب سوتاندنه‌كه‌ كرد یان دژی‌ نه‌بوون، زۆربه‌یان رۆشنبیر و نوسه‌ر و ئه‌ده‌ب دۆستن و له‌ پیرۆزی‌ په‌یامی‌ پشت كتێب سوتاندنه‌كه‌ تێگه‌یشتوون ، كه‌ خۆی‌ له‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دا ده‌بینێته‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ نیفاق (ئه‌و نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌یه‌ی‌ سیاسیه‌كان داهێنه‌رین و به‌شێك له‌ نوسه‌رانیشیان تێوه‌گلاندووه‌).
له‌وه‌ش دڵنیان پرۆسه‌ی‌ كتێب سوتاندن جۆری‌ هه‌یه‌، ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ كتێبه‌كانیان له‌خۆشه‌ویستیانه‌وه‌ بۆ شیعر و ئه‌ده‌ب سوتاند، جیاوازن له‌وانه‌ی‌ بۆ مه‌رامی‌ سیاسی‌ و به‌مه‌به‌ستی‌ سنورداركردنی‌ ئازادی‌ بیرورا كتێب ده‌سوتێنن.
پێموایه‌ پرۆسه‌ی‌ كتێب سوتاندن كه‌ گه‌نجانی‌ كه‌لار ده‌ستیانداوه‌تێ‌ شۆڕش و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌ به‌رانبه‌ر به‌ نیفاقی‌ به‌شێك له‌شاعیر و نوسه‌ران ، ئه‌ركی‌ هه‌موو خوێنه‌ر و ئه‌ده‌ب دۆستێكه‌ به‌شدار بێ‌ له‌م شۆڕشه‌ مه‌ده‌نیه‌دا كه‌ ئامانج لێی‌ رزگاركردنی‌ ده‌ق و تێكسته‌ جوانه‌كانه‌ له‌ چنگی‌ خاوه‌نه‌ ئیزدواجیه‌كانیان.
نوسه‌ر ئه‌ڵقه‌ی‌ رۆحی‌ نێوان خوێنه‌ر و كتێبه‌ و ئه‌گه‌ر تێكسته‌كان له‌ چنگی‌ نوسه‌ره‌ ئیزدواجیه‌كان رزگار نه‌كرێن ، ئه‌وا گورزێكی‌ كوشنده‌ به‌ر قورسایی‌ و رۆڵی‌ كتێب و بیركردنه‌وه‌ ده‌كه‌وێت، چونكه‌ متمانه‌ له‌ده‌ستدانی‌ شاعیر و نوسه‌ر یه‌كسانه‌ به‌ پاشه‌كشه‌كردنی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ و بیركردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ستراتیژێكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ و به‌به‌رنامه‌ كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كات.
به‌ختیار علی‌ ده‌ڵێت" نوسین به‌ر له‌وه‌ی‌ په‌یامێك بێت بۆ خوێنه‌ر، په‌یامێكه‌ بۆ خودی‌ نوسه‌ره‌كه‌"، پرسیاری‌ جه‌وهه‌ری‌ له‌وێدایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ق و تێكسته‌ جوانانه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان نه‌بێت، هه‌ر رۆژه‌ و له‌سه‌ر په‌تێك یاری‌ بكه‌ن و له‌سه‌ر ئاوازێك بخوێنن ئیتر چۆن كاریگه‌ری‌ و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر خوێنه‌ر ده‌بێت؟.
لێره‌وه‌ ئه‌ركی‌ هه‌موو كه‌سێكی‌ هۆشیار و به‌ ئاگایه‌ پشتیوانی‌ له‌ شۆڕشی‌ گه‌نجه‌كانی‌ كه‌لار له‌دژی‌ نیفاق بكات ، به‌تایبه‌ت ره‌نگه‌ ئه‌م شۆڕشه‌ له‌م قۆناغه‌دا توشی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ بێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ قۆناغه‌كانی‌ داهاتوودا پشتیوانی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ دروست ده‌بێت و هه‌مووان ده‌گه‌نه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی‌ كه‌ ده‌بێت رووبه‌ڕووی‌ نیفاق ببنه‌وه‌.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)