د. به‌رهه‌م داوای ئیستیقاله‌ی له مام.جه‌لال كردووه
Sunday, 03/01/2010, 12:00
به‌په‌ێی چه‌ند زانیاریه‌كی تایبه‌ت كه به‌ده‌ست ستانده‌ر گه‌یشتووه دوێنێ د. به‌رهه‌م داوای له مام. جه‌لال كردبوو كه ڕێگه‌ی پێبدات ئیستقاله بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێت حكومه‌ت ئاوا به‌ڕێوه ببات و ئیشه‌كان وه‌ستاون و حكومه‌ت فاشیل ده‌بێت.
ستانده‌ر زۆر هه‌وڵی دا ته‌فاسیلی گفتوگۆكه‌ی نێوان د. به‌رهه‌م و مام. جه‌لال ئاشكرا بكات به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆری ستانده‌ر كه‌س ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه لێدوان بدات.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كه هه‌ست پێده‌كرێت كه وا د. به‌رهه‌م سه‌ره‌ڕای بوونی توانایه‌كی زۆر نه‌یتوانێوه هیچ گۆڕانكاریه‌ك ئه‌نجامبدات به‌هۆی بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گیروگفتی زۆر له نێوان یه‌كێتی و پارتی ڕێگه‌نه‌دان به هاوكارانی د. به‌رهه‌م بۆ چوونه ناو حكومه‌ت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش به ستانده‌ری ڕاگه‌یاند كه مام. جه‌لال نیگه‌رانیه‌كانی د. به‌رهه‌می ڕه‌واندۆته‌وه به‌ڵێنی پێداوه كه پاڵپشتی بكات بۆیه ئێستا د. به‌رهه‌م ده‌ستی به‌چالاكی و ئیشكردن كردۆته‌وه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كار‌و پلانه‌كانی.
www.standardkurd.net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست