هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پشتیوانی خۆیان بۆ کوردانی باکور دوپات کرده‌وه
Thursday, 17/12/2009, 12:00
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) 17/12/2009 وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر داخستنی ده‌ته‌په له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستوریی توركیا، دانیشتوانی شاری سلێمانی به هاوكاری ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانیان سازدا.
خۆپیشانده‌ران که به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان ئاماده‌یبون له به‌رده‌م باخی گشتییه‌وه بۆ به‌رده‌رکی سه‌را به‌ڕێکه‌وتن و پشتگیری خۆیان بۆ داواکارییه‌کانی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ده‌ته‌په دوپات کرده‌وه که هه‌ینی رابردو له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستوری تورکیاوه بڕیاری داخستنی درا.
له‌مباره‌یه‌وه هاوڵاتییه‌کی باکوری کوردستان به‌سبه‌ی راگه‌یاند: من ده‌وڵه‌تی تورک شه‌رمه‌زار ده‌که‌م و داواش له سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌که‌م که ده‌وڵه‌تی تورک شه‌رمه‌زار بکه‌ن.
هاوکات دکتۆر ئه‌کره‌م میهرداد وه‌ک هاوڵاتییه‌کی شاری سلێمانی دژی داخستنی پارتی ده‌ته‌په وه‌ستایه‌وه و پشتیوانی شاره‌که‌ی بۆ هاونیشتیمانیان له باکوری کوردستان ده‌ربڕی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه که‌مال ره‌ئوف وه‌ک هاوڵاتییه‌کی دیکه‌ی شاری سلێمانی پێیوابو ئه‌م خۆپیشاندانه هه‌وڵێکه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی بۆ ده‌ست خه‌ڵک و ده‌رهێنانی له‌ژێر چنگی حیزب.
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د توركیشدا كه ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی كردووه هاتووه "خه‌باتی گه‌لی كورد قه‌ده‌غه ناكرێت. خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ گه‌یشتن به ئازادی و ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یه. ئێمه دڵنیاین كه‌سانێك كه بڕوایان به‌مه هه‌بێت مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌ون. به قه‌ده‌غه‌كاری و پاكتاوكاری و دان نه‌نان به مافه‌كانی گه‌لێكدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن".
وتیشی "ئێمه ده‌مانه‌وێت به رێگای دیموكراسی و به عه‌قڵیه‌تێكی نوێ و یه‌كسانیخوازه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن. دڵنیاشین كه عه‌قڵیه‌تی كۆن سه‌رناكه‌وێت و عه‌قڵیه‌ت و هزری نوێ، رۆژبه‌ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌سێنێت".
ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان كه‌س له رۆشبیران‌و ررۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان له‌دژی داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات له‌به‌رده‌م سه‌رای شاری سلێمانی رێكخست‌و ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌یان كرد.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌له‌نێو خۆپیشاندانه‌وه ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرا‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست سایتی ئاوێنه كه‌وتووه تیایدا هاتووه"ئامانج‌و بڕیاری داخستنی پارتێك كه رێگه‌ی ئاشتیانه‌و یاسایی مۆدێرنانه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ به‌دیهێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌لێكی چه‌وساوه به‌ته‌واوه‌تی دژ به‌به‌نده‌كانی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه، وه‌سه‌ركوتكردنی ئازادییه له‌وڵاتێكدا كه په‌رێشانی بونه‌ئه‌ندامه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا".
هه‌روها له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك سه‌لماندیان له‌جێی ئاشتی‌و ئازادی جه‌نگ‌و سته‌مكارییان ئه‌وێ ئێمه ئاشتیمان ئه‌وێت... نه‌فره‌ت له‌جه‌نگ‌و شه‌ركه‌ران".
جگه له‌وه‌ش تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك بۆ داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك " بڕیارێكی سیاسی سته‌مكارانه‌و شه‌ڕخوازانه‌یه به‌رامبه‌ر به‌پارتێك كه له‌په‌رله‌مانی توركیا نوێنه‌رایه‌تی ملیۆنه‌ها هاوڵاتی كوردانی
باكور ئه‌كات له‌هه‌مانكاتیشدا بڕیارێكی سیاسی هه‌ڵه‌و نادادپه‌روه‌رانه‌یه".
خۆپیشاندانه‌كه دوای له كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان‌و زلهێزه‌كانی دونیا كه دژ به‌بڕیاری داخستنی (DTP) بوه‌ستنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌م داواكاریانه‌ی لای خواره‌وه بدرێته‌وه:
یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك ناچار بكه‌ن كه جگه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره مه‌وداكانی ئازادی‌و دیموكراتی له‌توركیا فراوان بكات‌و مافی كورد ده‌سته‌به‌ر بكات.
دووه‌م: سه‌رجه‌م گیراوانی سیاسی‌و ئازادی به‌یان له‌گرتوخانه‌كاندا ئازاد بكرێن.
سێیه‌م: شه‌ركه‌ران‌و بكوژانی خۆپیشانده‌ران‌و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی‌و به‌رگری كار له‌مافه سه‌ره‌تاكانیان له‌توركیا دادگایی بكرێن.
چواره‌م: هه‌وڵی كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی سوپای توركیابدرێت‌و ناچار به‌پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان گه‌لی تورك‌و كورد بكرێت.
پێنجه‌م: مه‌رجی بونه ئه‌ندامی توركیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا قورس‌تر بكرێت به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی مافی مرۆڤ.
شه‌شه‌م: قه‌ره‌بوی زیانلێكه‌وتوانی شه‌ڕی یه‌كلایه‌نه‌ی سوپای توركیا بكرێته‌وه له‌روی ماڵی‌و مه‌عنه‌ویه‌وه.
حه‌وته‌م: ده‌بێت سوپای توركیا كۆتایی به‌هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بهێنێت له‌سنوره‌كانی باكور‌و باشوری كوردستان.
هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا په‌یامی خۆپیشانده‌ران له‌ژێر ناوی "ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك سه‌لماندیان له‌جێی ئاشتی‌و ئازادی جه‌نگ‌و سته‌مكارییان ئه‌وێت.. ئێمه ئاشتیمان ئه‌وێت... نه‌فره‌ت له‌جه‌نگ‌و شه‌ركه‌ران" بڵاوكرایه‌وه.
له‌په‌یامی خۆپیشانده‌راندا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی سه‌ربه‌خۆی ئه‌سوات ئه‌لعراق كه‌وتووه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك بۆ داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (DTP) جگه له‌وه‌ی كه "بڕیارێكی سیاسی سته‌مكارانه‌و شه‌ڕخوازانه‌یه به‌رامبه‌ر به‌پارتێك كه له‌په‌رله‌مانی توركیا نوێنه‌رایه‌تی ملیۆنه‌ها هاوڵاتی كوردانی باكور ئه‌كات له‌هه‌مانكاتدا بڕیارێكی سیاسی هه‌ڵه‌و نادادپه‌روه‌رانه‌یه". ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه كه "كوردانی باشوری كوردستان‌و خه‌ڵكانی ئازادی خواز به‌توندی سه‌ره‌كۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران‌و دادوه‌رانی دادگای ده‌ستوری توركییه ئه‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر وه‌ها بڕیارێكدا كه جگه درێژه‌دان به‌جه‌نگ‌و نائارامی په‌كخستنی پرۆسه‌ی ئاشته‌وای نێوان گه‌لی كورد‌و تورك بۆ چه‌ندین ساڵی تر دوائه‌خات".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دادگای توركیا بریاری داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ده‌ركرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسۆزییه هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان PKK كه حكومه‌تی توركیا ئه‌و پارته به‌تیرۆست ناوده‌بات.
پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ئه‌و بریاره‌دا ته‌واوی په‌رله‌مانتاره‌كانی له‌نێو په‌رله‌مان كشانه‌وه كه 21 په‌رله‌مانتاری له‌نێو په‌رله‌ماندایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست