خیانەتێکی دیکەی گەورە لە مێژوی کوردا تۆمار کرا
Sunday, 05/10/2014, 12:00
2184 بینراوە
کوبانی گەمارۆ دراوە ... کوبانی هاوار دەکات ... کوا غیرەتی سەرکردەکانی کورد.
کوبانی سێ رۆژە گەمارۆ دراوە لەلایەن داعش و دوژمنانی کوردەوە، رۆڵە قارەمانەکانی ناو کوبانی بەژن و پیاوەوە دەستیان داوەتە چەکو بەخوێنی خۆیان بەرگری لەخۆیان دەکەن، بەرگری لە کەرامەت و شەرەف و ناموسی خۆیان دەکەن، بەرگری لە بونو نەبونی کورد دەکەن ، ئێمەش تەنها بەسرودو پەیامی درۆ پشتگیریان لێدەکەین، بەراستی گەورەترین کارەساتەو گەورەترین خیانەتە...هەر وەکو سەرکردە حییزبیە کانو فەرماندە سەربازییە خائینەکانی ناو شنگال کە پێش خەڵکەکە رایان کردو شنگالیان رادەستی داعش کرد، وە ئەگەر چەند سەعاتێك بەرگریان بکردایە خوێنو رفاندنو ئەتکی هەزارەها رۆڵەی کوردیان ئەپاراست، ئێستاش بەشێوەیەکی دیکە دەیانەوێت کوبانی رادەستی داش بکەن.
گەر نا ئایا ئەی سەرکردەو فەرماندە سەربازەکانی کورد ناتوانن گەمارۆی چەکدراانی داعش بدەن لە جەلەولاو ناوچە کوردەکانی دیکەی ژێر دەستی داعش و بنبریان بکەن لەو ناوچانە.
ئەم بێ هەڵوێستیە جارێکی دیکە سەلماندنی پیلانی خیانەتو خۆفرۆشی بەناو سەرکردەکانی کوردە کەلە مێژەوە ئاشکرایەو مێژوی کورد پرە لە خائینو خۆفرۆش.
ئەوەی ئەمرۆ لە واقیعدا رو ئەدات ئێمە روبەروی پلانێکی مەترسیدارترو کوشندەتری دوژمنانی کوردین بە هاوکاری خائینو خۆفرۆشەکان.
جەماوەرو کۆمەڵگای کورد هوشیارە کە هاتنی داعش بۆ سەر سنوری کوردستانی باشور بە پێی ئاگاداریو رەزامەندی دەستەڵاتی کورد ئەنجام درا، وە لە کاتێکدا کە داعش پەیمانەکەی شکاندو هەوڵی داگیرکردنی چەند شارێکی دیکەی کوردی داو خەڵکەکەی ئاوارەکردو نزیك بۆوە لە جێنشیینی سەرکردەکان ئەوکاتە کەوتنە هاوارو دواکردنی یارمەتی سوپاو چەکی ووڵاتانی دەورو پشتو بێگانە، هەر لەبەر پاراستنی دەسەڵاتەکەیان نەك بۆ پاراستنی کۆمەڵگای کورد، گەر نا ... ئایا فەرقی کوردەکانی شنگال و کوبانی و ئەو شارانەی کە سەرکردەو بەرپرسە حیزبیەکان تێیدا جێنشینن چیە...؟. ئایا کوربونی ئەمان زیادترە لە کوربونی ئەوانی دیکە....؟
ئاشکرابو کە ووڵاتە زلهێزەکانو ووڵاتانی دەوروپشت بەنەهێنی یارمەتی داعش ئەدەنو بە ئاشکرا پاڵپشتی بۆ کورد دوپات دەکەنەوە وکەرەستەی جەنگیان بۆ دەنێرن بۆ بەرژەوەندی خۆیانو سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر بریارو ئایندەی کوردا.
کارەساتو جینۆسایدی کورد لە مێژوداو دوبارەبونەوەی لە شنگال و کوبانی بەرپرسانو بەناو سەرکردەکانی کورد دەخاتە خانەی تاوانو خیانەتەوە.
ئەمرۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی کورد پڕن لە چەکو کەرەستەی جەنگ، خۆبەخشو گیان فیدان بۆ خاکو کۆمەڵگای کورد، بەڵام دەستیان بەستراوەو دیلن بەدەست سیاسەتی چەوتو خیانەتی سەرکردەی بریارو سیاسیەتی کوردەوە.
پرسیارێکی گەورەو زەق ئاراستەی دەستەڵاتی ئێستای کورد دەکەین، گەر ناتوانن هێزو یارمەتی بگەیەنن بە کوبانی، ئەی ناتوانن فەرمانی هێرش بدەن بۆ سەر داعش لە جەلەولاو ئەو ناوچە کوردانەی کە تا ئێستا بەدەست داعشەوەیە ...؟.
ئێستا کاتی هێرشێکردنێکی گەورەیە بۆ سەر داعش بۆ گەرانەوەی ناوچەکانی دیکەو نەهێشتنی گەمارۆی داعش لەسەر شاری کوبانیو رزگار کردنی هەزارەها کوردی بێتاوان لە منداڵو ژنو پیر.
بەڵام ئەو هەڵوێستە نابینین لە بەر ئەوەی دەستەڵاتی کورد خاوەنی هەڵوێستو بریاری سەربەخۆی خۆی نیە.