کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ محمدی ملا قادر

Friday, 12/02/2010, 12:00


لەكوردستان و عێراق هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستی پێكرد و دیارە ئەم هەڵبژاردنە مەسەلەیەكی چارەنوس سازە بەنیسبەت كوردەوە پێویستە دەنگ بدرێت بەڵام دەنگ بۆ كێ؟ ئەوە هەركەس ئارەزووی خۆیەتی كێ بەباش و دڵسۆز هەڵدەبژێرێ. ئەوەی من مەبەستمە ڕوونی بكەمەوە كە محمدی مەلا قادر لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ووتەیەكی مێژویی پێشكەش كرد خۆشی لەخۆی تێنەگەیشت چی ووتوە چ جای ئامادەبوان.. سەرەتا هەر تێنەگەیشتم ئەوەندە پەشۆكابوو دوایی هموویان ووتی جەنابی سەرۆك بارزانی .. دواتر وەكو هەموو قەوانەكان دیسانەوە ووتیانەوە هەولێرمان كردوە بەشارێكی مۆدێرن ئێ باوانەكەم خۆ بە پارەی حەماڵی و كۆڵكێشی نەتان كردوە بە پارەى میللەت ئاوەدان كراوەتەوە و چەندتان تیا سەرف كردبێ سێ ئەوەندەتان خواردوە پێویست بەوە ناكات فەلسەفەمان بۆ لێبدەیت واجبە كە چاكی بكەن...دواتریش تێناگەم مەسەلەی هەڵبژاردن پێوەندی بە ئایەتی قورئانەوە چی یە وا خێرا سورەتێكی خوێندەوە كە كاندیدەكانیان هەڵقوڵاوی دینی ئیسلام و سونەتی خواو پێغەمبەرن حەرام ئەگەر وابێ.... تازە مەلا محمەد میللەت چاوی كراوەتەوە ئێستا وەرەقەى سپی ئەخوێنێتەوە نەك بە قسەی زەردو سوز هەڵخەڵەتێ.. من هەر لەداخی تۆ دەنگ نادەم بەلیستی هاوپەیمانی... لەم ماوەیەی پێشووشدا شیتێكت ووت كە كۆسرەت ڕەسسوڵ قبوڵ ناكەن بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم ئەگەر كۆسرەت ڕەسوڵ گڵوڵەی نەكەوتبێتە لێژی تووخوا تۆ چیت لێدوانی وا بدەیت بەس ڕاستیان ووتوە كە دەڵێن ( یاخوا نەمێنێ دەنگ لەدلێران.. ڕێوی ڕاو دەكات لەجێگەی شێران) بە تەمەنم نەمبیستوە تۆ فیشەكێكت بۆ كورد تەقاندبێ ئیتر فىخری چیمان بەسەرا ئەكەی گیانی من؟؟
ئەگەر كۆسرەت رەسول لەخۆی تێك نەدایە چ پێویست بوو كەسێكی وەك تۆ بلێت كۆسرەتمان ناوێ.....
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە