کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با به‌م کلیله‌ بچوکه‌ ئه‌م ده‌روازه‌ گه‌وره‌یه‌ش ئاوه‌ڵا بکه‌ین !

Monday, 15/02/2010, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست !
کاتێک کوردستانپۆست، گفتوگۆ چڕو به‌پێزه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستای هێژا (نامدار قه‌ره‌داخی)دا ئه‌نجام دا که ‌زیاترله‌ 2000 که‌س کلیکی له‌سه‌ر کردبوو . بووه‌ جێگه‌ی پرسیاری جدی تر لامان ،چونکه‌ له‌ گفتو گۆ که‌ماندا مامۆستا نامدار ئاماژه‌ به‌سه‌نته‌ری نه‌ورۆز ده‌کات ، بۆ چاکتر ئاگالێبوونی ئه‌و سه‌نته‌ره‌و گروپی مۆسیقای نامۆ ،لامان باشبوو که‌ گفتو گۆیه‌کی تێرو ته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ برای هێژا (کاکه‌ ڕێبوار)دا ئه‌نجام بده‌ین تاخوێنه‌رانی کوردستانپۆست وگه‌لی کورد ئاشنابکه‌ین به‌م سه‌نته‌ره‌ و ‌به‌گه‌له‌که‌مان بڵێین هێشتا دنیا له‌گرێژنه‌ نه‌چووه‌ ئه‌بینن خه‌ڵکانێک هه‌ن له‌خه‌ونی خزمه‌تکردنی کورددا شه‌و و ڕۆژیان خستۆته‌ سه‌ر یه‌ک .
هێژامان ووتی: من ناوم(ڕێبوار محه‌مه‌د ڕه‌ئووف)ه‌ ، له‌دایکبووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌م له‌باشووری کوردستان ، ده‌رچووی کۆلێژی زانیاریم له‌هه‌ولێر به‌شی کیمیا، خاوه‌نی خێزانم و کوڕێکم هه‌یه‌ له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیداو له‌ساڵی 1997 ه‌وه ‌کوردستانم به‌جێ هێشت پاش ئه‌وه‌ی باوکم کۆچی دوای کرد و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌موو شتێکی جوانیی له‌ناوماندا سڕییه‌وه‌ ، منیش هیچ هیوایه‌کم نه‌ما به‌وه‌ی بتوانم لانی که‌م شتێ بۆ خۆم و پاشان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م . وه‌ک زۆربه‌ی خه‌ڵک منیش غه‌ریبیم کرده‌ پیشه‌ی خۆم ولێره‌ له‌م دووره‌وه‌ له‌خه‌ونی نیشتماندا زیکری خۆم ده‌که‌م ، تاخوێن له‌جه‌سته‌ما بسوڕێته‌وه و بتوانم هه‌ناسه‌ بده‌م ،ده‌مه‌وێت خزمه‌تکاریی گه‌له‌که‌م بکه‌م ، هه‌رگیز خۆم به‌ماندوو نازانم بۆ خزمه‌تی گه‌ل و خاکه‌که‌م ،که‌منی له‌ئامێزیدا گه‌وره‌و گۆشکردووه ،گه‌له‌که‌م هێنده‌ خوش ده‌وێت سره‌وم نییه‌ بۆی به‌چرکه‌ش له ‌زهنما کاڵنابێته‌وه‌ ، بیرمان نه‌چێت به‌مردویش بێت ده‌چینه‌وه‌ ئامێزی ، هه‌رچی بۆ بکه‌ین هه‌ر قه‌رزار بارین له‌ئاستیدا .‌
کوردستانپۆست دڵنیایه‌ وه‌ک ڕه‌سوڵی حه‌مزه‌تۆف ده‌ڵێ (ده‌شێ کلیلی بچوک ده‌رگای گه‌وره‌ بکاته‌وه‌) ئێمه‌ش وه‌ک
مێدیایه‌کی کوردی خواستمان له‌دنیا تایبه‌ته‌که‌ی ئه‌م هێژایه‌وه‌ و له‌وێوه‌ له‌کاری ئه‌م سه‌نته‌ره‌ بڕوانین ،که‌ جیاواز له‌ کۆمه‌ڵه ‌کوردییه‌کان که‌ به‌داینه‌مۆی حیزبه‌کوردییه‌کان ده‌سوڕێن و قوڕمیش ده‌کرێن ،جودا له‌وان که‌سانێک هه‌ن بۆ خزمه‌تی کورد بێ په‌روا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دور له‌چاوی پارته‌کانه‌وه‌ خزمه‌تی گه‌وره‌ به‌نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ن و که‌ڵچه‌ری کوردی به‌گه‌لی هۆله‌ندی بناسێنن ،ده‌کرێ له‌کاره‌کانیاندا هه‌ڵچوون و داچوون هه‌بێت، ده‌کرێ جێگه‌ی ڕه‌خنه‌بێت، به‌ڵام خه‌ونی گه‌وره‌یان تیا تۆمار کردووه‌ که‌بۆته‌ جێگه‌ی هیوا ،ده‌کرێ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ نمونه‌یه‌کی دیوه‌ جوانه‌که‌ی کورد بێت وه‌ک نه‌ته‌وه‌ بۆ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ،لێره‌ شه‌ڕکردن نییه‌ له‌سه‌ر ناموس، به‌ڵکو شه‌ڕی ئه‌وه‌یه‌، که‌ هونه‌ری کوردی لایه‌نی که‌م به‌نه‌مری ساغڵه‌می ده‌ر چێت و مایه‌ پوچ نه‌بێت ،مێژووش شه‌رم له‌که‌س ناکات ئه‌و بڕیار ده‌دات داخۆ کاری ئه‌م سه‌نته‌ره‌ شایسته‌ی ئاوڕ لێدانه‌وه‌یه‌ ،یان پێچه‌وانه‌که‌ی ؟
فه‌رموون خۆتان دادوه‌ر بن .

- کوردستانپۆست، پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ت ، چی وای کرد خه‌می مناڵ و که‌لتوری نه‌ته‌وه‌ت بخۆیت؟
- له‌ساڵی 1997 له‌هۆڵه‌ندا بووم، کۆمه‌ڵگای کوردی زۆر سه‌رقاڵی کردبووم، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌مان وت له‌کوردستان بواریان نه‌داوین و حیزبه‌کان ده‌ستیان خستۆته‌هه‌موو شتێ، پرسیارێ له‌لام دروست بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که‌خۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات حیزبه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان نیه‌و ئه‌گه‌ر که‌سێ بیه‌وێ ده‌توانێت خۆی بسه‌لمێنێ
بۆ حیزبه‌کانیش که‌ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش وه‌کو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌توانین به‌بێ ئێوه‌خۆمان به‌رین به‌ڕێوه‌و ئێوه‌سیاسه‌ت بکه‌ن و کاره‌کانی تریش بده‌نه‌ده‌ست کۆمه‌ڵگا تاکو جوانی کۆمه‌ڵگا ده‌رکه‌وێت و بتوانین پێکه‌وه‌وڵات و ده‌وڵه‌تی داموده‌زگایی دروست بکه‌ین. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی منداڵم هه‌ڵبژارد کاری له‌سه‌ر بکه‌م، ئه‌وه‌ش چوونکه‌به‌ڕای من مناڵ زۆر فه‌رامۆش کراوه‌و ده‌کرێ له‌کوردستان.‌‌

- کوردستانپۆست، ده‌توانیت پێمان بڵێیت بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری که‌لتوری نه‌ورۆز چۆن دروست بوو؟
- پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردیم بینی که‌حاڵی له‌کوردستان خراپتره‌و په‌ره‌وازه‌یه‌ پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین مناڵی کوردم بینی ته‌نانه‌ت زمانی کوردیشیان زۆر که‌م بیر مابوو، هۆیه‌کی گرنگی تریش ئه‌وه‌بوو من زۆر که‌سێکی به‌جوڵه‌م و هه‌رچۆنێ بێت ده‌بوو شکستی خۆم له‌کوردستان بسڕمه‌وه‌و شتێ بۆ خۆم و نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م. ئه‌مانه‌بوونه‌هه‌وێنی دروستبوونی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کوردی له‌لام. ده‌بوایه‌تێکه‌ڵی زۆرم هه‌بێ تاکو کۆمه‌ڵه‌که‌ دروست بکه‌م، بیرم کرده‌وه‌چی بکه‌م، بۆیه‌چوومه‌لای چه‌ند که‌سانێکی شاره‌زای هۆڵه‌ندی و ئه‌وانیش وتیان به‌من که‌تاکو بگه‌یته‌خه‌ڵکی ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی مناڵه‌وه‌بۆیان بڕۆیت، منیش زۆرم پێباش بوو چوونکه‌له‌لایه‌ک مناڵی کورد له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واری نزیکتر ده‌که‌یته‌وه‌و له‌لایه‌کی تریش دایکوباوکیان کۆده‌که‌ینه‌وه‌و سه‌نته‌رێکی کوردی بێ لایه‌ن که‌که‌س باوه‌ڕی نه‌بوو هه‌بێ و دروستیش بێت.
له‌مانگی ئۆکتۆبه‌ری 1999 له‌شاری لایدن هه‌ستام به‌کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌کی کوردی بۆ زمانی کوردی بۆ مناڵان و ده‌بوایه‌شوێنێکمان هه‌بێت و منیش به‌هۆی تێکه‌ڵاویم له‌کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی توانیم خێرا شوێنێ بدۆزمه‌وه‌و هه‌ر خۆشم پڕۆگرامم داناو بوومه‌مامۆستاش و له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانێک په‌یوه‌ندیمان کردو به‌چه‌ند مناڵێ ده‌ستمان پێکرد.
پاش دروستبوونی قوتابخانه‌که‌و ورده‌ورده‌هه‌نگاوه‌کانم هێواش ده‌نا تاکو توشی هه‌ڵه‌نه‌بم چوونکه‌کۆمه‌ڵگای کوردی زۆر گرفتی هه‌یه‌و به‌داخه‌وه‌خه‌ڵکانی کورد به‌گشتی زۆر له‌بارێکی ده‌روونی خراپدایه‌و که‌س بروای نیه‌به‌که‌س و که‌که‌سێکیش شتێ بکات باش بێت هه‌زاران شتی بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌و بێزاری ده‌که‌ن تاکو واز بێنێت.

له‌پاش ماویه‌ک زۆر گه‌وره‌بووین وه‌کو قوتابخانه‌و شوێنه‌که‌بچووک بوو، هه‌رله‌م کاته‌دا باسی ئه‌وه‌هاته‌ناوه‌وه‌که‌کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کوردی دروست بکه‌ین و منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مزانی که‌ده‌بێت زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کاره‌کانی خۆم بیکه‌م وه‌کو قوتابخانه‌که‌و بگره‌سه‌رئێشه‌کانیشی زۆر زۆربوو بۆیه‌که‌می وه‌ستام و بیرم لێکرده‌وه‌و پاش مانگێ بیرکردنه‌وه‌بڕیارم دا که‌به‌ڵێ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌دروست ده‌که‌ین و چیش ده‌بێ باببێ وزۆربه‌ی سه‌ر‌ئێشه‌و کاره‌کانی بۆم.

- کوردستانپۆست، چۆن و که‌ی ده‌ستان کرد به‌دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز؟
- تاکو ڕاستگۆبم له‌گه‌ڵتان من چوومه‌لای چه‌ند که‌سێکی به‌ئه‌زموون که‌زۆر پێشتر له‌من لێره‌بوون وکاری ڕێکخراوه‌یشیان کردبوو تاکو پرسیاریان لێبکه‌م، ئه‌و که‌سانه‌به‌م شێوه‌یه‌وه‌ڵامیان دامه‌وه‌:
که‌سی یه‌که‌م: وه‌ڵامی دامه‌وه‌به‌وه‌ی که‌ئه‌و به‌هیچ جۆرێ هه‌قی نیه‌به‌سه‌ره‌وه‌و ناوی نابێت هه‌بێ له‌ناو کۆمه‌ڵه‌که‌دا به‌ڵام هه‌ر یارمه‌تیه‌کم بوێ ده‌مدات ئه‌گه‌ر بتوانێ و هۆکه‌شی ئه‌وه‌بوو ده‌ترسا ببێبه‌حیزبی و لایه‌ک ده‌ست بگرێ به‌سه‌ریدا.
که‌سی دووه‌م: زۆر هه‌وڵم دا بێته‌ناوه‌وه‌به‌ڵام نه‌یکردو ته‌نها له‌لایه‌نی زانیاری یارمه‌تی دام که‌چی بکه‌م؟
که‌سی سێهه‌م: که‌سێکی زۆر به‌ئه‌زموون بوو له‌هۆله‌ندا و زۆر شتی به‌ده‌ست بوو وه‌سه‌رۆکی به‌شی کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کانی لایه‌نێکی سیاسی بوو له‌هۆڵه‌ندا، ئه‌م به‌ڕێزه‌زۆر به‌ڕاشکاوی پێی وتم که‌ده‌بێ من له‌گه‌ڵیان کاربکه‌م و هه‌موو هاوکاریه‌کم ده‌که‌ن،
زۆر گفتوگۆمان کرد به‌ڵام سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌و به‌ڵام بۆ من سوودمه‌ند بوو چوونکه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌زانیم حیزبه‌کان لێره‌ش نایانه‌وێ کۆمه‌ڵی کوردی بێلایه‌ن دروست بێت ، ئه‌و براده‌ره‌هیچ یارمه‌تی نه‌دام و منیش تاکو توشی گرفتێک نه‌بم که‌دوورم بخاته‌وه‌له‌ئامانجه‌که‌م هیچم پێنه‌وت و ئه‌ویش فه‌رمووی که‌به‌رده‌وام ده‌بێ له‌هه‌وڵی خۆی و قسه‌یه‌کی فه‌رموو که‌هه‌رچه‌نده‌پاش 10 ساڵ خزمه‌تم له‌ناو سه‌نته‌ری نه‌ورۆز به‌ڵام به‌داخه‌وه‌قسه‌که‌ی ئه‌و به‌شێکی ڕاست بوو ئه‌ویش ئه‌مه‌بوو(فه‌رمووی: تۆ ئه‌گه‌ر نه‌یه‌یته‌سه‌ر خه‌تی ئێمه‌هه‌ر خه‌ڵک شێتت ده‌کاو خه‌ڵکی ئێمه‌ده‌بێ شتی فه‌رز بکه‌یت به‌سه‌ردا نابێ بڵێیت ئه‌مه‌شته‌کانه‌کامیان باشه‌ پاشانیش ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌بۆلامان تاکو یارمه‌تیت بده‌ین).

- کوردستانپۆست، کام به‌شه‌ی قسه‌که‌ی که‌سی سێهه‌م ڕاست ده‌رچوو؟
- به‌داخه‌وه‌که‌ به‌شێک ‌ئه‌وه‌ی که‌خه‌ڵکی ئێمه ‌شێتت ده‌که‌ن و زانیاریان که‌مه ‌زۆر راست ده‌رچوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌به‌شی دووهه‌می هه‌رگیز ڕاست ده‌رناچێ تامن له‌ژیان بم بۆ ئه‌م کارانه‌که‌کارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتورین ناگه‌ڕێمه‌وه‌لای حیزبه‌کوردیه‌کان ، ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕقم لێیان بێت ، نه‌خێر ده‌بێ ئه‌وانیش بزانن که‌ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌کاتێ به‌هێزه‌که‌ڕای جیاوازو رێکخراوی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێ و حیزب نه‌توانێ بیان کڕێ بۆ خۆیان و وابزانم ئه‌زموونی کوردستانیش قسه‌کانم ده‌سه‌لمێنێ و ئه‌زموونی سه‌نته‌ری نه‌ورۆزیش که‌چه‌ند پێشمه‌رگانه‌کار ده‌کات بۆ به‌رز ڕاگرتنی هونه‌رو که‌لتوری گه‌له‌که‌مان به‌بێ جیاوازی.
پاشان له‌گه‌ڵ براده‌رێکی زۆر دڵسۆز که‌کاک ئالان داوودی ناوه‌چووینه‌ژووری بازرگانی لایدن و ناوی کۆمه‌ڵه‌که‌مان نوسی و بووینه‌ره‌سمی و کاکه‌ئالانیش به‌جێی هێشتم چوونکه‌قوتابی بوو بۆیه‌زۆربه‌ی کاره‌کانی گرتنی شوێن و چالاکیه‌کان و په‌یداکردنی پاره‌و به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌و ئاهه‌نگو کۆنسێرته‌کان که‌سازمان ده‌کرد له‌ئه‌ستۆی من بوو.

- کوردستانپۆست، بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆسه‌ره‌تای دروستبوونی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز چ وێنه‌یه‌کمان لا دروست ده‌که‌یت؟
- دروستکردنی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز و هێشتنه‌وه‌ی به‌بێلایه‌نی زۆر کاری ده‌ویست و منیش خۆم که‌کارێکم گرته‌ده‌ست یان نایکه‌م یان زۆر به‌باشی ده‌یکه‌م. به‌ڵام من خۆم که‌سێکم زۆر زوو هه‌ڵده‌چووم به‌شته‌سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ که‌می ئه‌زموونم له‌سه‌ره‌تادا و که‌می که‌سانی دڵسۆزو به‌ئه‌زموون له‌نزیکم.
به‌م هۆیانه‌منیس توشی که‌سانێکی زۆر ده‌هاتم که‌سه‌یر له‌وه‌دا بوو که‌زۆربه‌یان ده‌هاتنه‌ناو سه‌نته‌ره‌که ده‌یان کردین به‌فریشته‌و به‌بێ سنوور سوپاسیان ده‌کردین، که‌چی که‌ده‌یانبینی چه‌ند دڵسۆزانه‌کار ده‌که‌ین ده‌روونیان ده‌رده‌که‌وت چی تیایه‌و ده‌بوونه‌هۆکاری پشێوی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و گومان خستنه‌دوای من که‌گوایا من هه‌ر حیزبێکم له‌پشته ‌یان بۆ پاره ‌ده‌یکه‌م و حه‌زم له‌خۆده‌رخستنه‌ .
کوردستانپۆست، باشه‌ئه‌م گرفتانه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌بوون ، تاچه‌ند هاوڕێکانت یارمه‌تی ده‌رت بوو ن بۆی؟
ئه‌م گرفتانه‌له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌هه‌بووه‌و هه‌ر ده‌شمێنێ، ئه‌وه‌ی که‌دیاره‌و نهێنی نیه‌لای هه‌موان ئه‌وه‌یه‌که‌تاکی کورد زۆر به‌گومانه‌و ئه‌مه‌ش به‌خۆرایی دروست نه‌بوو، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه‌که‌من ئه‌م گومانه‌م بۆ ده‌ڕه‌واندنه‌وه‌هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوون له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنی خۆیان بۆ من.

- ده‌توانیت چه‌ند نموونه‌یه‌کمان بۆ باس بکه‌یت تاباسه‌که‌ت زیاتر ڕۆشنتر بێت؟
- به‌دڵنیایه‌وه‌! بۆ نموونه‌‌گومانیان ده‌کرد له‌وه‌ی که‌من قوتابخانه‌ی کوردیم دروست کردوه‌به‌پشتی حیزبێک،
کاتێکیش ئه‌م گومانه‌مان ده‌ڕه‌وانده‌وه‌ به‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیمان نه‌بوو به‌حیزبه‌کانه‌وه‌و بێلایه‌نانه‌کاره‌کانمان ده‌کرد، که‌چی گومانی تریان ده‌خسته‌سه‌رم که‌گوایا من دیاره‌بۆ پاره‌په‌یدا کردن ئه‌م کاره‌ده‌که‌م، کاتێکیش باسمان ده‌کرد بۆ هه‌موان له‌کۆبوونه‌وکاندا که‌ده‌رده‌که‌وت لایه‌نی مادی چۆنه‌و هه‌موو که‌سێ ده‌توانی پشکنینی بۆ بکات ، گومانی تریان دروست ده‌کرد بۆمان ، به‌وه‌ی که‌ئه‌م کارانه‌ده‌که‌ین بۆ خۆده‌رخستنه‌ . ‌به‌م شێوه‌یه‌زۆر بێزاریان ده‌کردم و کاتێکی زۆرمان لێ ده‌ڕۆشت به‌م شته‌لاوه‌کیانه‌وه‌ که‌ ئازاریان ده‌داین ،به‌داخه‌وه‌ .
له‌مانه‌ش سه‌یر تر ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌وانه‌ی ئه‌و گرفتانه‌یان دروست ده‌کرد هه‌موویان مناڵیان هه‌بوو له‌کۆمه‌ڵه‌که‌داو سوودمه‌ند بوون له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ، که‌چی تۆزێ به‌زه‌ییان نه‌ده‌هاته‌وه‌به‌کۆمه‌ڵه‌که‌دا.

- هه‌نگاوه‌کان پاش قوتابخانه‌ی کوردی چۆن ڕۆشت؟ که‌ی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز دروست کرا؟
- قوتابخانه‌که ‌زۆر باش ده‌ڕۆشت ، له‌پۆلێکه‌وه‌کردمان به‌سێ پۆل و چه‌ند مامۆستایه‌کمان ده‌ست که‌وت که‌هه‌موویان به‌خۆبه‌خشانه‌ وانه‌یان ده‌وته‌وه‌و منیش به‌رده‌وام مه‌نهه‌جم بۆ داده‌نان و چالاکیم بۆ ڕێکده‌خستن و له‌م کاتانه‌دا کۆبوونه‌یه‌کگفمان ساز کرد له‌ماڵی به‌نده‌تاکو کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کوردی دروست بکه‌ین، هه‌ستام به‌بانگێشتکردنی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک له‌لایدن و بڕیارمان دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ساز بکه‌ین بۆ زۆربه‌ی کوردانی لایدن و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌له‌سێپته‌مبه‌ری 2000 دا ساز کراو تیایدا بڕیارمان دا که‌زانیاری کۆبکه‌ینه‌وه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر ساز بکه‌ین بۆ ده‌ستنیشان کردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و ناوی کۆمه‌ڵه‌که‌و کاره‌هونه‌ریه‌کانی تر که‌پێویسته‌ . پاش 2 هه‌فته‌کۆبوونه‌وه‌مان ساز کردو به‌ئاماده‌بوونی نزیکه‌ی 60 کوردی لایدن و ده‌وروبه‌ری کۆبوونه‌وه‌که‌کراو تیایدا کۆمه‌ڵه‌که‌ناونرا کۆمه‌ڵه‌ی کوردی نه‌ورۆز و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر دانراو 5 که‌س هه‌ڵبژیردرا بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که‌ش هه‌ڵبژێردراو پاش هه‌ڵبژاردنیکی سه‌خت به‌نده‌بووم به‌سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی نه‌ورۆز له‌لایدن. ده‌شڵێم هه‌ڵبژاردنێکی سه‌خت چوونکه‌هه‌ر له‌یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌بۆم ده‌رکه‌وت که‌چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی داماوین ته‌نانه‌ت نازانین له‌سه‌ر چی کاندێدی خۆمان هه‌ڵبژێرین و من به‌هه‌زار ده‌ردی سه‌ری ده‌رچووم به‌سه‌رۆکی سه‌نته‌ره‌که‌و که‌سانێک ڕکه‌به‌رایه‌تیان کردم خۆشیان بڕوایان نه‌بوو ده‌رده‌چن یان نا.

- کارنامه‌که‌تان چی بوو ده‌تانویست په‌یڕه‌وی چ یاسایه‌ک بکه‌ن؟
- ئێمه ‌ساڵانه‌کۆده‌بووینه‌وه‌و چالاکی ساڵمان ده‌ستنیشان ده‌کردو داوای یارمه‌تیشمان ده‌کرد له‌حکومه‌تی هۆڵه‌ندی تاکو به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین و خۆشمان هه‌موو ئه‌ندامێ مانگانه‌ی ده‌دا تاکو کاره‌کانمانی پێ باشتر بکه‌ین.

- سنووری چالاکیه‌کانتان کوێ یه‌و چه‌ند ئه‌ندامتان هه‌یه ؟‌
سنووری سه‌نته‌ره‌که‌مان دیاری کرد بۆ لایدن و چه‌ند شارۆچکه‌یه‌کی ده‌وروو به‌ری و له‌سه‌ره‌تادا نزیکه‌ی 80 ئه‌ندامان هه‌بوو. ئیستا ژیان له‌لای ئێمه‌ی کورد ڕه‌نگێکی تری هه‌یه‌ ، چونکه‌ سه‌رده‌می کۆمۆنیکاشۆن ئاسان تر بوه‌ ،ڕه‌نگه‌ خه‌ڵک که‌متر پێویستیان به‌یه‌ک بێت ،ڕه‌نگه‌ به‌ده‌ستی خۆمان خۆمان ئه‌نفالکه‌ین له‌مه‌نفا دا .

- بۆچی سنوورتان وا ته‌سک کردۆته‌وه‌و بۆ هه‌موو هۆڵه‌ندا نییه؟‌
سه‌ره‌تا باسم کرد که‌زۆر گرنگ بوو بێلایه‌ن بین تاکو خزمه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردی بکه‌ین ،خۆتان ده‌زانن تاکو ئه‌مڕۆش ڕه‌وه‌ندی کوردی دابه‌ش بووه‌به‌سه‌ر چه‌ند حیزبێکدا، منیش زۆر مه‌به‌ستم بوو که‌:
1- سه‌نته‌ره‌که‌مان بێلایه‌ن بێت .
2- خزمه‌تی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان بکات.
3- بۆ تاکی کوردی بسه‌لمێنین که‌ئه‌وه‌تا ئێمه‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیمان به‌حیزبه‌کان بێت ده‌توانین خۆمان خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رین.
دیاره‌ئه‌م لایه‌نه‌نامه‌وێت به‌هه‌ڵه‌لێکبدرێته‌وه‌ ،
چوونکه‌ من زۆر ڕێزم هه‌یه‌بۆ حیزبه‌کان و هه‌مویان خه‌باتیان کردووه‌و مێژوویان هه‌یه . به‌لای ‌منه‌ ئه‌ وه ‌ده‌بێت هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی سه‌ربه‌خۆ بێت و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای بوێت، ئه‌وه‌تا له‌هۆڵه‌ندا هه‌زاران کۆمه‌ڵی که‌لتوری و پیشه‌یی هه‌یه‌که‌هیچ که‌سێ سیاسه‌تی تیا ناکات و سه‌ر به‌هیچ پارتیکی سیاسی نیه .‌.

- با بێینه‌وه ‌لای کاره‌کانتان چیتان لا مه‌به‌ست بوو؟ ڕه‌وه‌ندی کوردی یان شتگه‌لی تر؟
بۆ من زۆر گرنگ بوو ڕه‌وه‌ندی کوردی کۆبکه‌ینه‌وه‌و بتوانین تێکه‌ڵی بکه‌ین له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندیدا و هونه‌رو که‌لتوری کوردیمان نیشانی نه‌ته‌وه‌کانی تر بده‌ین له‌هۆڵه‌ندا، پاشان گرنگیدان به‌مناڵی کورد له‌هه‌نده‌ران که‌نزیک بێته‌وه‌له‌زمانی شیرینی کوردی ومۆسیقاو که‌لتوری کوردی.
تاکو ئه‌م ئامانجانه‌ش بێته‌دی ده‌بوایه‌زۆر شت بکه‌ین له‌وانه‌:
1- قوتابخانه‌ی کوردی به‌رده‌وام بێت و مناڵانی تریش وه‌ربگرین.
2- سازدانی کۆبوونه‌وه‌و چالاکی بۆ دایکو باوکان و ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌هۆڵه‌ندا.
3- سازدانی کۆرسی کۆمپیوته‌ر بۆ ئه‌ندامانی سه‌نته‌ره‌که‌مان.
4- سازدانی کۆڕی ئه‌ده‌بی و شیعری که‌به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه‌کۆڕێکمان بۆ شاعیری کوردستان کاک عه‌بدوڵێ په‌شێو و 2 کۆڕیش بۆ کاک ئیسماعیل خورماڵی ساز کردوه‌و کۆڕێکی تریش بۆ دوکتۆر جه‌بار قادر ساز کردوه‌.
5- کردنه‌وه‌ی کۆرسی مۆسیقاو پاشانیش قوتابخانه‌ی مۆسیقای نامۆو هاریکاری کردنی هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست نامدار قه‌ره‌داخی له‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا بۆ مناڵی کورد و گه‌وره‌ی کورد وهه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌شه‌ره‌فی ئه‌وه‌مان به‌رکه‌وت ئه‌و مامۆستا مه‌زنه‌ببێته‌هاوڕێ و برامان و به‌بێ سنوور هاریکاری کرووین و هه‌رچی جالاکی هونه‌ری و کۆنسێرتی گه‌وره‌هه‌یه‌که‌سازمان کردبێ ئه‌م مامۆستا مه‌زنه‌ی له‌پشته‌وه‌بووه‌و هه‌موو کاره‌هونه‌ریه‌کانی بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندووین.
دیاره‌قوتابخانه‌ی مۆسیقای نامۆ بۆته‌خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌سه‌نته‌ری نه‌ورۆزو توانیومان پێکه‌وه‌له‌گه‌ڵ نامداری هونه‌رمه‌ند بره‌و به‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی هونه‌رو که‌لتوری گه‌له‌که‌مان بده‌ین و رووی گه‌شی هونه‌ری کوردیمان بخه‌ینه‌روو.

-  قوتابخانه‌ی کوردی تا کوێ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌نته‌ری نه‌ورۆز؟
- به‌داخه‌وه‌پاش ماوه‌یه‌ک که‌سه‌نته‌ری نه‌ورۆزمان دروست کرد کاره‌کان زۆر زۆر بوون ، گرفته‌که‌ش له‌وه‌دا نه‌بوو که‌کاره‌کان بۆمن زۆربن، نه‌خێر چوونکه‌وه‌کو له‌سه‌ره‌تادا وتم من توانایه‌کی زۆرم هه‌بوه‌و هه‌یه‌بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م که‌بێ سنووره‌و هه‌رچی توانای خۆمه‌و ماڵوحاڵی خۆمه‌خستومه‌ته‌ئه‌م بواره‌وه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بم، به‌ڵام گرفته‌که‌له‌وه‌دا بوو ئه‌م حاڵه‌ته‌له‌لای ئه‌ندامانی سه‌نته‌رو دۆسته‌کانمان گومانێکی گه‌وره‌ی دروست کردبوو که‌هه‌رگیز شتی وا نه‌ده‌هات به‌خه‌یاڵیاندا که‌سێ هه‌بێ واز له‌هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بهێنێ و ماڵ و حاڵی خۆشی بخاته‌بانی و چه‌ندین گرفتیان بۆ دروست ده‌کردم تاکو واز بهێنم، سه‌یرترین شت له‌وه‌دایه‌له‌کاتێکدا که‌پێم ده‌وتن باشه‌وه‌کو گومانتان له‌من هه‌یه‌وه‌رن خۆتان کاره‌کان بکه‌ن، که‌چی نه‌ده‌هاتنه‌پێشه‌وه‌و ده‌یان وت کاتمان نیه‌ ،
خۆی تراژیدیاکه‌له‌وه‌دایه‌که‌خۆیان نایکه‌ن و ناشهێڵن من بیکه‌م و ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ندیش نه‌ته‌وه‌که‌مه‌که‌ئه‌وانیشی تیان.
ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ند نه‌ته‌وه‌که‌مه‌نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز داده‌خرێ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ریته‌زۆر باوه‌له‌ناومانداو واشت لێده‌کات که‌ته‌نها بیر له‌وه‌بکه‌یته‌وه‌پاڵبده‌یته‌پاڵ حیزبایه‌تی و کاری خۆت له‌په‌نا ئه‌واندا بکه‌یت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بیروڕای مندا بنه‌گونجاوه‌و ناشگونجێ.
دێمه‌وه‌سه‌ر قوتابخانه‌ی کوردی، پاش ئه‌وه‌ی له‌ناو خودی قوتابخانه‌که‌دا گرفت دروست کراو ده‌گوترا که‌گوایا من بواری که‌س ناده‌م کار بکات، منیش به‌فرسه‌تم زانی و قوتابخانه‌که‌م دایه‌ده‌ست چه‌ند مامۆستایه‌کی به‌ڕێزی تاکو بیبه‌ن به‌ڕێوه‌ پاش ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م قوتابخانه‌که‌داخراو هۆکه‌شی نه‌بوونی ئه‌زموون بوو له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه‌و دواتریش ئه‌و منداڵانه‌بێبه‌ش بوون له‌زمانی کوردی و تراژیدیایه‌کی تریش ئه‌وه‌ بوو که‌هۆکاری داخستنی خرایه‌وه‌سه‌ر من له‌کاتێکدا من ئاسانکاریشم بۆ ده‌کردن له‌په‌یدا کردنی کتێب و .... . به‌داخه‌وه‌له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا شتێ نه‌ما به‌ناوی قوتابخانه‌ی کوردی و که‌سیش خۆی نه‌کرد به‌خاوه‌نی ئه‌م شکسته‌.

- کاتێک ‌وازت هێنا له‌قوتابخانه‌ی کوردێکه‌ ، سه‌رگه‌رمی چی بوویت له‌و ماوه‌یه‌دا؟
- وه‌کو وتم من سه‌رۆکی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز بووم بۆ 2 جار هه‌ڵبژێردرامه‌وه‌و له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌ریکی ئه‌م کارانه‌ی خواره‌وه‌بووم:
1- به‌ڕیوه‌بردنی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز هه‌موو یه‌ک شه‌ممانێک.
2- په‌یداکردنی هه‌موو پێداویستیکانی مادی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز.
3- یارمه‌تیدانی مامۆستا نامدار قه‌ره‌داخی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌ی مۆسیقادا که‌ژماره‌یه‌کی زۆر قوتابی هه‌بوو.
4-سازدانی ئاهه‌نگه‌کانی سه‌ری ساڵ ونه‌ورۆز.
5- کردنه‌وه‌ی چه‌ندین کۆرسی کۆمپیوته‌ر.
6- سازدانی کۆنسێرتی هونه‌ری. کۆڕی شیعری.
7- هه‌ر یه‌کێ له‌م کارانه‌بۆ خۆی دونیایه‌ک شتی پێویست بووه‌که‌نامه‌وه‌ێ سه‌رتانی پێوه‌بێشێنم به‌ڵام خوا ده‌زانێ من چه‌ند هیلاک بووم به‌م کارانه‌وه‌که‌ته‌نهاو ته‌نها بۆ خه‌ڵکی کوردم کردووه‌و له‌وانیشه‌وه‌زۆر ئازارم وه‌رده‌گرته‌وه‌که‌هه‌ندێ جار گریاوم بۆ حاڵی کورد که‌گه‌شتۆته‌حاڵه‌ته‌ێ که‌پێی خۆشه‌ئه‌م سه‌نته‌ره‌دابخرێ و ماڵ و منداڵی به‌رێته‌وه‌ماڵێ به‌مه‌رجێ من تیایدا ده‌رنه‌که‌وم.

- باشه ‌ئێوه ‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رتان هه‌بوو، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م کارانه‌ت ده‌کرد ، ئه‌وان چیان ده‌کرد؟
- ئه‌وه‌ ده‌توانی له‌وانی بپرسیت....، سه‌یر له‌وه‌دا بوو ئێمه‌شوێنێکمان گرتبوو بۆ کۆبوونه‌وه‌له‌یه‌کشه‌مماندا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شوێنه‌هۆڵه‌ندی بوو، داوای کرد که‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رمان کۆببێته‌وه‌له‌گه‌ڵی، ئێمه‌ش جووینه‌لای هه‌مان پرسیاری کرد له‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌ویش فه‌رمووی باشه‌من ده‌بینم که‌هه‌موو کاره‌کان ئه‌م به‌ڕێزه‌واته(‌ من) ده‌یکات، ئه‌و فه‌رمووی که‌من باڕه‌که‌ده‌به‌م به‌بڕێوه‌ هۆڵ ده‌گرم، قوتابخانه‌ی کوردی ده‌به‌م به‌ڕێوه‌ پاره‌په‌یدا ده‌که‌م، ئه‌ی ئێوه‌چی ده‌که‌ن؟ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌که‌گوایا کاتیان نیه‌ .
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌که‌زۆر سه‌یری لێهات و وتی باشه‌که‌کاتتان نیه‌بۆ خۆتان هه‌ڵبژاردووه‌ به‌هه‌رحاڵ منیش ده‌ڵێـم بۆچی خۆت هه‌ڵده‌بژێریت که‌ده‌زانیت کاتت نیه‌ منیش ده‌ڵێم بۆچی هه‌ڵیان ده‌بژێرن که‌ده‌زانن کار ناکه‌ن؟ بۆچی؟

- باشه ‌تۆ ده‌ته‌وێ بڵێیت که ‌سه‌د له‌سه‌د کاره‌کان تۆ کردووتن؟
- نه‌خێر ، ڕه‌نگه‌من زۆرێکی زۆرم کردبێ، به‌ڵام چه‌ند که‌سانێک هه‌بوون که‌کاریان کردووه‌و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵمندا کار ده‌که‌ن، به‌ێڵم ئه‌وه‌ی بۆ من زۆر ناخۆشه‌که‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌گه‌ر من ئه‌و کارانه‌نه‌که‌م شتێ نامێنێ به‌ناوی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز که‌واش ده‌ڵێم زۆر به‌داخم بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌که‌نه‌ده‌بوایه‌وابوایه‌ ، سه‌نته‌رێ که‌ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌بکات بۆچی که‌س خۆی به‌خاوه‌نی نازانێ؟
ئه‌مه‌پرسیارێکه‌زۆر گرنگه‌که‌به‌دواداچوونی بۆ بکرێت، له‌کاتێکدا کاره‌کانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌له‌کاره‌کانی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵێت گه‌وره‌تره‌و جوانتره‌و سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێکی سیاسی نیه‌ ، بۆچی دایکو باوکی مناڵێ که‌مناڵه‌که‌ی ئه‌م کارانه‌ی بۆ کراوه‌:
1- فێری زمانی کوردی کراوه‌.
2- فێری ڕه‌وشتی به‌رزی کوردانه‌کراوه‌و نزیک خراوه‌ته‌وه‌له‌ڕه‌وه‌ندی کوردی.
3- فێری مۆسیقای کوردی کراوه‌و کۆنسێرتیان بۆ کراوه‌له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین ئاست له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی کوردو هۆڵه‌ندیدا.

ئه‌گه‌ر منداڵێ ئه‌م شتانه‌ی بۆ بکه‌یت و هیچ داوایه‌کیشت نه‌بێ له‌دایکو باوکی و بگره‌ئاهه‌نگی خێزانی و سه‌ری ساڵ و گه‌شتی ئه‌وروپایان بۆ ڕێک بخه‌یت و له‌لایه‌نی مادیشه‌وه‌زۆر که‌م مه‌سره‌فیان بێ، ده‌بێ چی وا له‌و دایکو باوکه‌بکات خه‌مه‌که‌ی ئه‌وه‌بێ سه‌نته‌ری نه‌ورۆز دابخرێ، چی وا ده‌کات له‌و دایکو باوکه‌که‌ده‌ڕوات ته‌نانه‌ت خواحافیزیشمان لێنه‌کات؟

ئه‌م پرسیارانه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه‌وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌و شی بکرێنه‌وه‌زۆر سوودی لێوه‌رده‌گرین، به‌ڵێم ئاخ له‌و هه‌موو پرۆفیسۆره‌ی که‌هه‌مانه‌له‌بواری ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ردا و ئای له‌وانه‌ی که‌ته‌نها ده‌نووسن بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێن و خه‌می نه‌ته‌وه‌که‌یان ناخۆن.

- ده‌ ساڵه‌ تۆ سه‌رۆکی سه‌نته‌ری نه‌ورۆزیت؟
- نه‌خێر، من پاش 2 ساڵ هه‌ڵنه‌بژێردرام به‌سه‌رۆکی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز و له‌پاش ئه‌وه‌وه‌من وه‌کو ئه‌ندامێکی چالاکی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز کارم ده‌کرد و هه‌مان ئه‌و چالاکیانه‌م ده‌کرد به‌ڵام به‌داواکاری له‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، واته‌من گه‌ر کۆنسێرتێکم ساز بکردایه‌ داوام له‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌کرد مۆڵه‌تم بداتێ ، به‌و کاره‌هه‌ڵسم و سه‌رجه‌م پێداویتستیه‌کانیم دابین ده‌کرد. ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆیان بسه‌لمێنم لای من پله‌و ناو گرنگ نیه‌و تاکو بواریش نه‌ده‌م به‌بیانووی ئه‌وه‌ی من له‌و شوێنه‌دام که‌سانی تر ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌بگرن که‌کاریان پێنادرێت و پێم فه‌رموون ئه‌وه‌عه‌رزو ئه‌وه‌گه‌ز فه‌رموون ئه‌وه‌ی له‌خزمه‌تکردنه‌بابێته‌پێشه‌وه‌.

- ئه‌ی کێ بوو به‌سه‌رۆکی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز؟
- هاوڕێه‌کی خۆم هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌به‌سه‌رۆکو منیش زۆر هاوکاریم ده‌کرد به‌ڵێم ئه‌و خۆی تاقه‌تی سه‌ر ئێشه‌ی نه‌بوو و پاش ساڵێ وازی هێناو هاوڕێیه‌کی ترم بوو به‌سه‌رۆکی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز و چه‌ند ساڵێ واڕۆشت و تاده‌هات چالاکیه‌کانم زیاتر ده‌بوو.

- که‌واته‌گرفته‌کانتان چاره‌سه‌ر بوو؟
- هاهاها، بم بووره‌که‌پێده‌که‌نم به‌ڵێم خۆی ده‌بوو وابێ، چوونکه‌من نه‌سه‌رۆکم نه‌هیچ ، ئه‌ندامێکم مافی خۆمه‌چالاکی ساز بکه‌م و هه‌موو کاره‌کانیشی خۆم ده‌مکرد، بۆیه‌ئه‌وانه‌ی گومانیان لێم بوو ده‌بوو وازیان بهێنایه‌ ، به‌ڵێم به‌داخه‌وه‌به‌رده‌وام گرفتان دروست کرد بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو پێیان ده‌گوتن که‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر ته‌نها به‌قسه‌ی به‌نده‌ده‌کات، تاکو بێزاریان بکه‌ن و واز بهێنن.

- باشه‌ وه‌لامی تۆ چی بوو بۆیان؟
- بێگومان وه‌ڵامم ده‌دانه‌وه‌ ،وه‌ڵامی من یان کۆڕێکی شیعری بوو ، یان کۆنسێرتێکی گه‌وره‌ یان چالاکیه‌کی زۆر، یان پاره‌یه‌کی زۆرم په‌یدا ده‌کرد بۆ سه‌نته‌ری نه‌ورۆز، له‌مه‌زیاتر من نه‌چوومه‌ته‌ژێر باری شتی تره‌وه‌و ئه‌وان ده‌یان ویست ده‌رم په‌ڕێنن له‌وێ.

- به‌وه‌دا که‌تا ئه‌مڕۆ کار ده‌که‌یت، دیاره‌ده‌ریان نه‌په‌ڕاندوویت، به‌ڵام ئێستا چی ده‌که‌یت؟
- نه‌خێر ، منیان بۆ ده‌رنه‌په‌ڕێنراو له‌گه‌ڵ مامۆستا نامداردا شانم دایه‌به‌ری و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ کاری تر ده‌که‌ین و مناڵ و گه‌نجی کورد په‌روه‌رده‌ده‌که‌ین و ئێستاش خه‌ریکی وانه‌ی مۆسیقاین و هه‌موو ساڵێکیش کۆنسێرتێکی هونه‌ری ساز ده‌که‌ین.

- باشه ‌ئێستا ئه‌و براده‌رانه‌بگه‌ڕێنه‌وه‌ناو سه‌نته‌ری نه‌ورۆز تۆ هه‌ڵوێستت چی ده‌بێ؟
بێگومان گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پێکه‌وه‌ژیان و کارکردن بێ دوور له‌سه‌ر ئێشه‌و گرفته‌کان ئه‌وه‌به‌خێر بێنه‌وه‌سه‌رچاوان، خۆئه‌گه‌ر شتی تر بێت ئه‌وه‌بمبه‌خشن که‌ناتوانن بێنه‌وه‌ به‌ڵام من هه‌میشه‌دڵم گه‌وره‌یه‌و لێشیان زویر نیم به‌ڵام پێم ناخۆشه‌وه‌ها بیر ده‌که‌نه‌وه‌که‌زه‌ره‌ر به‌خودی مناڵی خۆیان و خۆشیان ده‌گه‌یه‌نن.

- سوپاس ماندوومان کردن
- سوپاس بۆئێوه‌ش

بۆ سه‌ردانی سایتی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە