کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


‌له‌فه‌له‌كه‌وه‌ بۆ‌ هاڤیبون‌؛ تكایه‌ ده‌ست‌ به‌كار‌بن!!

Wednesday, 13/05/2009, 12:00

1817 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پشت‌ ڕاستكرده‌وه‌ كه‌ شێرزاد‌ عه‌بدو‌ره‌حمانی‌ ڕاوێژكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌و كه‌سێكی‌ تر‌ كه ‌‌نه‌یویست‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا‌ بێت. ‌پار‌ساڵ‌ توانیان‌ ده‌می‌ به‌رپرسێكی‌‌ گۆڤاری‌ هاڤیبوون كه‌ له‌ به‌رلین‌ ده‌رده‌چێت‌ به‌ به‌رتیل‌ چه‌ور‌ بكه‌ن تا‌ داوه‌تنامه‌یه‌كیان‌ بۆ‌ بنێرێت، له‌و‌سه‌فقه‌یه‌دا‌ رێككه‌وتن‌‌و‌ هاڤیبون‌ ئۆكه‌ی‌ بۆ‌ كردن‌و‌ داوه‌ته‌كه‌ی‌‌ بۆ نارد‌ن‌، شێرزاد ئه‌وڕه‌حمانیش‌ به‌ ته‌نسیق‌ له‌‌گه‌ل ‌حاكم‌ شاكر‌و وه‌سیته‌كه‌ لیستێكی‌ به‌دڵی‌ خۆیان‌ ناونوس‌ كرد‌و دایان‌ به‌ وه‌زیر‌، وه‌زیر‌یش‌ بۆ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌‌ به‌رز‌ كرده‌وه‌‌، له‌وێش ‌وه‌ستای‌ مه‌علان شێرزاد‌‌عه‌بدولره‌حمان ‌ سه‌رو‌ كڵاوی سێ‌گورینگه‌ی سورچی‌یانی‌ خسته ‌سه‌ر‌سه‌ری‌‌ دكتۆر ‌نوری‌و د.عزه‌ت‌‌ی‌ مه‌لا علی‌‌،به‌ ئیمزای‌عمر‌فه‌تاح موافه‌قه‌تی‌ بۆ وه‌رگرتن، ‌كاك‌ شێرزاد دیاره‌ وه‌ک‌ وه‌فادارییه‌ك‌ له‌ پاداشتی‌ ئه‌و‌ چاكه‌و پیاوه‌تییه‌ی ‌‌كه‌ گۆڤاری‌‌‌ ناو‌برا‌و ‌داوه‌تنامه‌كه‌یان‌ نارد‌بوو مه‌رجی‌ پێشینه‌ی‌ بۆ‌ دانابوون كه‌ ده‌ست‌ به‌تاڵ‌ نه‌چن‌ بۆ‌ به‌رلین‌، بۆیه‌(ش.ع) له‌ لایه‌ن‌ فه‌له‌ك‌ شه‌فاعه‌تی‌ بۆ‌ كردبوون‌ و له‌ سولفه‌ی‌ موسته‌دیمه‌‌و‌ به‌ ره‌زامه‌ندی‌ فه‌له‌ك شه‌ش‌ ده‌فته‌ر‌ دۆلاری‌ بۆ‌ گۆڤاری‌ هاڤیبوون ‌له‌و‌ پاره‌ زۆر‌و زه‌به‌لاحه‌ی وه‌زاره‌ت ‌بۆ‌ هێنا‌ن!له‌ كاتێكدا‌‌ یه‌ك‌ ساڵه‌‌ ئه‌و مووچه‌ كه‌مه‌ی رێزلێنانی‌‌ هونه‌رمه‌ند‌و رۆژنامه‌ نوسانی‌ هه‌رێم له‌قورگی‌ شێره‌و نایه‌ته‌ده‌ر!! شانده‌ ساخته‌ كاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌ت‌، ئه‌وه‌ی‌ من‌ بیزانم‌ ناوه‌كان‌ هه‌ندێكیان‌ ئه‌مانه‌ بوون‌ (شاكر ‌‌رۆژ‌به‌یانی‌ سه‌رۆكی‌ شاند‌، شێرزاد‌عه‌بد‌ولره‌حمان‌ ڕاوێژكاری‌ ‌وه‌زاره‌ت- زاهیر‌ عبدوڵڵا كه‌ به‌م‌ دواییه‌ له‌ ناو‌ یه‌كێتی‌ گێڕی‌ به‌دلكرد‌بوو‌‌ هاته‌وه رێزی شۆڕش‌و كرایه‌ به‌رێوه‌به‌ری‌‌ كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ هه‌ولێر ،‌ هه‌روه‌ها ‌ -‌ علی‌‌ ئه‌حمه‌د- جه‌لال‌ به‌یار‌، له‌ولا‌شه‌وه‌ ئه‌.قه‌رداخی‌‌و ش‌.‌ كۆیی‌و د.‌ قه‌ره‌داخی‌- ئالان‌ عومه‌ر‌ی‌‌ گۆرانیبێژ كۆنه‌ خێزانی‌‌ مامۆستا چه‌تۆ‌ نه‌ورۆز‌ كه‌ هه‌ر ‌زوو‌ له‌ شانده‌كه‌ خۆی‌ دابڕی‌و گه‌یشته‌ سوید‌و له‌وێ‌ داوای‌ په‌نابه‌ری‌ كرد‌و له‌ كه‌یسه‌كی‌ پڕ‌‌هه‌ڵبه‌ستراو‌ قوڕێكی‌ خه‌ستی‌ بۆ‌ چه‌تۆ‌‌ رواندوزی‌ گرته‌وه‌‌، گوایه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكردوه‌و ژیانی‌ له‌ خه‌ته‌ره‌ ده‌یان‌ درۆی ‌شاخداری‌ بۆ‌ هۆنی‌بۆوه‌ ‌تا‌ ئیقامه‌ وه‌ر‌گێرێت‌و حزبه‌كه‌ی‌ كاك‌ فه‌له‌كیشی‌ به‌خێڵه‌كی‌و گه‌نده‌ڵ‌و سه‌ركوتكه‌ری ‌ژنان وه‌سف‌ كردبوو،‌ ده‌كرێت‌ بڕگه‌ی‌قسه‌كانی‌ ئه‌و خانمه‌راست‌ بێت! ئالان‌خان كه‌‌ به‌ناوی‌ شاندی‌ وه‌زاره‌ت‌ سه‌فه‌ری‌ ئه‌وروپای‌ كرد‌بوو‌ كچه‌ ساواكه‌شی‌ لای‌ دایكی‌ جێ‌ هێشتو ‌تێی‌ ته‌قاند ‌بۆ‌ سوید‌‌ چوو تا‌ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵدا بێت‌ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و كه‌سیش‌ (كه‌فیل)ی‌ لێوه‌رنه‌گرت‌ كه‌ ده‌بوایه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌! ،چونكه‌ له‌سه‌ر‌ نه‌فه‌قه‌ی‌ حوكمه‌ت‌‌و‌ به‌ناوی‌ كۆنسێرت‌ به‌ڤیزه‌ی‌ ئه‌وان‌ ئۆغری‌ خێری‌ كرد‌بوو! ناوبراو‌ ‌وا‌ له‌ سویده‌و له‌كه‌مپ‌ چاوه‌ڕێ‌ی‌ ئیقامه‌‌یه‌، یه‌كجار‌‌‌ ‌بۆ‌ كۆنسێرت‌و گۆرانی‌‌گوتن‌ ده‌ركه‌وتوه‌خۆی‌ له‌ رۆژنامه‌‌نوسانیش‌ به‌دوور‌ ده‌گرێت‌‌و له ‌سایتێك‌ دیدارێكی‌‌كورتی له‌ گه‌ڵ كرابوو به‌ڵام باسی لجو‌ئه‌كه‌ی‌ ناكات‌خۆی‌ له‌و وه‌ڵامه‌ به‌دوور‌ ده‌گرێت. كارم‌ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نیه‌ با‌ زیاتر‌ له‌ كرۆكی‌ بابه‌ته‌كه‌م‌ دوور‌ نه‌كه‌ومه‌وه‌. ئه‌و‌ براده‌ره‌ له‌ سه‌رو‌ به‌ندی‌ قسه‌كانی ده‌یگوت‌ پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدی‌ وه‌زاره‌ت‌‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ‌ شاكره‌ فه‌ندی‌و‌ كاكه‌ شێرزاد‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌لمانیا شه‌ش‌ ده‌فته‌ردۆلاریان‌ به‌ ده‌زگای‌‌‌‌ هاڤیبون‌ گه‌یاند‌! ئه‌و گوتی‌؛‌ هه‌ركه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌‌ دا‌به‌زین‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ هاڤیبون‌ له‌ پێشوازیمان‌ دا‌ بوون‌ دیار‌ بوو‌ پێشتر‌ مژده‌ی‌ئه‌وه‌یان پێ‌‌گه‌یی‌ بوو كه‌ جانتایه‌ك‌ دۆلاریان‌ بۆ‌ هاتوه‌! دوای‌ ته‌وقه‌یه‌كی‌ گه‌رم‌و ئه‌م‌ لا‌وئه‌ولا ماچ‌ كردن‌‌له‌ ماشێن‌ سه‌ریان‌ خستین‌ ئێمه‌یان‌ برد بۆ‌ نان‌ خواردن‌، پاشان به‌ره‌و شوقه‌یه‌كی‌ بێ سه‌رو‌ به‌ری ‌ناخۆش‌ كه‌‌پێشتر قسم‌ داخلی‌ بوو‌ به‌ ناچاری‌ چه‌ند‌ شه‌وێك‌ له‌وێ‌ ماینه‌وه‌ چونكه‌ له‌ به‌ر‌ بۆنی‌ میز‌ و پیسی‌ شوێنه‌كه حه‌جمانمان‌ نه‌بوو‌! دوای‌ دوو‌سێ‌ رۆژ‌ كۆڕ‌و دانیشتنی‌ بێ بنه‌ماو كات‌ به‌سه‌ر بردن‌ گوایه‌ ئێمه‌ شاندی‌ ڕۆشنبیرانی‌كوردستانین ‌‌سه‌رێكی ‌پێشانگای‌ كتێب‌ی‌ فرانكفۆرت‌ماندا‌و پاشان دیار‌ بوو براده‌رانی‌ هاڤیبون‌ چیتر‌ خۆیان‌ لێ‌ نه‌كردین‌ به‌ساحێب كاری‌ وان‌ ته‌مام‌ شود‌، پاره‌ی‌ خۆیان‌ وه‌رگرتبوو‌، شانده‌كه‌ش‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ پلیتی‌ ته‌یاره‌ی هه‌ردوو ‌سه‌ریان‌له‌ سه‌ر‌ حیسابی‌ وه‌زاره‌ت بۆ‌ كڕدرا‌بوو. شاكر‌و‌ شێرزاد‌ پاره‌ی‌ ئیفادی‌ ئه‌و‌ سه‌فه‌ره‌یان‌ هه‌ر‌ یه‌كه‌و‌ 60 گه‌ڵا‌بوو چونكه‌ ئه‌وان‌ فه‌رمانبه‌ری‌ پله‌ یه‌ك‌ بوون!‌ ئه‌وانی‌ دیكه‌ 30‌ گه‌ڵایان‌ پێ‌درا‌بوو . ‌سه‌رچاوه‌كه‌ له‌و شه‌وانه‌‌ی‌ ڕابردو له‌‌سه‌ر‌ مێز‌و كاتی‌ خواردنه‌وه‌ باسی‌ له‌ ماجه‌ڕای ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی‌ شاندی‌ نا‌وبرا‌و كرد‌ ، ده‌یگوت‌: ‌كوڕینه‌ باوه‌ر‌ بكه‌ن وه‌ك‌ گورگی‌ برسی‌ به‌ناو‌ كوچه‌و خیابانه‌كانی‌ ئه‌و‌ شاره‌ ده‌سوڕاینه‌وه ئاگرمان‌ گرتبوو هه‌ر‌ بابا‌ بوو خۆمان‌ ده‌كرد‌ به‌ناو‌ جامخانه‌كان‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌گبه‌مان‌دا‌ بوو‌ خاڵی‌ مان‌ ده‌كرده‌وه‌ ! رۆژێكی‌ خۆش‌ بوو‌ دوعاو ‌شه‌فاعه‌تمان‌ لۆ‌ حوكمه‌ت‌ ده‌كرد‌ كه‌ چه‌ند‌ه ده‌ست‌ كراوه‌و‌ چاوتێرو سه‌خی‌ ته‌بیعاته‌ ، هه‌موو‌ جۆرێكمان‌ له‌باوه‌ش ده‌گرت، ‌قژ‌ زه‌رده‌ی‌ چاو‌ شین‌ باڵا‌ به‌رز‌ كورته‌ بنه‌ی‌ قه‌ڵه‌و ئه‌سمه‌ر‌و ڕه‌شتاڵه‌ هه‌موو‌ بابه‌تێكمان‌ جه‌ڕباند بگره‌ هه‌ر‌ له‌ سۆزانی‌ ئه‌ڵه‌مانی‌- پۆلۆنی‌ - تایله‌ندی‌- رۆمانی - ڕووسی‌ - هۆڵاندی‌ تا‌ ده‌گاته‌ ئه‌فه‌ریقی‌! نرخه‌كان‌ جیاواز‌ بوون ‌ له‌ 30 ئێورۆ‌ هه‌بوو‌ تا‌ 50‌ ئێورۆیی‌، شه‌وانه‌ش‌ كه‌ به‌و‌ مه‌شروبه‌ نه‌عله‌تییه‌‌ مه‌ست‌و حه‌یران‌ ده‌بووین‌ براده‌رێكمان‌ كه‌ له‌و گه‌شته‌ هاو‌سه‌فه‌ر‌‌ بوو ویژدان‌‌ به‌رۆكی‌ پێده‌گرت‌و جار‌جاره‌ دا‌ده‌ما ده‌یگوت‌‌: گه‌مژه‌‌ینه‌ ئه‌وه‌ی ‌ئێوه‌ ده‌ینۆشن شه‌راب‌ نیه‌ خوێنی‌ شه‌هیدانه‌ ئاره‌قه‌ی‌ نێو‌چه‌وانی منداڵه‌ بۆیاخ‌چی‌و كۆڵ ‌له‌پشت‌و كلینس ‌فرۆشی‌ ‌‌‌سه‌رشه‌قامه‌كانی‌ شێخه‌ڵاو به‌رده‌ركی‌ سه‌را‌و سابونكه‌رانه‌ !! له‌ به‌ر‌خۆیه‌وه‌ ده‌یگوت‌: ده‌ك‌ فه‌له‌ك ده‌ورانت بڕوخێت چما‌ ئه‌وه‌ شاندی‌ حكومه‌تی‌ كوردستانه‌ یان‌ مافیای‌ رۆما‌و ڕووس‌و مه‌جه‌ڕستانه‌؟ ئه‌و‌ براده‌ره‌ ناوه‌ ناوه‌ ئاخێكی‌ هه‌ڵده‌كێشا‌و وه‌ك‌ بڵێ‌ تاوانێكی‌ كرد‌بێت‌ وا‌ ده‌هاته‌ به‌ر‌چاو‌ دیار‌بوو شه‌وه ‌سوره‌كانی‌ ئه‌وێ‌ رۆژێ‌ی‌ ده‌هاته‌وه‌ یاد بۆیه‌ پێلوی‌ چاوه‌كانی‌ بڵند‌ كرد‌و به‌ ئیشاره‌تێك‌ مام‌ یاقۆی‌ بانگ‌ كرد‌و گۆتی‌ : مامه یاقۆ‌‌ ئه‌مشه‌و ویژدانم‌ ئاسوده‌یه‌ چاره‌گه‌كی‌ تر‌ له‌و‌ عه‌ره‌قه‌ فه‌له‌م‌ لۆ‌ بینه‌وه‌! منیش‌‌جگه‌ره‌یه‌كی‌ دیكه‌م‌ داگیرساند‌و له‌ به‌ر‌ خۆمه‌وه‌ ده‌مگوت‌ تازه‌ گۆمه‌كه‌ قوڵ‌ بوو‌ مه‌له‌ی‌ تیا‌ خۆشتر‌ ده‌بێت‌، با‌ بزانم‌ چی دیكه‌ی له‌ هه‌گبه‌دایه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانی‌ پێكێكی‌ تر‌ئه‌و براده‌ره‌ دوباره‌ كه‌وته ‌باس‌كردن‌و گێرانه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌‌یان، ئه‌فسوس‌‌كه‌ هاندی‌ یه‌كه‌ی له‌ سه‌ر‌ مێز‌ دانابوو‌ له‌پڕ زه‌نگێكی‌ بۆهات‌و قسه‌كانی‌ پێ بڕی‌ ،دیار‌ بوو كارێكی‌ به‌په‌له‌ی‌ هاته‌ پێشێ بۆیه ‌هێنده‌ نه‌مایه‌وه‌ روخسه‌تی‌ خواست‌و نه‌كرا‌ ته‌واوی‌ حیكایه‌تی‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ بۆ‌مان‌ بگێڕێته‌وه‌ منیش كه‌وتمه‌ داڵغه‌ لێدان‌ بیرم‌ له‌ وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌هه‌ر‌چه‌نده‌ ئه‌و بابه‌ته‌ كۆن‌ بووه‌و ئه‌و سه‌رگوزه‌شته‌یه‌ چه‌ند‌ مانگێكی ‌به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌،‌ به‌ڵام ئه‌وه ‌دێنێت‌ كاتی‌ خۆمی‌ بۆ‌ ته‌رخان‌ بكه‌م و‌بیكه‌م‌ به‌ بابه‌تێك‌و بۆ شوێنی‌ مه‌به‌ست بینێرم‌،
با ‌سه‌رۆ‌ك كه‌مێك‌ به‌ئاگا‌ بێت‌ و‌ بزانێت‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌و چ‌ باس‌و خواس‌ ده‌گوزه‌رێت‌ . تا‌ چیدیكه‌ پێمان‌ نه‌ڵێت‌ (رۆژنامه‌نوس‌ ناحه‌قی‌ده‌كه‌ن، كوا‌ گه‌نده‌ڵی‌؟ یه‌ك‌ حاڵه‌تمان‌ پێ بڵێن)! ‌ئاخۆ‌ ئه‌و شه‌ش‌ ده‌فته‌ر‌ دۆلاره‌ بۆ‌‌ ته‌نها درا‌ به‌ هاڤیبوون؟ له‌ پاڵ‌ ئه‌ویشدا ویژدان‌‌و قه‌ڵه‌می‌ چه‌ند‌ نوسه‌ر‌و سایتی‌ دیكه‌‌یان كڕی‌؟؟ چونكه‌ جێگه‌ی‌ گومانه‌! ده‌سه‌ڵاتی‌‌گه‌نده‌ڵ ومافیای‌ خۆماڵی به‌خۆڕایی‌ ئه‌و پاره‌ زۆره‌ ته‌خشان‌و په‌خشان‌ ناكه‌ن،‌ده‌بێ وه‌ڵامی‌ براده‌رانی‌ هاڤیبون‌‌ چی‌ بێت‌؟ ژ‌كه‌ره‌ما‌ خۆڕا چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامین‌ !!

رۆژنامه‌نوسێك
هه‌ولێر 12/05/2009



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)