کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاتنەوەى هیرۆ و كوڕەكانى بۆ كوردستان بەڵگەیە لەسەر ئەوەى تاڵەبانى مردووە

Saturday, 05/01/2013, 12:00


ئەو هەواڵەى ڕۆژنامە فەرنسیەكە بڵاوى كردەوە ڕاستەو لەجێگەى خۆیدایە و هاتنەوەى هیرۆ برایم ئەحمەد هاوسەرى تاڵەبانى و كوڕەكانى تاڵەبانى بۆ سلیمانى و بەجێهیشتنى تاڵەبانى لە نەخۆشخانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە تالەبانى كۆتایى بە ژیانى هاتووە بەڵام تەنها ڕاگەیاندنى مردنەكەى بەفەرمى ماوە.
هاتنەوەى هیرۆر و كورەكانى بۆ ئەوەى ، لە غیابی بنەمالەى تالەبانى لە كوردستان، ئەگەر مەرگى تالەبانى ڕابگەیەنریت ئەوا یەكیتى بەتەواویى لەدەستى بنەمالەى تالەبانى دەرده‌چێت , هیرۆ و كوڕەكانى بۆیه‌ هاتوونەتەوە بۆ ئەوەى پیش راگەیاندنى مردنەكەى تالەبانى هیرۆ و كوڕەكانى دەست بگرنەوە بەسەر یەكێتیدا و كۆبوونەوە بكەن بە كادرانى یەكێتى و بە هەڕەشە و پارە و ئیمتیاز و بەڵێن كۆنترۆڵیان بكەن. كۆبوونەوەى هیرۆ لەگەڵ نیچیر بەرزانى و كۆبوونەوەى لەگەڵ كادرانى مەڵبەندى یەكی سلێمانی و قسە كردنى بە زمانى هەڕەشە بگه‌نه‌ لەسەر ئەوەى تاڵەبانى مردووە و هیرۆ كار بۆ ئەوە دەكات یەكیتى بخاتەوە ژیر دەسەڵاتى بنەماڵەكەى.
من لە ئێوە دەپرسم هیرۆ بۆچى هاوسەرى ژیانى بەجێ دێڵت؟ئەى كوڕەكانى بۆچى باوكیان بەجێ دێڵن؟ئایا عەقڵ تەسەور دەكات تاڵەبانى لە ژیاندا بیت و كور و هاوسەرەكەى بەجێێ بهێڵن؟ نەخیر خۆتان دەزانن كەوسكارى دەرەجە یەكى هەات بریاردانى دكتۆر لە مردنى كەسەكەیان لەگەڵیدا دەبن و باش بڕیارى دكتۆر لە مردنى ئەو كەسە ئەوا دەبێت بەجێی بهێڵن و دەدریتە دەستى كارمەندانى مەتخانە.

http://www.lefigaro.fr/international/2013

رۆژنامه‌ی لا فیگارۆی فه‌ره‌نسی:تاڵه‌بانی له‌سه‌ر جێگا مردووه‌
رۆژنامه‌ی لا فیگارۆی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی دوێنێ ئێواره‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی خۆی هه‌واڵی مردنی سه‌رجێگه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراقی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازی نێوان پزیشكه‌ ئه‌ڵمانیه‌كان وسه‌ركرده‌یه‌كی كورده‌وه‌ راگه‌یاند,رۆژنامه‌كه‌ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شالێتی به‌رلین كه‌ یه‌كێكیان پزیشكی تاڵه‌بانیه‌ و هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی كورد كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاندوه‌:تاڵه‌بانی بارودۆخی رۆژبه‌ رۆژ خراپتر ده‌بێت هیوای چاكبونه‌وه‌ی نه‌ماوه‌ وله‌سه‌ر جێگه‌ مردوه‌,پزیشكه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌:پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ هه‌وڵێكی زۆریان داوه‌ كه‌ ژیان بۆ تاڵه‌بانی بگێرنه‌وه‌و بتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن به‌ڵام بێسوده‌و به‌م نزیكانه‌ به‌ره‌سمی هه‌واڵی مه‌رگی تاڵه‌بانی راده‌گه‌یه‌نرێت,رۆژنامه‌ی لافیگارۆ هه‌مان هه‌واڵی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی ئاگاداره‌وه‌ پشت راست كردۆته‌وه‌و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌یناسێنێت كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوی بهێنرێت, ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانی یه‌كێتی به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ ده‌یده‌ن به‌گوێی هه‌وادارانیدا گوایه‌ تاڵه‌بانی چاوی پێ ئه‌جوڵێنرێت یان ئه‌توانێت ده‌م بكاته‌وه‌و دایخاته‌وه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە