کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رووداوەكانی 2011 زۆر خێران!!

Sunday, 16/01/2011, 12:00


لەوكاتەی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی گەشەی سەندووە مل ملانێكانیش فراوانتر بوون بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی مرۆڤ كەخۆی لەداخوازیە كۆمەڵایەتیەكاندا دەبینێتەوە بۆ گۆرینی بارو دۆخی ژیانی كۆمەڵگا.لەسەتای ساڵی2011 لەمانگی یەكدا لەماوەی چەند رۆژێكی نزیك لە یەكتر دوو حوكمەت عەرەبی لێك هەڵوەشا و وڵاتێكی تازەش بەرێوەیە لە لەباشوری سودان. حوكمەتی لوبنان هەڵوەشایەوەكە سەعد حەریری سەرۆكایەتی دەكرد ، حوكمەتی تونس كە زەین عابدین بن علی سەرۆك كۆماری بوو. حوكمەتی لوبنان كێشەی تیرۆركردنی رەفیق حەریری هەیە ، بەڵام حوكمەتی تونس پەیوەندی بەقۆرخ كردنی دەسەڵات و گوێنەگرتن لە ئۆپۆزسیۆن و درێژەدان بەگەندەڵیەوە هەیە. دوای ئەوەی پۆلیسی تونس ویستیان گەنجێكی خاوەن بروانامەی كۆلێژ(محمەدبوعەزیزی) بێبەش كەن لەژیانی كولەمەگی عەرەبانەچێتی ،ئەویش ئەوەی قبوڵنەكرد خۆسووتاندنی هەڵبژارد وكۆتایی بەژیانی كۆیلایەتی خۆی هێناو بووە شۆرشێكی گەورەی رزگاری بۆ گەلی تونس كەكۆتایی بە حوكمی (23) ساڵەی دیكتاتۆری تونس هێنا.زۆرن ئەوكەسانەی خۆیان دەسووتێنن تاروناكی بەگەل بگات(دیكتاتۆر دایم لە ئەستوریدا دەپسێت)پێچەوانەی هەموو شتەكانی ترە كە لەباریكدا دەپسێن . حوكمەتی سەدامی لەناو چوو سەرەتایەك بوو بۆ گۆرانكاری دیكتاتۆرەكان لە وڵاتانی عەرەبیدا. دوای ئەو هەموو نەهامەتیەی بەسەر گەلی عیراقدای هێنا خۆشی لەسێدارەدرا، دوائەوەی ئەو هەموو رۆڵە عیراقیەی بەكوشت دا رۆڵەكانی خۆشی كوژرا . ناپلیۆن دەڵێَت هەر سەركردەیەك خاكی بەدەستەوە نەمێنێ بەڵام هێزی گەلی لەگەڵ بێت سەردەكەوێت ، بەڵام پێچەوانەكەی نەگبەتیەودەروخێ. گەر وڵاتێك سەركردەكانی بۆ بەرژەوەندی گەل تێكۆشن دەسەڵات قۆرخ نەكەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بنەماڵەو دەستوو پێوەندەكانیان دەتوانن درێژە بەمانەوەی خۆیان بدەن ناویان دەچێتە مێژووی سپیەوە. بەڵام گەر سەركردەیەك هەموو مافەكانی هاوڵاتی زەوت بكات و میللەت بەرەو نەهامەتی و فەقیری و بیكاری ببات دەرەنجامەكەی بەدەردی (زینەدین العابدین) دەچێت ودەچێتە مێژووی رەشەوە. پێویستە هەموو دەسەڵاتدارێك بیر لە(نێڵسۆن ماندیلا) بكاتەوە بۆ ئەوەی پاشەرۆژی رووناك بێت . ئەو حوكمەتانەى كە قۆرخی دەسەڵات دەكەن خۆیان دەسەپێنن بەسەر گەلدا بەرەو كەمبوونەوە دەچن ئەوەتا دەبینین رۆژ بەرۆژ دیكتاتۆرەكان لەناو دەچن یان هەڵدێن . برسی كردنی میللەت كارێَكی زۆر ئەستەمە هەموو دەزانین ئەوەندەی مرۆڤی برسی بیر لەئازادی دەكاتەوە مرۆڤە تێرەكان بیری لێناكەنەوە. ئەوەندەی مرۆڤی بێكار بیر لەگۆرینی سیستەمی حوكمرانی دەكەنەوە مرۆڤە گەندەڵە پركارەكان بیری لێناكەنەوە، لەبەر ئەوەی بێكاری دەردێكی كوشندەیە لەكۆمەڵگادا. دەنگی برسیوو بێكار زۆر گەورەوبەهێزە هیچ هێزێك خۆی لەبەرناگرێت.هێزی گەندەڵی، قۆرخ كردنی دەسەڵات ،چەوساندنەوە، ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی زۆر لاوازەو خۆی پێناگیرێ لەئاست هاواری لەبن نەهاتووی ستەم دیدەو ماف خوراودا.زۆرن ئەو وڵاتانەی كە بەشێوەی تونس فەرمان رەوایی دەكرێن ، زۆرن ئەووڵاتانەی كەكۆمەڵك كەس خێرووبەرەكەتەكەی دەخۆن میللەتیش تەماشایان دەكات ، ئەوەی لەتونس روویدادەرسێكە بۆ هەموو ئەو دەسەڵاتانەی چ بەناوی ئیسلامەوە چ بەناوی دیموكراسیەتەوە گەل دەچەوسێننەوە بابزانن رۆژێك دادێت دەبێت لەناوچن یان باروبارگەیان كۆكەنەوەو هەڵبێن. دەسەڵاتداران هەموو كاتێك داواكارانی مافی رەوای میللەت بەبێگانە پەرستوو تابوری پێج و ئاژاوەگێرناودەبەن تا كۆتاییا پێدێت وەك حوكمەتی تونس كەبەدروشمی(نان وكارو بیرورای ئازادی وهەرزانی روخێنرا)...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە