کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی ئه‌و بانده‌ی پاراستن، كه‌ رفاندنی دكتۆر عه‌بدلمسه‌وه‌ر بارزانینان ئه‌نجامدابوو

Saturday, 31/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٦ی هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ يه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌دهه‌م بارزانی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ به‌ بڕياری راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی، گرۆپێكی نزيك له‌ بارزانی‌ سه‌رپه‌رشتی ڕفاندن، لێدان و سوكايه‌تیکردن بە دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانیی ئامۆزای مه‌سعود بارزانی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، ئەو گروپه‌ له‌لايه‌ن (قاسم مزوری) كه‌ به‌ مامۆستا قاسم بارزانی ناسراوه‌، به‌رپرسی يه‌كه‌می ده‌زگای به‌رگریيه‌، كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ ده‌زگا ئه‌منيه‌كانی ئاژانسی پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، له‌ هه‌مان كاتدا قاسم مزۆری به‌ پياوی چالاكیيه‌ گرنگه‌كان داده‌نرێت، كه‌ له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانیيه‌وه‌ پێی ده‌سپێردرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكرد،‌ كه‌ سه‌رجه‌م بكه‌رانی ئه‌و تاوانه‌ بارزانی بوونه ‌و له‌ سه‌لاحه‌دينه‌وه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ دوو رۆژ پيش ئه‌و واده‌يه‌ ئاماده‌ كراون. سه‌ياره‌ی يه‌كه‌م ئه‌ركی رفاندنی دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانیيان له‌ ئه‌ستۆ بووه‌، سه‌ياره‌ی دووه‌م، له‌ پشت كه‌سنه‌زانه‌وه‌ له‌ ناو غاباته‌كه‌ وه‌ستاون، قاسم مزۆری بۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی كردووه‌ و ده‌مامكيان بۆ خۆيان كردووه‌، دوا وته‌يان ئه‌وه‌بووه،‌ كه‌ نابێت جارێكی ديكه‌ بگه‌رێته‌وه‌ ناو سنوری هه‌ولێر و بادينان و بارزان.
ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ شاپ و زللە و شه‌قه‌كان له‌لايه‌ن خودی قاسم مزوريیيه‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌.
ئەوەی جێگای سەرنجڕاکێشانە ئه‌و به‌رپرسە باڵایەی پاراستن، كه‌ نه‌يويست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، شه‌وی رابردوو ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ يه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی مه‌سعود بارزانی له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ دابوون و هه‌رشه‌يان له‌ دكتۆر عه‌بدلمسه‌وه‌ر بارزانی كردووه‌، به‌ڵام ناوه‌كه‌يان ئاشكرا نه‌كرد.
لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا لەگەڵ د. عەبدولمسەور، ئەوەی باسکرد، یەکێک لەوانە بەردەوام بە کامیرا وێنەی رووداوەکەی دەگرت، گومانم هەبوو ئەو کەسە کوڕی یان برایەکی مەسعود بێت! (کوردستانپۆست: مەبەستیش لە گرتنی ئەو وێنەیە بۆ ئەوە بووە کە دواجار بیبەنەوە و پیشانی مەسعودی بدەن).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە