کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتى كوردى بە پیرى فێرى محەلەبى خواردن بون

Friday, 01/05/2009, 12:00


ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كوردى تا چیلەكەیان تێ وەرنەدەیت نازانیت چەندە بۆگەنن , ئەمانە وەكو كەرى دێز وان تۆپینى خۆیان و زیانى خاوەنەكەیان ئەوێت وبەلایانەوە گرنگ نیە چى ڕوو دەدات , گرنگ ئەوەیە كەسێك نەبێت دژى كورسیەكانى ئەمانە خەبات بكات و شوێنیان پێ لەق بكات , چونكە وا فێر بون كەس نەبوە دژیان بوەستێ بۆیە ئێستا ناتوانن تەحەمولى بكەن چونكە بە پیرى فێرى محەلەبى خواردن بوون بۆیە كەوچكەكە ئەبەن بۆ لوتیان ,ئەمان بۆ دەرەوەى خۆیان زۆر دیموكراسین ,لە بەغداد داواى دیموكراتى ئەكەن, بەڵام كە ئەم دیموكراسیە سەرو پۆتەڵاكى خۆیان ئەگرێتەوە ئیتر دنیایان لێ دەبێتە چەرمى چۆلەكە ,لە دوایى ڕاگەیاندنى لیستى گۆڕان ئەم دەسەڵاتە مافیایە كەوتونەتە شەڕێكى ترسنۆكانەوە كە خۆشیان نازانن بۆ ئەم شەڕە دەكەن , لەگەڵ ئەوەشدا هاتون هەرچى كۆنە بەعسى و پیاوى دڵڕەش و قین لە دڵە كۆیان كردۆتەوە و لە شاشە ڕوو زەردەكانیانەوە وەكو سەگ ئەڕشێنەوە , سەیرى كەن ئەوانەى ئەوان هێناویان و حەپە حەپ و كلكە لەقێنانە هەموویان كۆنە بەعسى بوون , ئەوە سەرۆ قادر و ڕۆژنامەى هاوكارى وئاسۆى بەعس و وتارەكانى كە بۆ سەدامى نوسیوە , ئەوە سترانى كوێخا عبداللە كە لە سەردەمى ڕژێمدا هەموو كوێخا كان بەعسى بون بە باوكى ئەم سترانەوە بە دەگمەن تیاندا هەبوو بەعسى نەبوبن , ئەوە ئازاو بەهاتى حەسیب قەرەداخى ئەوانیش بەنیگارى خوشكیشیانەوە لە دوایبى ڕاپەڕینیش فایلدارى مخابەراتى عێراق بوون , خوالێخۆش بوو شێخ حەسیبیش هەر وەها , جەمال عبداللە بەعسى ئەم سەردەمەیە , چونكە هەر نوسەرێك قەڵەم فرۆش بوو هین فرۆشیش ئەبێت ,بزانە پیاوێكى پیاوانەیان دەست دەكەوێت ئەم شەڕە سەگەى پێ بكەن بێجگە لەو چەند كەسە حەپە حەپ كەرە , هەموو حكومەتێك كە دەسەڵات ئەگرێتە دەست یەكێك لە ئەركە سەرەكیەكانى خزمەت كردنى میللەتە , ئەگینا خەڵك حكومەتى بۆچیە , من حكومەتم بۆ چیە ئەگەر حكومەت نەتوانێ قیرم بۆ بكات , خوێندنگاو نەخۆشخانە و ئەم خزمەت گوزاریانەمان بۆنەكات , ئیتر چ پێویست ئەكات حكومەت ئەگەر مەترێ قیرمان بۆ بكات سەدان جار بیداتەوە بە چاوماندا , من حكومەتم بۆ چیە لە مانگێكدا زیاد لە دوو سەد هەزار بدەم بە كارەبایى مولیدە و حكومى , بەس هەوا لەم ووڵاتەدا بە پارە نیە , بەم هەموو گەندەڵى و دزى و كارە نابەجێیانەى حكومەتەوە خەڵك داواى گۆڕینى ئەم سیستەمەى ئێستا ئەكات كەچى نایانەوێت قبوڵى ئەمە بكەن و گەرەكیانە هەر درێژەى پێ بدەن خۆ عەیب دەسەڵات چۆڵ بكەن ئەوەى ئێوە پێتان ناكرێ خەڵكى تر زۆرە بیكات , ئێوە لە دزى تێر بون , لەگەندەڵى تێر بون , میللەتێكتان فەساد كرد ئیتر بەسە واز بهێنن , با كەسانى تریش بێن و ئەم كارە بكەن ,تاقى كردنەوەشمان هەیە لەگەڵ ئێوە هەژدە ساڵە ئێوە لێمان ئەخوڕن چیتان كردوە , ئەو میزانیەى دەست ئێوە دەكەوێت ئەردەنیش بە نیوەى ئێوەى هەیە , كەچى خۆشترین ژیان و ئاوەدان تر ووڵاتە , ئەوەتانم بیر بێت ئەوان دزو گەندەڵ نین ,بۆیە ئەتوانن ووڵاتەكەیان بژێنن , بەڵام دوقاتى ئەمەش بێت چونكە دزو گەندەڵن بەشتان ناكات , حكومەتێك ئاوا بێت نەتوانێ میللەتێك بە باشى بژێنێ ئیتر بۆ نابێت تەحەمولى گۆڕان بكات , لە كاتێكدا گۆڕان بۆتە ئەمرى واقیع , ئەگەر بە خۆشیش نەكرێ سبەینێ شەق ئەزانێ قۆناغ لە كوێیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە