کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

لە زینداندا دزەکان ناڵێن ئێمە دەستپاکین

Tuesday, 25/05/2021, 18:56

1156 بینراوە


لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ ئەکتەری میسری کۆچکرد و "سەعید ساڵح" ئەوکات تازە لە زیندان ئازاد کرابوو. پێشکەشکارەکە لێی دەپرسێت:
زیندان باشترە یان دەرەوەی زیندان؟
سەعید ساڵح بەو جۆرە وەڵامی دایەوە:
لە زینداندا هەموو شتەکان ڕوونن، وەک ئەمە بازرگانی ماددەی هۆشبەرە، ئەوە گەوادە، ئەمیتر بکوژە، ئەویتر دزە، فڵان زیندانی سیاسیە، فڵانە کەسی تر بێتاوانە.
‏هەموومان لۆمەی خراپەکانی خۆمان دەکرد و لە خودا دەپاڕاینەوە.
شتەکان ڕوون بوون، کەس جلی تۆبەی نەدەپۆشی بڵێت من شەریفم، کەچی لە ژێریشەوەش گەوادی بکات.
دزەکان ناڵێن ئێمە دەست پاکین، بازرگانی ماددەی هۆشبەر، ناڵێت من پیاوچاکم، خەڵك ڕوون و ڕاشکاون.
زیندان جیهانێکی ڕاستەقینەی ڕوونە، بەجۆرێك وا هەستمان دەکرد، ئەوان دیواریان بۆ دروست کردووین و بە چەکەوە پاسەوانیمان دەکەن، هەتا لەو زیندانە گەورە ساختە پڕ درۆیەی دەرەوەی خۆیان بمانپارێزن.
من کاتێک لەوێ هاتمە دەرەوە، بەڵام جارجارە سەردانیان دەکەم، چونکە ئەو خەڵکەی ئەوێ، کەسانی ڕاستەقینەن نەک ساختە.