- هیندستان: سەرسامین بە توانا پزیشکیەکانی حکومەتی هەرێم میللەتی بە ساغ و نەخۆشەوە بەنج کردوە
- هۆڵەندا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم ژمارەی باخەوانی بندیواری لە ژمارەی گوڵەکانی زیاترە
- بەلیجیکا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم بناغەی دەوڵەتی کوردی بە خەیار پڕدەکاتەوە
- یۆنان: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم هێندە دەستی کاری زۆرە زۆرینەی گەنجەکانی لێرە ئیش دەکات
- ئەڵمانیا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم لێرە خاوەندارێتێ شوقەو ڤێلاو مۆڵ و مارکێت دەکات
- ئیسپانیا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم بە جەنگ نا بە پارە توانی دورگەکانمان لێ بسێنێت
- ئەمریکا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم پێشمەرگەکانی بێ موچەو خانوو و فیشەک و چەک و جلو بەرگی سەربازی و خواردن شەڕ دەکات
- ڕوسیا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم هێندە نەوتی لێ زیادە ڕەوانەی ئێمەی دەکات
- چین: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم ژمارەی دەنگدەرانی لە ژمارەی ئێمە زیاترە
- یابان: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم کارگەکانی بێ وزەی کارەبا ئیش دەکات
- بەریتانیا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم بێ یاسا و دەستور وڵات بە ڕێوە دەبات
- سودان: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم لە برسێدیدا فێری مردنمان دەکات، چونکە سەربەخۆین
- بەڕازیل: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم بە کابینەیەکی بیست کەسیەوە یاری بە پێنج ملێون کەس دەکات.
- داعش: سەرسامین بە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم ئەوەی ئێمە نەمتوانی لە ناشیرین کردن و زەرەردان بە ئاینی ئیسلام و مسلمانان ئەو دەیکات
- تورکیا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم ئێمەی لە وڵاتێکی قەرزارەوە کردوە بە وڵاتێکی قەرزدەر!
- ئێران: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم قافڵەی تەنکەرە نەوتەکانی لە بۆری دێژترە!
- عێراق: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم لێمان جیادەبێتەوە ئیتر موفلسمان ناکات!
- ئیتالیا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم شاجوانەکەشی پرۆژەی هەیە!
- ئەفریقای باشور: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم سەدەها ماندێلای هەیە!
- ڤێتنام: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم لە ئێمە شۆڕگێڕو قارەمانی زیاترە!
- فلیپین: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم سودی لە کابانی ماڵی وڵاتی ئێمە وەرگرتوە!
- سوید: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم سستمی خوێندنی ئێمەی پەیڕەو کردووە و موچەی کردووە بە چارەک و پارە لە خوێندکار وەرەگرێ، ئاستی خوێندن تیایدا یەکەمە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست!
- یونسێف: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم سەرەڕای خوێندن منداڵانی فێری کاسپی دەکات!
- سویسرا: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم بانقەکانمان هەر پارەی ئەوانە!
- ئیمارات: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم شارێکی کردوە بە دوبەی!
- ئەفغانستان: سەرسامین بە حکومەتی هەرێم بوەتە بازاڕی بەرهەمەکانی تریاک و حەشیشە!
- هندیەسورەکان: سەرسامین بە حکومەتی هەریم ژیانی هاوڵاتیانی گەیاندوتە ئاستی ئێمە!