رِێكخراوهژينگهييهكانى گه‌رميان و سه‌ره‌تاى دروست بوونيان
Monday, 29/12/2014, 12:00
سه‌ره‌تاى كارى رِێكخراوهى ژينگه‌يى به‌گشتى له‌باشورى كوردستاندا, دهگهرِێـتهوه بۆ سالَى نه‌وه‌ده‌كان و دامه‌زراندنى (كۆمهلَهى كوردستانێكى سه‌وز) كه‌بوو به قوتابخانه‌يه‌كى گرنگى ژينگه‌پارێزى بۆ پێگه‌ياندنى ده‌يان كه‌س, كه بتوانن درێژه به‌كارى ژينگه‌پارێزى بده‌ن, له‌دواى سالَهكانى 2010وه به‌شێوه‌كى بهربلاَو چه‌ندين كۆمهلَه و سه‌نته‌ر و رِێكخراوى ژينگه‌يى دامه‌زران, ده‌ڤه‌رى گه‌رميانيش شان به‌شانى ناوچه‌كانى تر‌ى باشورى كوردستان, كارى رِێكخراوهيى ژينگه‌يى تيايدا به‌رده‌وام بووه و چه‌ندين رِێكخراوى ژينگهيش دامه‌زراون, سه‌ره‌تاى كارى كۆمهلَه و رِێكخراوه ژينگه‌ييه‌كان له ده‌ڤه‌رى گه‌رميان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كاركردنى كۆمهلَهى كوردستانێكى سه‌وز- ناوه‌ندى گه‌رميان و كردنه‌وه‌ى نوێنهرايهتيهكانى ئهوكۆمهلَهيه له شاره‌كانى خانه‌قين و كه‌لار, دوا به‌دواى كاركردنى كۆمهلَهكه به‌ئاراسته‌ى پاراستن و گه‌شه‌پێدانى ژينگه, له‌به‌روارى (5/6/2012) يه‌كه‌م رِێكخراوى ناحكومى ژينگه‌پارێزى له‌سه‌ر ئاستى ده‌ڤه‌رى گه‌رميان به‌ناوى (رِێكخراوى سروشتى كوردستان) داده‌مه‌زراوه, دوابه‌دواى ئه‌و رِێكخراوه هه‌ريه‌ك لهرِێكخراوهكانى (ژينگه دۆستانى گه‌رميان- له‌كه‌لار) و (ئهلَوهن بۆپاراستنى ئاو- لهخانهقين) و (ژينگه‌پارێزى گه‌رميان- له‌كه‌لار) و (ژينگه‌پارێزى كفرى- له‌كفرى) و (نه‌مام بۆ گه‌شه‌پێدانى سه‌وزايى- لهدهربهنديخان) دامه‌زراون, گشت ئه‌و رِێكخراوهكانه به‌رده‌وامن له‌كاركردن بۆ ژينگه‌ى ناوچه‌كانيان و دوابه‌دواى ئه‌و رِێكخراوانهش (تۆرِى رِێكخراوه ژينگهييهكانى گه‌رميان) له‌به‌روارى(14/8/2013) داده‌مه‌زرێت, كه‌بوو به يه‌كه‌مين تۆرِى ژينگه‌يى مۆلَهت پێدراو له‌سه‌ر ئاستى باشورى كوردستان, ئامانجى سه‌ره‌كى لهدامهزرانى ئه‌م تۆرِهژينگهييه ئه‌وه‌بوو, سه‌رجه‌م رِێكخراوهكان له بازنهيهكدا كۆبكاته‌وه, تواناكان يه‌ك بخات, كۆده‌نگى ژينگه‌يى له‌سه‌رئاستى ده‌ڤه‌ره‌كه دروست بكات, له‌م تۆرِهدا پێنج رِێكخراوى ژينگه‌يى ئه‌ندامى ههميشى تۆرِن, تۆرِهكه بۆ دووخول ده‌سته‌ى بهرِێوهبردنى ههلَبژاردووه و له‌به‌روارى(17/8/2014) لهقهزايى كه‌لار يه‌كه‌مين كۆنفرانسى گشتى بۆ ههلَبژاردنهوهى ده‌سته‌ى بهرِێوهبردن ئه‌نجامداوه.
رِێكخراوهكانى بوارى ژينگه له گه‌رميان لهرِابردوودا توانيويانه چه‌ندين كار و چالاكى ههجۆر بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانى ژينگه ئه‌نجام بده‌ن له‌وانه (رِێگرى كردن له‌وشك بوون و برِينهوهى سه‌دان دره‌خت و رِێگرى كردن لهرِاوكردن و ئازادكردنى ئاژهلَ و بالَنده و ههلَمهتى پاككردنه‌وه و به‌ستنى كۆرِ و كۆبوونه‌وه‌ى ژينگه‌يى و ههلَمهتى وشيارى و ههلَمهتى پاككردنه‌وه و دابه‌شكردنى نه‌مام و به‌ستنى سيمينارى ژينگه‌يى و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى وشياركردنهوه و كه‌مكردنه‌وه‌ى بهبيابان بوون)هيتر.....
ئه‌نجامدانى ئه‌م كار و چالاكيانه, له‌پێناو پاراستن و گه‌شه‌پێدانى ژينگه و گه‌يشتن به ژينگهيهگى سه‌وز و ته‌ندروستدا بووه بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى و چالاكيهكانيش به‌رده‌واميان هه‌يه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست