تەكتولاتى ناو یەكێتى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستیشى گرتەوە
Tuesday, 15/05/2012, 12:00
ماوەیەكە بە هۆى ئەو كۆدەنگیەى كە هەیە لە ناو كارمەندانى تەندروستیدا بۆ ئەوەى ڕێژەى موچەى كارمەندانى تەندروستى 100% زیاد بكرێ كە ئەمە بوە هۆى ئەوەى كە تەكەتولاتەكانى ناو یەكێتى دیسانەوە وەك هەموو كارەكانى تریان چەقۆ لەیەك بسون ئەمەش لەوێوە دێت كە سەرۆكى لقى سلێمانى (هاوژین عوسمان) بە هەمان شێوەى (بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و وەزیرى تەندروستى) كەسەر بە كوتلەیەكى ناو یەكێتین ڕوبەڕوى دەسەتەى باڵا (جەبار و جەماعەتەكەى) ببێتەوە كەسەر بەكوتلەیەكى ترى ناو یەكێتیە كە ئەم نەخۆشیە وەك سەرەتان وایە بۆ یەكێتى ئاماژەشە بە نزیك بونەوە لە مەرگى یەكێتى , ئەم بڕیارە بۆ زیاد كردنى موچەى فەرمانبەران كارى بۆ كرا بڕیارێكى باش بوو لە خزمەت توێژێكى ناوەندى تەندروستیدا بووە كە دەبوە هۆى بەرز بونەوەى ئاستى بژێوى ئەم چینە بەڵام بە هۆى ئەوەى كە تەكەتولاتەكانى ناو یەكێتى و دەست خستنە ناو ڕێكخراوە دیموكراتى مەدەنیەكانەوە كارى هەمیشەییان بوە هەر كوتلەیەك بۆ خۆى ڕایدەكێشێ لە نێوان بەرپرسى لقى سلێمانى كە وەك وتمان سەر بە كوتلەیەكى ناو یەكێتیە و دەستەى باڵاى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى شەڕێكى زۆر بێ مۆڕاڵانە دەستى پێ كردوە كە دەستەى باڵا كە پێك هاتون لەوانەى كە ساڵانێكە درێژە بەگەندەڵى دەدەن و پاوانى ئەم ڕێكخراوەیان كردوە لەگەڵ بەرپرسێكى تازەى لقى سلێمانى كێشەكە لەوێوە دەست پێ دەكات كەهەر یەكێكیان دەیانەوێت وەك ئیمتازێك بۆ خۆیانى ڕابكێشن بۆیە لە كۆبونەوەى دەسەتەى باڵا لەگەڵ (عیماد ئەحمەد) لە ناو فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى دەستەى باڵا نەیانهیشت بەرپرسى لقى سلێمانى بەشدارى ئەو كۆبونەوەیە بكات دەكەوێت ئەیان ویست دەسەڵاتى مەڵبەند نەهێلن و ئەیانەوێت هەیمەنەى كوتلەى بەرپرسى لق كە كوتلەى مەڵبەندى سلێمانیە و بەرپرسى مەڵبەندیش هێرویە نەهێڵن و خۆیان هەموو شتێك بن بەردەوامى بدەن بە دەسەڵاتیان ئەمە لەكاتێكدایە كە یەكێتى باسى نوێبونە و شتى وا دەكات بە كوردیەكەى خۆمان خۆش نوێبونەوە ..زۆر هەوڵ دراوە لە میدیاكانەوە بەرپرسى لقى سلیمانى وتەیەك بدات بەڵام نەیداوە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەى كە یەكێتى تواناى نوێبونەوە و شتى واى نەماوە ماوەتەوە بڵێین خۆش كۆنگرە و خۆش نویبونەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست