بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


سێکس وقاوە دەبنە هۆی جڵتەی مێشک

Thursday, 04/09/2014, 12:00



لێکۆڵەرانی هۆلەندی دەڵێن: خواردنەوەی قاوە و هەبونی پەیوەندی سێکسی هەروەها بەتاڵ کردنی / لووت / دەتوانێ مەترسی جۆرێک شێرپەنجە زیاد بکا. لێکۆڵینەوەکانی بە ئەنجام گرتوو لەسەر ٢٥٠ کەس نەخۆش لە ٣ ساڵدا، بۆتە هۆی دەرکەوتنی مەترسیهێنەرلە پەیوەندی لە گەڵ خوێن ڕێژی مێشکدا. ئەو لێکۆڵێنەوانە لە گۆڤاری/ ژۆڕناڵ ئێسترۆک / دا بڵاو بۆتەوە. هەروەها دەڵێ: تەواوی روداوەکانی کە زەختی خوێن دەبەنە سەرێ دەتوانێ ببێتە پچڕانی دەمارەکانی خوێنیی لە مێشکدا. لە هەمان حاڵدا ئەنجومەنی/ جڵتەی مێشک / رایگەیاند کە لێکۆڵێنەوەی زیاتر لەم بوارەدا پێویستە.
ساڵانە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لە بریتانیا جڵتە (سەکتە) لییان دەدا. لەو رێژەیە بە رادەی نزیک بە ٢٩ هەزار بە هۆی خوێن ڕێژی مێشکە کە دووچاری دەبن. خوێن ڕێژی کاتێک روودەدا کە یەکێک لە دەمارەکانی خوێنیی لاواز بە ناوی ،،، ئانوریسم ،،، لە مێشکدا دەپچڕێ. ئەو مەترسییە دەبێتە هۆی مێشک زەرەر ببینێ یا خود ببێتە هۆی مردنی ئەو کەسە.
مەترسی کافیئین :
لێکۆڵەرانی شاری / ئووتریختی / هۆلەند دەڵێن: زانیویانە کە قاوە دەبێتە هۆی زیاتر لە ،، یەک لە دەی،، پچڕانی / ئانوریسم،، لە مێشدا و ترسی گیرۆدە بون بەو نەخۆشییە تا رادەیەکی زید دروست بکا. دوکتور موونیک ویاک، کە پسپۆڕی عەسەب و بەرپرسی چاوەدێری ئەو لێکۆڵینەوەیە دەڵێ: تەواوی هۆیەکانی بزواندنی خێرایی یا بزواندنی بێ ئاگاداری دەبێتە هۆی زیاد بونی / زەختی خوێن / . کە واوێدەچێ هۆی پچڕاندنی / ئانوریسمی / مێشکی بە دوادا دێنێ. دوکتور ویاک ، پێمان دەڵێ: کە کەمکردنەوەی خواردنەوەی ،، کافیئین،، یان دەرمانی ئەو نەخۆشیانەی کە دوچاری / قەبزی / بون بەدەرمانەکانی / رەوان کردنەوەی سیستمی هەزمی خواردن،، شلەمەنی / دەتوانێ مەترسی گیرۆدە بون بەو نەخۆشیە کەم کاتەوە.
روو پەڕی : بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی .
١/٩/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە