کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


له‌ سه‌رۆ قادره‌کان مه‌ترسن له‌ فه‌رهاد پیرباڵه‌کان بترسن

Thursday, 06/08/2009, 12:00


له‌وه‌ته‌ی جه‌ماوه‌ری کورد ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی یه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ست پێکردووه‌ سه‌رۆقادر بێ شه‌رمانه‌و ڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران و تێکڕای خه‌ڵکی ناڕازی له‌ده‌سه‌ڵاتی  کوردی زۆر جار له‌وه‌ش تێ ی ده‌په‌ڕێنێت ومیلله‌تی کورد به‌ سه‌گ ده‌شوبهێنێت . له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی و سوکایه‌تیه‌ی سه‌رۆ قادر به‌ کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ بۆچونی من مه‌ترسی سه‌رۆ قادر که‌متره‌ له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆن تاوه‌کو شیعره‌ هه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ که‌ده‌یه‌وێت خۆی به‌ ڕابه‌ری چین وتوێژی لاوان بزانێت دژ  به‌ ده‌سه‌ڵات. سه‌رۆ قادر جه‌ماوه‌ر چه‌واشه‌ ناکات و زۆر ڕاستگۆیانه‌ به‌رگری له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌کات که‌ نانخۆریه‌تی به‌ڵام فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌ویش وه‌کو سه‌رۆ قادر نانخۆری ده‌سه‌ڵاته‌و له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردان و یه‌ك فکریان هه‌یه‌ که‌ ده‌روێشی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین و یه‌ك شانۆگه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام ڕۆڵه‌کانیان جیاوازه‌.به‌ڕای من فه‌رهاد پیرباڵ نه‌ك هه‌ر بێ لایه‌ن  نیه‌ وه‌کو خۆی ده‌ڵێت به‌ڵکو ده‌روێشێکی گوێ ڕایه‌ڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌ . به‌ڵام ده‌یه‌وێت جه‌ماوه‌ر چه‌واشه‌ بکات که‌وا ئه‌و له‌سه‌نگه‌ری ئه‌وانه‌و ده‌یه‌وێت ڕه‌خنه‌ له‌ده‌سه‌ڵات بگرێت و دژی ده‌سه‌ڵات بێت به‌ڵام له‌ ڕاستیدا پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌ . سیناریۆو شانۆگه‌ریه‌که‌ی فه‌رهاد پیرباڵ ڕۆژێك پیش هه‌ڵبژاردن ئاشکرابوو من به‌ڵگه‌یه‌کی مه‌نگقیم هه‌یه‌ که‌ فه‌رهاد پیرباڵ دڵسۆزترین نۆکه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌. ده‌کرا فه‌رهاد پیرباڵ ده‌نگی بۆ لیستی کوردستانی و بارزانی بدایه‌ وکه‌سیش پێینه‌زانیبا وشانۆگه‌ریه‌ی کۆتایی پێ ناهێنابایه‌و له‌ژێره‌وه‌ هه‌ر لافی ئۆپۆزیسیۆنی لێ بدابایه‌ به‌ڵام خۆئاشکراکردنی له‌ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کوردستان تیڤی و که‌وا ده‌نگی به‌ بارزانی ده‌دات وئه‌ویش به‌ شیاوترین کاندید  ده‌زانێت بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌روا شتێکی ڕێککه‌وت نه‌بوو به‌ڵکو پلانێك بوو له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ویستی ئیعاز بدات به‌ ده‌روێشه‌کانی له‌ گه‌نجان ولاوانی چه‌واشه‌کراوکه‌وا ئاگادار بن من ده‌نگ به‌ بارزانی ده‌ده‌م ئێوه‌ش ده‌نگی بده‌نێ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ زۆر زوو ڕۆڵی چه‌واشه‌کارانه‌و سیناریۆ ترسناکه‌کانی له‌سه‌ر چین و توێژی لاوان و گه‌نجان کۆتایی پێ هات ئیتر باوه‌ڕ ناکه‌م ته‌نهاکه‌سێکی خاوه‌ن هۆش و فکر گوێ له‌ شیعرو قسه‌ هه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌کانی بگرێت . من دووجار به‌ ته‌لیفۆن له‌ سویده‌وه‌ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ کردووه‌و ده‌عوه‌تم کردووه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌وروپاوه‌ بکات و پردێك بێت له‌ نێوان نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وروپاو کوردستان به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وبێلایه‌ن نه‌بوو وکاری بۆ حیزبێك ده‌کرد جورئه‌تی نه‌کردوو پێ ی ووتم ناتوانم ومن به‌م شێوه‌یه‌ کاری خۆم ده‌که‌م جیا له‌ ئۆپۆزیسیۆن . ئه‌گه‌ر چی من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ کتێب سوتاندن نیم و کاری له‌وجۆره‌ ئیدانه‌ ده‌که‌م چونکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی د. فه‌رهاد پیرباڵ که‌ ده‌نگی بۆ خیانه‌تکارترین و سته‌مکارترین جه‌لادی کورد دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ئه‌وه‌ فه‌رامۆش بکه‌ین که‌ فه‌رهاد پیرباڵ له‌بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردیدا خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی کردووه‌ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی وهه‌نه‌ری زۆری پێش که‌ش به‌ کتێبخانه‌ی کوردی کردووه‌ . که‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌دابوایه‌ ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ ئاوا ئاگر له‌ خه‌رمانی پڕ به‌ره‌که‌تی خۆیه‌وه‌ بنێت بۆ به‌رگری کردن له‌ به‌ناو سه‌رۆکێك که‌ هه‌موو ته‌مه‌نی به‌ خیانه‌ت بردۆته‌ سه‌ر .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە