هه‌ڵبژاردن بخه‌نه ته‌موزی ساڵێکی که‌ش هه‌ر دۆراون
Thursday, 07/05/2009, 12:00
1062 بینراوە
له هه‌مو وولاتانی دونیادا واده‌ی هه‌ڵبژاردن له کات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێ ، به‌ڵام له کوردستانی ئێمه‌دا بوه به مانگی ره‌مه‌زان و ده‌بێ رۆژێکی لێ بخورێ له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌س نازانێ یه‌که‌م رۆژی جه‌ژن که‌یه، به‌هه‌مان شێوه هه‌مو پرۆسه‌یه‌کیش له‌م ووڵاته وێرانه‌دا کات و ساتی دیار نیه چونکه جڵه‌وی حوکم به‌ده‌ستی گامێشهوهیه، ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێ قسه‌ی له سه‌ر بکه‌ین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیه که له‌سه‌ره‌تای زستانی ئه‌م ساڵه‌وه بریاری له‌سه‌ر دراوه ، به‌پێی ئه‌و بریاره ده‌بو له م مانگی پێنجه‌دا به‌رێوه بچوبایه ، به‌ڵام که‌س له‌ترسی ئاغای سه‌رۆکی هه‌رێمدا نه‌یتوانیوه پێ له‌سه‌ر کات و واده‌ی دیاری کراو دابگرێ ، تا ئه‌و رۆژه‌ی مه‌سعود بارزانی له ناو په‌رله‌مان که‌وته شه‌کر شکاندن و هه‌ڵبژاردنی بۆ ته‌موزی ئه‌م ساڵ دواخست ، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بو که هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵ و داوێن پیس زرنۆقیان له جه‌ماوه‌رو ته‌نانه‌ت کادیره‌کانی خۆشیان چووه، هیچ پاساوێکیش نیه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و به‌رێوه چونی ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که چۆن له فه‌تره‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستیان خسته ناو حیزبی زه‌حمه‌تکێشان و په‌رته‌وازه‌یان کردن ، ئه‌م جاره‌ش چاوه‌روانی پیلانی دیکه‌یان لێ ده‌کرێ تا به‌هه‌ر نرخێک بێت ده‌ستێکیش بهدهمو چاوی حیزبه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک به‌ره‌ی گۆران و یه‌کگرتوو سۆسیالیست و کۆمه‌ڵ و لیسته جیاوازه‌کانی تریش بهێنن، ده‌یانه‌وێ به پیلانی له‌م جۆره ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن لێبده‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه نازانن که ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر زۆر له‌وه کاریگه‌رتره که سه‌رانی هه‌ردو بنه ماڵه بیری لێ ده‌که‌نه‌وه ، وا گریمان ده‌ستیشتان خسته ناو پارته ئۆپۆزسێونه‌کان ئه‌ی چی له جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن ، ئه‌ی چۆن جه‌ماوه‌رتان پێ رازی ده‌کرێ ، ئێوه و رفتاره‌کانی ئێوه وای کردوه ئه‌وانه‌شی تا دوێنێ نه‌یاری ئه‌و پارتانه بوون ئه‌مرۆ له داخی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی و به‌هه‌ده‌ر بردنی سامانی کوردستان و خیانه‌ته له به‌ر چاوه‌کانی ئێوه متمانه به‌وان ببخشن ، بۆیه ئێوه‌ی خائین و خۆفرۆش هه‌ڵبژاردن بخه‌نه ته‌موزی ساڵیکی که‌ش ههردۆراون و هه‌ر دۆراو ده‌بن.
سلیمانی.