شه‌ماڵ عه‌به‌ڕه‌ش و سه‌لام و شادان چیانویست له ئێمه .
Sunday, 27/06/2010, 12:00
له ڕۆژی 26/06/2010 شه‌ممه کاتژمێر 19:00 شانۆگه‌ری { ستوهکانی جه‌نگ } له هۆڵی { Polish Community Center } له له‌نده‌ن نمایشکرا ، ئه‌م شانۆگه‌ریه له‌لایه‌ن { Lash Noren } نووسرابۆوه و ڕێزدار دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی له زمانی سویدیه‌وه وه‌رگێڕانی بۆکردووه هه‌روه‌ها ڕێزدار سه‌لام مه‌جید ده‌رهێنانی گرتبووه ئه‌ستۆ .
هه‌ڵبه‌ت من هونه‌رمه‌ند نیم به‌ڵکو وه‌ک هونه‌ر دۆستێک ده‌مه‌وێت چه‌ند سه‌رنجێک له‌باره‌ی شانۆگه‌ریه‌که‌وه بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ر بهێنمه زمان .
شانۆگه‌ری ناوبراو چوار هونه‌رمه‌ند ڕۆڵیان تێدا گێڕا بوو هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش .. شادان فوئاد .. قادر سه‌مه‌د و شنۆ شه‌ماڵ ، ئه‌م چوار هونه‌رمه‌نده له‌و شانۆیه‌وه هه‌وڵیان دا که چه‌ند په‌یامێکی گرنگمان پێ بده‌ن که بریتی بوو له ماڵ وێرانی و تێکچوونی شێوازی خێزان و ڕوخانی باری که‌سایه‌تی له کاتی جه‌نگدا و به‌کۆی گشتی ده‌یانویست ئه‌وه‌مان پێ بڵێن که شه‌ڕ چه‌نێک مه‌ترسیداره به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیه‌وه ، ئه‌مه جگه له زه‌ره‌ری مادی و مه‌عنه‌وی ، به‌کورتی لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشکێک بخه‌مه سه‌ر دوو په‌یامی گرنگی شانۆکه هه‌ڵبه‌ت وه‌ک له‌سه‌ره‌تادا گووتم کێشه‌ی دیکۆر و ده‌نگ و مۆسیقا و شێوازی جهڵانهوهی ئه‌کته‌ره‌کان و کات و زه‌مه‌نی ده‌قه‌که ناکه‌ونه ناو چوارچێوه‌ی بواری منه‌وه تاکو له‌باره‌یه‌وه هه‌ندێ شت بنووسم ، ئه‌مه کاری ڕه‌خنه‌گرانی شانۆییه و ئه‌مه کاری ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه که‌له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کارده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای منه‌وه په‌یامه سیاسێکهیهتی که ده‌مه‌وێت له‌باره‌یه‌وه قسه بکه‌م .
په‌یامی یه‌که‌م :
باری ژنان .
په‌یامی دووه‌م :
که‌سایه‌تی ڕووخاوی پیاوان .
ڕێزدار شادان فوئاد که ده‌وری دایکێکی ده‌بینی که‌له‌گه‌ڵ دوو کچیدا دوای جه‌نگ به ساغی مابونه‌وه و مێرده‌که‌ی ببوو به قوربانی جه‌نگ و برای مێرده‌که‌ی که ناوی { ئیڤان } بوو هونه‌رمه‌ند قادر سه‌مه‌د ده‌وره‌که‌ی ده‌بینی به‌هۆی نه‌بوونی بژێوی ژیان په‌نایان بۆ ئیڤان بردبوو که له‌و نهبونیهدا به‌خێویان بکات ، ئیڤانیش به‌رامبه‌ر به‌مه داوای راده‌ستکردنی ناموسی براژنه‌که‌ی ده‌کرد که لێی بسێنێت و شووی پێ‌بکات ، دایکی دوو منداڵه‌که‌یش ناچار ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئیڤاندا تێکه‌ڵ کردوو نامووسی خۆی له پێناو بژێوی ژیانیدا ڕاده‌ستی ئیڤان کرد ، لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه باسی لێوه‌ی بکه‌ین ناموسی ژنه ، چونکه ناموسی ژن ئازادی ژنه ، ئه‌گه‌ر ناموس له ژن بسێنرێته‌وه مانای وایه ئازادیت لێ زه‌وتکردووه ، ئه‌مه په‌یامی ژنانی ته‌ڤگه‌ری گه‌لی کورده که شادان خان له‌م شانۆیه‌دا ده‌یویست به ژنانی کورد بڵێت ، شادان خان ده‌یویست به ژنانی کورد بڵێت ناموسی ئێمه ئازادیمانه ، واتا ئه‌گه‌ر ژنی کورد بیه‌وێت به ئازادی بژێت ده‌بێت ناموسی خۆی ڕاده‌ستی که‌س نه‌کات ، چونکه ژن به ئازادییه‌وه جوانه ، ئه‌گه‌ر ژن ئازادی نه‌ما ئه‌وا ناموسیشی له‌ده‌ستی خۆی نامێنێت .
په‌یامی دووه‌م :
بۆ پیاوان :
له که‌سایه‌تی ئیڤاندا که هونه‌رمه‌ند { قادر سه‌مه‌د } ده‌وره‌که‌ی ده‌بینی ، ئیڤان به‌ته‌واوی پێناسه‌ی که سایه‌تی داڕوخاوی پیاوی کوردی ده‌کرد ، که‌سایه‌تی ڕووخاوی پیاوی کورد له ڕاستیدا هه‌ر وه‌ک ئیڤانه ، ئیڤانێک دوای ئه‌وه‌ی دوژمنانی وه‌ڵاته‌که‌یان خاپور کردبوو .. ماڵوێرانی کردبوو .. خاکیان داگیر کردبوو .. برسی کرابوون .. به ملیۆنه‌هایان لێکوشتبوون سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌مانه له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک پیاوێک تۆڵه له دوژمنه‌که‌ی بکاته‌وه که‌چی وه‌ک پیاوانی داڕوخاوی کورد ته‌نها توانی ده‌ست درێژی بکاته سه‌ر ناموسی براکه‌ی و هه‌موو رق و نه‌فره‌تی خۆی نه‌ک به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌که‌ی به‌ڵکو به‌رامبه‌ر به خانه‌واده‌که‌ی خۆی ده‌ڕشت ، هه‌ربۆیه ده‌ست درێژی کرده سه‌ر ناموسی براگه‌وره‌که‌ی خۆی که به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت که ئه‌گه‌ر له به‌ره‌کانی جه‌نگدا کوژرابێت یان نا ، که برا گه‌وره‌که‌شی گه‌ڕایه‌وه به کوێری به دڵێکی ڕه‌قه‌وه روبه‌ڕووی بۆوه و پێی گووت که ئیتر ناموسی ژنه‌که‌ی به ده‌ستی ئه‌مه‌وه‌یه و بگره له‌وه‌ش زیاتر که‌وته لێدانی براگه‌وره‌که‌ی چونکه له‌کاتی منداڵی‌دا چه‌ند زلله‌یه‌کی لێداوه .
به‌ڕای من ئه‌مه دوو په‌یامی سیاسی گه‌وره‌ی ناو ئه‌م شانۆیه بوو بۆ میلله‌تی کورد ، ئاخر ڕاسته ئێمه پیاوانی کورد که به دوژمنانمان ناوێرین که‌چی تۆڵه له خۆمان ده‌که‌ینه‌وه ، ئێمه هه‌تا خاوه‌نی که‌سایه‌تی ئیڤان بین له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا زۆر به دره‌نگانه ده‌گه‌ینه ئامانجی خۆمان ، وه‌کو شادان فوئادیش له په‌یامه‌که‌یدا به ژنانی کوردی دا که { ناموسی ئێمه .. ئازادی ئێمه‌یه } ده‌بێت ژنی کورد و پیاوی کورد ئه‌م دوو په‌یامه وه‌ک گواره له گوێ بگرێت .
من وه‌ک خۆم ئه‌م دوو په‌یامه وه‌ک گواره له‌گوێ ده‌که‌م ، ده‌ست خۆشی له هه‌موویان ده‌که‌م ، به‌ڕاستی سهلماندتانهوه که خه‌م خۆری ئه‌م گه‌له و نیشتیمانه‌ن .
خوێنه‌ری هێژا :
له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ئه‌م شانۆیه شانۆی { ستوهکانی جه‌نگ } له زۆر له وه‌ڵاتانی ئه‌وروپا نمایش ده‌کریت ، دواجاریش له کوردستان ، ده‌بێت ئێمه وه‌ک کورد بۆئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه پیرۆزانه‌ی ناو ئه‌م شانۆیه به گوێی خۆمان ببه‌ستین و به‌چاوی خۆمان بیبینین هه‌ربۆیه ده‌ڵێم ده‌بێت به په‌رۆشه‌وه روبه‌ڕوی ئه‌م شانۆیه بڕۆین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست