هەڕەشەكانی جەلال تالهبانی دژی كین؟
Monday, 25/06/2012, 12:00
لەم چەند رۆژەی رابردوودا تالەبانی زوورنایەكی تری لیدەدا ئەویش هەرەشەی دەست لەكاركیشانەوەی دەكرد بویە بە پیویستم زانی شتیك لەسەر ئەم بابەتە بنووسم وئەو كەسانەی كە نازانن ئەم هەرەشەیە دژی كییە بویانی روون بكەمەوە,لای هەموو كەسیكی كوردو ئەزموونی كوردی ئاشكرایە كە تالەبانی بوون ونەبوونی وەك یەك وایە بەلكو بوونی لە بەغدادا زیانی زیاترە لە سوودی چونكە ئیستا لەویدا باش دەزانن ئەم كابرایە بیجگە لە كورسیەكەی لە خەمی هیچی تر نیە,با دیسانەوە بگەرینەوە سەر هەرەشەكەی تالەبانی,هەرەشەكەی تالەبانی هەتا لەژیاندا بیت تەنیاو تەنیا زیان لە دوو كەس دەدات (مالكی وبارزانی).بائیستاش ئەم دووانە روون بكەینەوە:
1- مالكی:هەموو لایەك لەبیرمانە لەكاتی ململانیكانی دامەزراندنی حكومەت لە بەغدادا روژیكیان لە میانی چاوپیكەوتنیكدا لەگەل(مریم الریس) ووتە بیژی ئەوكاتی مالیكی لییان پرسی ئەگەر بیتو مالكی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەرنەكەویت ئایا رازی دەبیت بە پۆستی سەرۆكی عیراقی (واتە پۆستەكەی تالەبانی)؟ مریەم لە وەلامدا زۆر بەراشكاوانەدا ووتی ئیمە لەوكەسانە نین كە رازیبین بە بەرماوەی پۆستەكان وە ووشەی (فتات)ی بەكارهینا بو بەرماوەكان كە ئەم ووشەیە هەموو كەسیكی شارەزایی هەبیت لە زمانی عەرەبیدا دەزانیت مانای سسوكایەتی پیكردنە,ئینجا تالەبانی هاتە سەرخەت وگلەیی لە مالكی كرد سەبارەت بە لیدوانەكەی مریەم و مالیكیش بە مریەمی ووتبوو (ئیستا ئەمەمان لە بیشكەدا نوواندوە بوچی خەبەری دەكەیتەوە؟) .
2- بارزانی:هەموومان دەزانین گریمان تالەبانی گەر لە بەغدا گەرایەوە بۆ كوردستان ئەوا دەبیت وەك فەرمانبەریكی خانەنشین دابنیشیت وبیجگە لە سەركردایەتی حیزبەكەی هیچی تری بەرناكەویت و پەنادەباتەوە بەر پیلان گیران وئاژاوەگەری بۆ پارتی وەك 66هەروەك عەرەب دەلیت(من شب على شی شاب عليه).لەكوتاییدا ریزو سلاوم بو هەموو ئەوكەسانەی كە نازانن تالەبانی هەرەشە لە كی دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست