نە ئەم کچە لە ئیسلام گەیشتووە، نە مەسعود بارزانی و ئاشتی هەورامیش لە مانای دەوڵەت و دارایی گەیشتوون
Thursday, 04/09/2014, 12:00
4039 بینراوە
لە هیچ دەقێکی قورئان و لە هیچ فەرمودەیەکی پێێغەمبەری ئیسلامدا نەهاتووە کە رێگا پێدراو بێت ئافرەت و ژن سەریان ئاوا بپۆشن و لە خواریشەوەیان ئاوا رووت بێت، نازانم ئەگەر لێی بپرسی چ وەڵامێت دەداتەوە و پاساوی چی دەهێنێتەوە، ئەوەندەی من بیزانم ئەوەیە کە یان لە ئیسلام نەگەیشتووە، یان مەبەستێکی تری هەیە کە بەو شێوەیە خۆی نواندووە.
کاتێك هاورێیەکم ئەم وێنەی بۆ ناردم و لێی پرسیم سەیر کە ئەم جۆرە داپۆشین و باڵا پۆشیە لە کوێی ئیسلام دا ریگە پیدراوە، هەر بۆ خۆی ئەو برادەرە وتی رەنگە ئیستا ئەو کچە لەفکری ئەوەش دابێت ئاخۆ چەند خولەکێکی تر کاتی نویژی عەسرە و بچێت نوێژ بکات بە هەمان جل و بەرگەوە.
لە باشووری کوردستانی خۆشماندا، یان دروست بڵێین لە هەرێمی کوردستاندا، وەزیرە خۆسەپێن و سەرۆكی ماوە بەسەر چووەکەی خۆشمان نرخی بەنزین زیاد دەکەن و لەو لاشەوە موچەی هاوڵاتیان بە مژدانە دابەش دەکەن، ئیتر تۆش دەبێت بپارێیتەوە کە خوا ئەو سەرۆکەت بۆ بهێڵێت و سەری ڕەش ببێت بە سەری بڵند
کەسیش نابینیت لەم کردارەی ئاشتی هەورایی و بڕیار و رەزامەندی سەرۆکی ماوە بەسەرچوو، دەنگێک بکات، نەهێڵێت چیدی ئەمانە گاڵتە بە هەست و شعوری میللەتێک بکەن.
سەیرە لە کوردستان نرخی بەنزین دەبێتە (900) دیناری عێراقی لە ناوچەکانی خواروی عێراق و ژێردەستی حکومەتی بەغدادیش نرخی بەنزین (450)دیناری عێراقییە
ئەمە لە کاتێك دا بەنزین دزەکان، لە ناوخۆی کوردستان بەرهەم دێت بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی تر.
ئاشتی دەڵێت لە بەر دوو هۆ نرخی بەنزینمان بەرز کردۆتەوە، یەکەمیان چونکە هەرزانی نرخی بەنزین بازاری رەش دروست دەکات لە کوردستان، بەنزین دەبردرێت بۆ خواروی عێراق.
دووەم هۆکاریش ئەوەیە، کە بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە!
ئاشتی هەورامی دەیەوێت بەم هۆیەوە، پارە لە گیرفانێکی هاوڵاتیانەوە دەربهێنێت، لەو لاوە بەشێکی کەمی بخاتەوە گیرفانەکەی، بۆ خۆشی و بۆ ئەو هەموو دەسەڵاتدزانەش ئەو پارەیەی دزیویانە، دیسان بزانن چۆن لە سەر گیرفانی هاوڵاتیانی کەم دەرامەت موچەی بەرپرس و وەزیر و گزیرەکانی وڵات دابین دەکرێت! پارەکەی گیرفانی خۆشیان دەستکاری ناکرێت و بەردەوام پڕی دەکەن، هەروەها تەماش بکەن چۆن دەڵێن پاپۆڕێکی نەوتیان کردووە بە دەرزییەک و دەڵێن لە دەریادا ون بووە، چاو لەو بێ چاو و رووانە.
کاتێك موچەی مانگێك بەرپرسە دز و گەندەڵەکانی خۆتان پێ دابین ناکرێت ئەی فشە فشی چیتانە دەڵێن دەوڵەتی کوردی رادەگەیەنن.