شاجوانه‌كه‌ی پارتی جنێوی به‌جنێوده‌ران دا
Sunday, 01/07/2012, 12:00
ووتی "خه‌فه‌ته‌كه ئه‌وه بوو بێئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ره‌ش و روته له هۆشیاریدا، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له رۆشنبیر و له زانست‌دا ئیفلاسن و له شه‌ری ناوچه‌گرێتی حزبایه‌تیشدا و له فه‌رهه‌نگی جنێوسالاریدا مامۆستان، ده‌ستیانكرد به قسه‌ی ناشرین ویستیان هه‌رچۆنێك بێت له قیمه‌تی كاره‌كه كه‌مكه‌نه‌وه".
كه ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌م خوێنده‌وه به‌ڕاستی شه‌رمم ئه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاجوان جنێو به جنێوده‌ران ئه‌دات و ئه‌ڵێت ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه جنێوم پێ ئه‌ده‌ن ئێوه نارۆشنبیر و جنێوفرۆش و شارچێتی و حزبایه‌تی ئه‌كه‌ن وئه‌ڵێت (ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له رۆشنبیری و له زانست‌دا ئیفلاسنی)
نازانم ئه‌ڵێی زۆر له كوردستان نه‌ژیاویت ئاگات له زۆر شت نیه كه ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت كردووه من كه‌سێكی ره‌گه‌ز په‌رست نیم و زۆرم رق له‌و كه‌سانه‌ش كه شوێن و مه‌كان ئه‌خوێننه‌وه و باسی ئه‌م شار و ئه‌و شار ده‌كه‌ن به‌ڵام چه‌ند راستیه‌ك هه‌یه ئه‌بێ بیزانی :
"تۆ ئه‌ڵێیت" (ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له رۆشنبیر و له زانست‌دا ئیفلاسن) من لێت ئه‌پرسم كام خه‌ڵكه؟ ئه‌وه‌ی كه تۆ مه‌به‌ستته ئه‌م خه‌ڵكه‌ی شاری سلێمانیه . منیش ئه‌ڵێم جوان پرسیار بكه له هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا بزانه كام شار سه‌رچاوه‌ی رۆشنبیریه شاری سلێمانی یان ئه‌و شاره‌ی كه لێی بوویت به شاجوان ، له‌وانه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ژیابێتیت و وا بزانێ رۆشنبیری و هۆشیاری له ده‌ره‌وه ده‌ست ئه‌كه‌وێت به‌ڵام كه‌سێك كه خۆی رۆشنبیر بوو له هه‌ركوێ بێت هه‌ر رۆشنبیره و هیچ وڵات و شارێك كه‌س ناكات به رۆشنبیر به ته‌نها به‌وه‌ی كه تیایدا بژیت.
"له شه‌ری ناوچه‌گه‌رێتی حزبایه‌تیشدا و له فه‌رهه‌نگی جنێوسالاریدا مامۆستان" ... خانمه‌كه‌م بۆ ئه‌مه‌شیان حه‌ز ده‌كه‌م پرسیار بكه‌یت بزانیت كێ له ناوچه‌گه‌رێتی و حزبایه‌تیدا مامۆستایه (سلێمانی ، یان ئه‌و هه‌ولێره‌ی كه له خاڵه‌كانی شكنینی ئه‌و شاره‌دا خه‌ڵكی سلێمانی ببین دائه‌چڵه‌كێن به شاری ئاژاوه‌گێره‌كان وه‌سفی ده‌كه‌ن (ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی له دژی گه‌نده‌ڵی هه‌ستا) له كاتێكدا خۆپیشاندان له سلێمانی ته‌واو ئه‌بوو هێشتا نه‌گه‌شتبووه ئه‌و شاره‌ی كه تۆی به شاجوان هه‌ڵبژارد ، ئه‌گه‌ر رۆشنبیری به‌وه بێت كه له ته‌نیشت كه‌سێكی وه‌ك و (فه‌رهاد پیرباڵ) بیت ئه‌وه خراپ تێگه‌یشتوویت چونكه خه‌ڵكی كوردستان چاك كاكی پیرباڵ ئه‌ناسێت و وشه‌ی پیرباڵ (جنێو فرۆشتن و بێئابڕوی و حزبایه‌تی) ئه‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر واش ئه‌زانی كه من له رقم بۆ ئه‌و كاكه‌یه وا ئه‌ڵێم ئه‌توانیت دوای هه‌واڵه‌كانی بكه‌یویت و بزانی چی هه‌یه ، تۆ كه رقت له‌م جۆره كه‌سانه‌یه و به جنێو فرۆش باسیان ئه‌كه‌یت .. ئه‌بێت سه‌ره‌تا له‌وانه دوربكه‌ویته‌وه كه لێته‌وه نزیكن (وابزانم له مه‌به‌ستم تێئه‌گه‌یت) و خۆت پێش هه‌موو كه‌س واز له جنێوفرۆشتن و شارچێتی بێنیت.
ته‌نها ئه‌وه‌م ماوه بیڵیم كه تۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خۆت به شاجوانی كوردستان ئه‌زانیت خه‌ڵكی هیچ ناوچه و شارێك له خۆت تووڕه مه‌كه و ناوی خۆت مه‌خه نێو ناوانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نها نه‌بیته شاجوانه‌كه‌ی هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست